|
کۆمپانیایه‌کی تایوانی دانی
به‌وه‌نا هه‌ندێک ئامێری به ئێران فرۆشتووه که بۆ دوو مه‌به‌ست به‌کار دێت
کۆمپانیایه‌کی تایوانی دانی به‌وه‌ناوه هێندێک ئامێری به ئێڕان فرۆشتووه که هه‌م بۆ
مه‌به‌ستی ئاشتی‌خوازانه و هه‌م بۆ دروست کردنی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کار دێت.
فرۆشتنی ئه‌مجۆره ئامێرانه به ئێران، دژی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
نێوده‌وڵه‌تییه.
به پێی هه‌واڵێکی رادیۆی "ده‌نگی ئه‌وروپای ئازاد"، کۆمپانیای "هێلی-ئوشین
ته‌کنۆلۆژی"ی تایوانی رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر داواکاریی چین، هه‌ندێک ئامێری
محاویله‌ی کاره‌بای بۆ ئێران هه‌نارده کردووه.
ئه‌م ئامێرانه، زه‌خت بۆ سیگناڵی کاره‌با ده‌گۆڕن و هه‌روه‌ها بۆ به‌رهه‌م هێنانی
یۆرانیۆم له چه‌کی ئه‌تۆمیش‌دا به‌کاردێن.
ئه‌م کۆمپانیا تایوانییه، ناوی کۆمپانیا چین‌یه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کردووه که ئه‌م
ئامێرانه‌ی بۆ ئێران داوا کردبوو.
په‌یامنێر... |