|
کۆمه‌ڵه و سپای رزگاریی
ڕه‌شاد مسته‌فاسوڵتانی
پایگا و مه‌قه‌ڕه‌کانی سپای ڕزگاری له کامیاران، سنه، مه‌ریوان، سه‌وڵ‌ئاوا،
تیژتیژ، دووڕۆ و سوورکه‌وڵ له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه ساڵی 1980چه‌ک کرا. باس کردنی
ئه‌و ڕوداوه یه‌کجار هه‌ستیار و سه‌ره‌نج ڕاکێشه. ماویه‌ک ئه‌و کاره‌ساته‌م له
ته‌رازووی مێشکمدا دانا‌و هێنام‌و بردم‌و ئێستا له سه‌ر ئه‌و باوڕه‌م که ڕووداوه
چاک‌و خراپه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات خه‌ریکه
ده‌چێته فه‌راموشخانه‌وه‌و له بیرده‌چنه‌وه‌و زانیاریه‌کان له مه‌ترسی فه‌وتان و
بزر بوون دان. جا بۆیه باس و تۆمار کردنی ڕووداوه مێژویه‌کان جگه له‌وه‌ی
پێویستن، زۆریش گرینگن. دڵنیام ئه‌م وتاره هه‌موو ئامانجه‌کانی نه‌پێکاوه و
ناتوانی پڕ به پڕ شرۆڤه و باسی ئه‌و ڕووداوه مێژویه بکات. سپاس بژێری
شاره‌زایانی ترم تا ئه‌گه‌ر پێویسته له سه‌ر لایه‌نه‌کانی تری باس که‌ن و
زانیاری ورد پێشکه‌ش که‌ن. من ئه‌و کاتانه هه‌موو سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵه‌م پێ باش
و شۆڕشگیرانه بوو و دیفاعیشم لیده‌کرد. ئه‌مما ئێستا ته‌رجومه‌یه‌کی ترم له کێشه
و پرسی کورد هه‌یه‌و زۆر موخالیفی شه‌ڕی کورد له گه‌ل کورد به هه‌ر
به‌هانه‌یه‌کم. له‌وانه‌یه هه‌ندی که‌س به هۆی مه‌سلحه‌تی حیزبی یا شه‌خسیه‌وه
پێیان خۆش یا ناخۆش بێت. ئێتر خوێنه‌ر سه‌ربه‌ست و ئازاده‌و ده‌توانێ به
پێوه‌ره‌کانی خۆی ،لیکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی تری له بابه‌ته‌که هه‌بێت.
پێکهاته، ستروکتور و ڕێبه‌ریی ئه‌و جه‌ره‌یانه هه‌رگیز بۆ من قابلی دیفاع
نه‌بووه و نیه .
له سه‌روبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێرانداو له نێوان ساله‌کانی 1979 تا 1983 که
جمهوری ئێسلامی ئێران هێشتا هیژمونی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی به ده‌ست نه هێنابوو،
له کوردستان که‌ش و هه‌وا، بۆ کاری سیاسی و رێکخراوه‌یی له بار بوو. به‌هاری
ئازادی له کوردستان سه‌قامگیر ببوو، و ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه ده‌رفه‌تێک بۆ
پێکهێنانی حیزب و ریکخراوه‌کان بوو. حیزبی به‌عس ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه و له گه‌ڵ
شێخان و بنه‌ماله‌ی نه‌قشبه‌ندی په‌یوه‌ندی گرت و چه‌ک و چۆڵ و کارئاسانی بۆ
پێکهێنانی سپای ڕزگاری فه‌راهه‌م کرد. ڕێبه‌رانی سپاکه بر‌یتی بوون له شێخانی
به‌ڕێزی دووڕۆ، که زۆربه‌یان ژیانێکی ئاسوده‌یان هه‌بوو و له ناز و نیعمه‌تدا
ده‌ژیان و قه‌د له گه‌ڵ سیسته‌می پاشایه‌تی ناکۆکیان نه‌بوو. شێخانی به‌ڕێزی
نه‌قشبه‌ندی به زۆری له ئاوایی دووڕۆ (نزیک ئاوایی ڕه‌زاو)، بیاره، ته‌ویڵه و
... نیشته‌جێی بوون. له زۆر ده‌ڤه‌ری کوردستان خانه‌قایان هه‌یه و موریده‌کانیان
به "سۆفی" ناوزه‌د کراون. ئه‌م سپایه هێچ چه‌شنه پلاتفورم و به‌رنامه‌یه‌کی
ڕێکخراوه‌یی ڕانه‌گه‌یاند. له کونفرانس، سمینار و کونگره‌یش
بێبه‌ری بوو و له راستیدا سپاکه له سه‌ر بنه‌مای مورید و سۆفیگه‌ری دامه‌زرابوو.
