|
داوای دیاریكردنی چاره‌نووسی كورده
مانگرتووه‌كانی به‌ندیخانه‌ی عه‌درا ده‌كرێت
پارتی یه‌كێتی دیموكرات داوای دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌و كوردانه‌ی سوریا ده‌كات
كه له به‌ندیخانه‌ی عه‌درا مانیان گرتووه و دواتر مانگرتنه‌كه‌یان شكاندووه.
پارته‌كه له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه سایتی ده‌نگی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه
داوایكردووه چاره‌نووسی ئه‌و گیراوه كوردانه دیاری بكرێت كه دوای 40 رۆژ
مانگرتن له نانخواردن، مانگرتنه‌كه‌یان شكاندووه.
بڵاوكراوه‌كه ده‌ڵێ سووربوونی گیراوان له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌یان ده‌سه‌ڵاتدارانی
به‌ندیخانه‌كه‌ی ناچاركردووه بكه‌ونه دانووستان له‌گه‌ڵ گیراوه‌كان و له
داواكارییه‌كانیان بكۆڵنه‌وه.
به‌پێی روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا له رۆژی 30/10/2009 گیراوانی كوردی نێو
ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد و داوایان كرد
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ندیخانه‌كه هۆكاری په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه و له نێوان
خۆیانیان بۆ بره‌خسێنن و دۆخیان له نێو زینداندا باشتر بكه‌ن.
روانگه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه به‌ندیخانه‌كه 300 گیراوی كوردی به تۆمه‌تی
ئه‌ندام بوون له پارتی یه‌كێتی دیموكراتی تێدایه.
بڵاوكراوه‌كه ده‌ڵێ تا ئێستا نه‌مانتوانیوه بزانین چاره‌نووسی ئه‌و مانگرتووانه
چی به‌سه‌ر هاتووه دوای شكاندنی مانگرتنه‌كه‌یان و تا ئێستا كه‌سوكاریان
نه‌یانتوانیوه كوڕه‌كانیان ببینن و ئه‌وه‌شی بتوانێ سه‌ردانیان بكات به‌هۆی بوونی
چاودێری ئاسایشییه‌وه ناتوانێ به ئازادی قسه له‌گه‌ڵ گیراوه‌كان بكات. |