|
به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی
كاسبكارێك گیانی له ده‌ستدا
رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ١٠ی جۆزه‌ردان، شۆفێری ماشینێکی ٣ئێف به
ناوی سلێمان باستان ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵه و خاوه‌نی ژن و منداڵ، که له به‌ر بێ‌کاری
زاڵ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا خه‌ریکی گواستنه‌وه‌ی که‌ل وپه‌ل له بازاری بانه به‌ره‌و
سه‌قز و شاره‌کانی دیکه بوو، پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی دژ به كه‌ل و په‌لی
قاچاخ ته‌قه و ده‌سترێژی لێ‌کرا ماشێنه‌که‌ی له جاده‌وه خسته‌خواره‌وه و له
ئاكامدا گیانی له ده‌ست دا.
له رووداوێكی دیكه‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێکه‌وتی ١١ی جۆزه‌ردان، که‌سێکی موتوڕسوار
به ناوی ئه‌نوه‌ر بیداری ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه خه‌ڵکی گوندی جه‌وشه‌ن له ناوچه‌ی
سه‌رشیوی سه‌قز، به موتوره‌که‌یه‌وه هه‌ڵدێرا و له ئاكامدا به توندی بریندار بوو.
ناوبراو پاشان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گوێزرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سه‌قز،
به‌ڵام دواتر له به‌ر قووڵی برینه‌که‌ی ره‌وانه‌ی شاری سنه کرا.
سه‌رچاوه:سه‌قز.. |