به ئاشکرا تارمایی و سێبه‌ر له سه‌ر ناوه‌ڕۆکی هه‌ڵویستی سیاسی سپاکه که‌وتبوو.
به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزی سپاکه له کرێکاران و هه‌ژارانی که‌م ده‌سه‌ڵاتی
هه‌ورامان پێکهاتبوو که فورم و قه‌واره‌ی سپایه‌کی ڕێکخراوه‌یی و حیزبی‌یان نیشان
نه‌ده‌دا. خه‌ڵکی هه‌ورامان به گشتی خه‌ریکی باخداری و کشت و کالن. له‌و
سه‌رده‌مه‌دا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌که به هیمه‌تی به‌رز و
کۆڵنه‌دان توانیان له‌و هه‌ریمه، مه‌مره و بژی، گوزه‌ران بکه‌ن. به دژواری
توانیویانه له‌و ده‌ڤه‌ره شاخ و داخ و کویستانیه، پارچه‌و کوته‌ڵه زه‌وییه‌ک
بۆ کشت و کاڵ و باخداری به ده‌س بێنن. هه‌میشه به کۆڵ خاکیان له سه‌ر گابه‌رد و
ته‌ختایی ڕۆ کردوه و گوزری زمان، تراس‌ی چین له سه‌ر چین و ته‌ڵانی له هه‌وراز و
نه‌شێوی کوێستانه‌کان بۆ دانانی نه‌مامی هه‌نار و هه‌نجیر و یا کشت و کاڵی زۆر
ساکار خولقاندوه. له بواری پێشمه‌گایه‌تیدا ئازا و نه‌ترس و گیانبه‌ختکه‌رن و له
شۆڕشه‌کانی گه‌لی کوردا، ئاسه‌واری شوێن په‌نجه‌ی ده‌ستیان له خۆبوردوویی و
فیداکاریدا پڕه و دیاره. سپای ڕزگاری له چه‌ندین په‌لامار بۆ سه‌ر پایه‌گا و
سه‌نگه‌ره‌کانی دوژمن، به تایبه‌ت له هێرش بۆ پایه‌گاکانی دوژمن له شاری سنه
سه‌رکه‌وتوو بوون. هه‌ندی له کادیر و ئه‌ندامه‌کانی سپای ڕزگاری، حازر و ئاماده
بوون که له بواره جیاوازه‌کاندا یارمه‌تی کۆمه‌له بده‌ن. کۆمه‌ڵه له ده‌ریای
شک و گوماندا نقوم بوو و به پیرایی ئه‌و یارمه‌تیانه نه‌چوو. به‌ڕێز (س - پ)
یه‌کێک له کادره‌کانی ڕزگاری بوو که چه‌ند جار پێشنیاری یارمه‌تی داوه .
