|
حكومه‌تی ئێران تۆپخانه له ناوچه سنورییه‌كان داده‌مه‌زرێنێت
حكومه‌تی
ئێران چه‌ندین ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بردۆته ناوچه سنورییه‌كانی نزیك
هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی گونده‌كانی نزیك ناوچه سنورییه‌كانیش ترس و
دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆریان لا دروست بوه.
چوار شه‌ممه
تۆپخانه‌كانی سوپای ئێران دو تۆپی گه‌وره‌ی جۆری نه‌مساوییان هێناوه‌ته
ناوچه سنورییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان و له نزیك گوندی
(بادیناوه)ی سه‌ر به‌شاری پیرانشار و جگه له‌وه‌ش دو تۆپی بچوك و ڕاجیمه‌یه‌ك
و چه‌ندین دۆشكه‌یان له‌و ناوچه‌یه داناوه و جێگیریان كردوه.
سه‌رچاوه‌كه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له تۆپخانه‌كه‌دان به زۆری سه‌ر به
هێزه‌كانی سوپای توركیان و به مه‌به‌ستی تۆپبارانكردنی گونده‌كانی بناری
قه‌ندیل هاتونه‌ته سنوری ئێران.
ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی وت: خه‌ڵكی گونده‌كه چه‌ندینجار بێزای خۆیان ده‌ربڕیوه
به‌هۆی ده‌نگی تۆپه‌كانه‌وه، چونكه زۆر جار له كاتی تۆپبارانكردنی
ناوچه‌كانی بناری قه‌ندیلدا ئه‌و بۆردومانانه بۆنه‌ته مایه‌ی شكاندنی
په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كان و ژیانی گوندنیشینانی ناوچه‌كه‌ش زۆر ناخۆش بوه، له
به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی ئێران گوێ به‌قسه‌ی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه نادات.
جێی
ئاماژه‌ییه ماوه‌ی مانگێكه تۆپخانه‌كانی ئێران به‌رده‌وام ناوچه‌كانی بناری
قه‌ندیل بۆردومان ده‌كات به‌بیانوی راوه‌دونانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه،
به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین زیانی گیانی و ماددی به‌ر دانیشتوانی گونده‌كانی
بناری قه‌ندیل كه‌وتوه و ماڵی خۆیان جێهێشتوه چه‌ندین خوێندكار دابراون له
خوێندن و هاوكات چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریش له‌و ناوچانه راگیراون.
سه‌رچاوه:
سبه‌ی
|