|
ئێران تۆپبارانی ناوچه سنووریه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه
ناوچه سنووریه‌كانی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر جارێكی دیكه له لایه‌ن
تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌و تۆپباران كران و به گوێره‌ی زانیارییه فه‌رمییه‌كان هیچ
زیانێكی گیانی له‌و تۆپبارانانه نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
تۆپبارانه‌ی تۆپخانه‌كانی ئێران سنووری ناحیه‌ی ژاراوه و سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر
به قه‌زای قه‌ڵادزێی گرتوه‌ته‌وه كه ته‌نها 15 كیلۆمه‌تر له سنووری ئێرانه‌وه
دوورن.
قائیمقامی قه‌زای قه‌ڵادزێ عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، تۆپبارانه‌كه له
نیوه‌شه‌وی رابردوو تاوه‌كو پێش نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ به‌رده‌وام بووه و هه‌ریه‌ك له
سنووری گونده‌كانی ره‌زگه و ماره‌دو و شناوه و ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی
گرتوه‌ته‌وه كه كه‌وتوونه‌ته باكووری قه‌ڵادزێ و هاوسنووری ئێران و خۆشبه‌ختانه
ئه‌و تۆپبارانه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
تۆپخانه‌كانی سوپای ئێران به بیانووی هه‌بوونی چه‌كدارانی پارتی ژیانی ئازاد
(په‌ژاك) له‌و ناوچانه ماوه ماوه ئه‌و ده‌ڤه‌ره سنووریانه تۆپباران ده‌كات و
ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری له لای دانیشتوانی ناوچه‌كه دروست كردووه و هه‌ر
به‌و هۆیه‌وه به ده‌یان خێزانی گوندنشین له به‌هاری رابردوودا ناچاربوون مال
َوحاڵ و كێڵگه و باخ و بێستانه‌كانیان به جێبهێڵن و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی
ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بیتوێن بن و به هۆی هاتنه‌وه‌ی وه‌رزی پایز و نه‌بوونی
خزمه‌تگوزاری زۆربه‌ی ئه‌و خێزانانه ناچاربوونه بگه‌رِێنه‌وه گونده‌كانیان و
ئێستا له ژژێر هه‌رِه‌شه‌ی مه‌ترسی تۆپباراندان.
peyamner |