کۆمه‌ڵه وه‌ک کۆسپێک له سه‌ر رێگای بزووتنه‌وه‌ی کورد، چاوی له سپای رزگاری کرد
و هه‌ڵیسه‌نگاندو پلانی پاککردنه‌وه و چه‌ک کردنی ئه‌م سپایه‌ی داڕشت. سپای رزگاری
ورده ورده هێزیان گه‌وره‌تر ده‌بوو و مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاتیان خه‌رێک بوو
سنووره‌کانی ده‌شکاند. له داڕشتنی پلان و ئاماده‌کردنی هێز و گه‌مارۆی ئه‌م
سپایه، یارمه‌تیان له ناوچه‌ی مه‌ریوان وه‌رگرت و له عه‌مه‌لدا هێزی کۆمه‌ڵه
له مه‌ریوان که ئه‌زمون و فیداکاری و ناوبانگی ده‌رکردبوو، فه‌رمانده و
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شێکی ئه‌و پلان و ته‌رحه بوو و پێشمه‌رگه‌کانی سنه و
ناوچه‌کانی تری کوردستانیش، به‌شدار و هه‌ڵسوڕاوی ئه‌و پلانه بوون. له پلانێکی
هێمنانه و زۆر نهێنیدا، له چه‌ند شوین مه‌قه‌ڕه‌کانیان گیراو سپاکه چه‌ک کرا و
هه‌ندی که‌سیشیان به دیل گیران و بۆ ماوه‌یه‌ک له زیندانی کۆمه‌ڵه‌دا بوون.
پاشماوه‌ی سپاکه و لایه‌نگرانیان چه‌ند جار له مه‌ریوان و سنه خۆپێشاندان و
سکاڵایان کرد و ڕژانه ناو خیابانه‌کانی سنه و مه‌ریوان و لایه‌نگرانیان به
شیعاری: "کۆمه‌ڵه کۆمه‌ڵه - کاره‌کانت گێچه‌ڵه!" بیر‌و ڕای خه‌ڵکیان بۆ لای خۆیان
ڕاکێشا به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و نیزامی کۆمه‌ڵه، له چڵه‌پۆپه‌ی خۆیدا بوو و
ئاقاری به‌ره‌و ڕێگایه‌ک ملی نابوو که ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌پێکا. ئه‌م
هێرشه خێرا و گورجوگۆڵه‌ی کۆمه‌له، وه‌ک تۆپ له پانتایی کوردستان و ئێران ده‌نگی
دایه‌وه. حیزبی دیموکرات چاوی په‌ڕیه ته‌وقی سه‌ری و هاج و واج ماوه‌یه‌ک
ده‌نگیان نه‌کرد و ئه‌م پلانه سه‌رکه‌وتوه‌ی کۆمه‌ڵه‌یان، به قازانجی خۆیان
هه‌لنه‌ده‌سه‌نگاند و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ته‌رازوی هێزی گۆڕی و به‌ره‌و ئوتوریته‌ی
به‌رزتری نیزامی و سیاسی کۆمه‌ڵه دایشکاند. ده‌ڵین حیزبیش به‌رنامه‌ی بۆ چه‌ککردنی
ڕزگاری هه‌بوه و تا ئیستا ئه‌م هه‌واڵه نه به نوسراوه و نه به وته‌ی
ڕیبه‌ریی حیزب باس و ته‌ئید نه‌کراوه. چریکه‌کان و به‌ره‌ی چه‌پ گیج و سه‌ریان
سوڕما. مه‌ڵای ئێرانی له قوم و تاران هه‌واله‌که‌یان له گۆڤاره‌کانی که‌یهان و
ئیتلاعات بڵاو کرده‌وه و ئه‌وانیش ده‌میان وه‌ک ته‌ڵه‌ی ته‌قیوی لیها .
جمهوری ئێسلامی زۆر پێی‌خۆش بوو. چونکوو ئامانجی ئه‌وانی ده‌سته‌به‌ر ده‌کرد.
