|
ده‌ستبه‌سه‌ر نزیكه‌ی نیوته‌ن ماده‌ی بێهۆشكاردا گیرا
له
سنووری ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ست به‌سه‌ر برِی نزیكه‌ی نیو ته‌ن ماده‌ی بێهۆشكاردا
گیرا. له سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیانگرت
به‌سه‌ر 14 كیس له ماده‌ی بێهۆشكار كه هه‌ر كیسه‌یه‌ك 31 كیلۆ بووه و سه‌رجه‌می
ئه‌و ماده‌یه 434 كیلۆ گرام بووه. سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رِێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی
گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، ئه‌و ماده بێهۆشكاره
له لایه‌ن باندێكی بازرگانیكردن به مادده بێهۆشكاره‌كانه‌وه ویستراوه ئاودیو
بكرێت و له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشیه‌وه توانراوه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایش ورده‌كاری زیاتری له باره‌ی ناسنامه‌ی بانده‌كه و
سه‌رچاوه‌ی هێنانی ئه‌و برِه زۆره له ماده‌ی بێهۆشكار روون نه‌كرده‌وه. |