|
تۆپخانه‌كانی ئێران به‌رده‌وامن له تۆپبارانكردنی كوێستانه‌كانی
سنوری ناحیه‌ی ژاراوه.
"ئێران ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه به به‌رده‌وام تۆپبارانی گوند و كوێستانه‌كانی
سنوری ناحیه‌ی ژاراوه ده‌كات، سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆش جارێكی تر تۆپبارانی
ناوچه كوێستانه‌كانی گوندی ڕه‌زگه و سوره‌دێ و سنین و شناوه و سێگه‌ڵه‌ی
كرده‌وه.
"ئێران ئاراسته‌ی تۆپباراكردنی گۆڕیوه و ماوه‌ی دو رۆژه گوله تۆپه‌كانی
ئاراسته‌ی ناو گونده‌كان ناكات، به‌ڵكو له ده‌وربه‌ری گونده‌كان تۆپباران ده‌كات
و به‌زۆری كوێستانه‌كان ده‌گرێته‌وه.
تۆپخانه‌كانی ئێران زیاتر له سێ مانگه به به‌رده‌وامی گوند و ناوچه
كوێستانه‌كانی ناحیه‌ی ژاراوه تۆپباران ده‌كه‌ن و ناو گونده‌كانیان كردۆته
ئامانج، به‌و هۆیه‌شه‌وه 125 خێزان ئاواره‌ی ناحیه‌ی ژاراوه بون، هاوكات 9
گوندیش به‌ته‌واوی چۆڵكراون,و جگه له‌وه‌ش زیانێكی زۆریش به‌ر خان‌و و پرۆژه و
قوتابخانه‌كانی ئه‌و گوندانه كه‌وتوه.
جێی ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌كه به‌رپرسانی هه‌رێم له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران له هه‌وڵی
ڕاگرتنی تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن، به‌لاَم تائێستا نه‌توانراوه
كۆتایی به‌م تۆپبارانه بهێنرێت.
سبه‌ی..... |