چه‌ککردنی سپای ڕزگاری، مه‌لاکانی به‌و لیکدانه‌وه گه‌یاندبوو که بۆ شکانی
وره‌ی به‌رزی جه‌ماوه‌ر و شکست‌دانی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد، شه‌ری ناوخۆیی و
براکوژی هه‌رچی زووتر ده‌س پێ‌بکات، باشتره. له باری ساێکۆلۆژیه‌وه سپاکه به
جارێک ڕووخا و هه‌ره‌سی سیاسی هێنا و گڵوڵه‌ی که‌وته لێژی و هه‌رگیز نه‌یتوانی
له‌مپه‌رێک بۆ هه‌ره‌س هێنانه‌که‌ی ساز کات. سپای رزگاری له قوڵایی هه‌ورامان
مانه‌وه و جارجار له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه به شه‌ڕ ده‌هاتن. ناکۆکیه‌کانی سپای ڕزگاری و
کۆمه‌ڵه په‌ره‌ی سه‌ند. جمهوری ئیسلامی هێرشی هێنا و شاخی هه‌ورامانی گرت و ئه‌و
دوو هێزه له‌و سه‌نگه‌ره قایم و مه‌زنه مه‌حرووم کران. ڕێبه‌رانی ڕزگاری به‌ره‌و
کوردستانی عێراق و ناوچه‌کانی تری ئێران رۆیشتن و عومری سپاکه کۆتایی هات. به‌عس
، له‌م کاره‌ی کۆمه‌ڵه هه‌ڵویستێکی تری گرته به‌ر و پاشان به هۆی
ڕاسپیردراوه‌کانی خۆی، حازر به په‌یوه‌ندی و یارمه‌تیدانی کۆمه‌ڵه بوو. دیاره
له ستڕاتیژی به‌عسدا بۆشاییه‌ک له ئارادا نه‌بوو. به‌عس ده‌یویست له جمهوری
ئێسلامی بدات که له‌و بارودۆخه‌دا، ئامێره‌کان جێ گۆڕکیان ده‌کرد. ڕه‌نگه
چه‌ککردنی سپای ڕزگاری فاکتۆرێکی دیاریکه‌ر و پاڵ پێوه‌نه‌ر بۆ حکومه‌تی به‌عس
بووبێ تا خیراتر هه‌وڵ بدات له گه‌ل کۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی بگرێت .
تا ئه‌و جێگایه که به تاکتێکی کۆمه‌ڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م چه‌ککردنه له گه‌ڵ
ئه‌و بنه‌ما فیکری و خه‌ته سیاسیه‌ی که دوای مه‌رگی ڕێبه‌رانی لیهاتوو و
کاریزمه‌ی کۆمه‌ڵه به‌ڕیزان: کاک حه‌مه‌حسین و کاک فوئاد به سه‌ر کۆمه‌ڵه‌دا زاڵ
بوو، کۆک بوو و ته‌نانه‌ت ده‌گونجا.
به چه‌ک کردنی سپای ڕزگاری بۆشایه‌کی سیاسی تۆخ، له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان دروست بوو
. ئه‌م بۆشایه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد ، هه‌ستیار و دیاریکه‌ر بوو. هه‌رێمی
هه‌ورامان هه‌میشه له لایه‌ن بسپۆڕان و شاره‌زایانی نیزامی و سیاسیه‌وه ، وه‌ک
قه‌ڵاو سه‌نگه‌رێکی مه‌حکه‌م پێناسه و شرۆڤه کراوه و دوژمن بۆ گرتنی ئه‌م
ده‌ڤه‌ره، تووشی شکستی قورس هاتوه و، شه‌ڕی به سام و گرانی کردووه هه‌میشه به
ئاسانی نه‌یتوانیوه ئه‌و شوینه ستڕاتیژیه فه‌تح بکات . هه‌ورامان له بواری
مورفولۆژی و ژیئوپۆلیتیکدا، بۆ بزاڤی کوردی ،چاره‌ساز و ده‌وری مێژوویی هه‌یه .
