|
زیاتر له یه‌ك كیلۆ تلیاك له‌سلێمانی
ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای شاری سلێمانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه،
له‌راگه‌یاندنێكیاندا ئاشكرایان كرد له‌چه‌ند رۆژی رابردوو له‌چه‌ند شوێنێكی جیا
جیای شاری سلێمانی بڕی (1,159) یه‌ك كیلۆ و سه‌دو په‌نجاو نۆ غرام تلیاك
ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به‌پێی راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئاسایش که تیایدا هاتووه"دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری
ورد و وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی سلێمانی،
هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان توانییان له‌ناوشاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری
له‌چه‌ند ڕۆژو كاتی جیادا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی
تۆمه‌تباراندا توانرا بڕی (1,159) یه‌ك كیلۆ و سه‌دو په‌نجاو نۆ غرام ماده‌ی
هۆشبه‌ر له‌جۆری تریاكیان پێوه ده‌ستگیر بكرێت".
له‌راگه‌یاندنه‌كه‌دا ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌كراوه كه دوای لێكۆڵینه‌وه
له‌گه‌ڵیاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌تاوانه‌كانیانداناو، پاشان دۆسیه‌ی
تۆمه‌تباران ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی كراوه.
به‌پێی راگه‌یاندنه‌كه " له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاردرا به‌سزادانی تاوانباران،
یه‌كێكیان به سزای (موئه‌بد) واته به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن به مادده
هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، چوار تاوانباره‌كه‌ی دیكه‌شیان هه‌ر یه‌كه‌یان سزادران به(3)
سێ ساڵ زیندانیكردن، واته به‌تۆمه‌تی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر".
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنه‌كه ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه پاش وه‌رگرتنی پله‌ی
كۆتایی بڕیاره‌كانی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی" بڕه تریاكه‌كان پێشنیوه‌ڕۆی
دوێنێ 20/12/2009 به لیژنه‌یه‌ك سوتێنرا، كه‌پێك هاتبوو نوێنه‌ری
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و نوێنه‌ری دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی
و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی، جێی ئاماژه بۆكردنه سیان له
تاوانباران خه‌ڵكی (كوردستانی ئێران) و دوانه‌كه‌ی دیكه‌یان خه‌ڵكی (كوردستانی
عێراق) ن" .
ئاوێنه |