کۆمه‌ڵه پاش چه‌ک کردنی سپای ڕزگاری جێگاکه‌ی پڕ نه‌کرده‌وه . ئه‌و ده‌ریا کرێکار
و هه‌ژاره که ده‌بوو بچنه ژێر ئاڵای سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی عه‌داله‌تخوازانه‌ی
کۆمه‌ڵه وه ،له‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه ،بی به‌ش و مه‌حروم کران . له حاڵیکدا
ده‌بوا ،کۆمه‌ڵه له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی هه‌ورامان به هه‌ر چه‌شنه بیر و
باوه‌ڕومه‌یلێکی سیاسیه‌وه که هه‌یان بوو، به قازانجی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی
خۆی دژی مه‌لاکۆنه‌پارێزه‌کانی قوم و تاران، که خولقێنه‌ری فاشیزمی ئێسلامی و دژی
مافی عادلانه ی کوردن، که‌ڵک وه‌ر گرێت .ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵه قه‌ڵایه‌کی مه‌زنی ،
که ده‌یتوانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، به بارێکی تردا بخات. ورێگای
سه‌رکه‌وتنی بۆ هه‌موار وله شکست ڕزگاری بکات ، به خۆڕایی و به لاش له ده‌ست
ده‌ر چوو.قه‌ڵایه‌ک که ئه‌وه‌نده زه‌رده‌مای سه‌خت و ڕژدو به‌رزی هه‌یه مه‌گه‌ر
به په‌یژه‌ی خه‌یاڵ بۆی سه‌رکه‌وی. جمهوری ئێسلامی له نه بوونی کۆمه‌ڵه ،
که‌ڵکیان وه‌ر گرت و ئه‌و هه‌رێمه‌یان به خۆڕایی به‌ده‌س هێنا و باره‌گاکانی خۆیان
هه‌وه‌ڵ به نهێنی و پاشان به ئاشکرا دامه‌زراند . له حاڵیکدا ده‌بوا ئه‌و
سه‌نگه‌ره بۆ خاوه‌ن ماڵ یانی گه‌لی کورد و نوێنه‌ری هه‌ژارانی کوردستان بێت. به‌م
هه‌ڵویسته‌ی کۆمه‌ڵه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ،به لیکدانه‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی خۆیان ، له
کۆمه‌ڵه نیگه‌ران و له قوڵایی دڵیانه‌وه ناڕازی بوون .چونکوو سپای ڕزگاری له
چه‌ند هێرشدا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی جمهوری ئێسلامی سه‌رکه‌وتوو،بوو و ئوتورێته‌ی
به‌ده‌س هێنابوو. و ئه‌و ده‌ریا کرێکار و جووتیاره که‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌ورامان
له که‌مه‌ندی کۆمه‌ڵه ده‌ر چوو و بی لایه‌ن مانه‌وه و به ناحه‌ق پاسیڤ کران.
پاشان هه‌ورامان وه‌ک ناوه‌ندی سپای پاسداران ته‌یار کرا و،وه‌ک شوێنیکی ستراتیژی،
دژی گه‌لی کورد چ له باکوری کوردستان و چ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ڵکی لی وه‌ر
گرت.پلانی گه‌مارۆی هه‌ڵه‌بجه و له که‌مین خستنی ،گلێنه‌ی چاوی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێک
له گوردانه هه‌ره ئازا‌و قاره‌مانه‌کانی یانی" گوردانی شوان" له لایه‌ن سپای
پاسدارانه‌وه له هه‌ورامان دارێژرا،که گوردانه‌که به جارێک کوشتار کرا. پلانی
ژنۆسایدی هه‌ڵه بجه و کاول و وێران کردنی، ناوچه‌که له باره‌گاکانی سپاوه
فه‌رماندهی ده‌کرا، که توانیان به به‌ڵێن و وه‌عده ی پوچ، یه‌کیه‌تی نیشتمانی و
پارتی دیموکراتی تێوه گلێنن و شاری هه‌ڵه‌بجه گه‌مارۆ ده‌ن .حیزبه‌کانی باشووری
کوردستان متمانه‌ی بی بنه‌ما و ساوێلکانه‌یان به جمهوری ئێسلامی هه‌بوو، بۆیه
له‌کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌وری نێگه‌تیڤیان گێڕا.جمهوری ئێسلامی ، به‌عس و
متمانه‌ی بی بنه‌ما و ساوێلکانه‌ی حیزبه‌کانی باشووری کوردستان توانیان ئه‌و
تراژیدی و جه‌نایه‌ته بخولقێنن، شارێک بکوژن و قه‌ڵاچۆ که‌ن. سپای پاسداران له
ناوچه‌ی هه‌ورامان تۆڕێکی شۆڤاری و جاسوسی به‌ر بلاوی ڕێک خستبوو که ،بالنده
نه‌یده‌توانی له‌و تۆڕه‌وه ده‌رباز بێت .هه‌ورامان ده‌وری پشتی جبهه‌ی بۆ سپای
پاسداران ده‌گێڕا. مه‌یدانی هه‌ڵسوڕانی حیزبی دێموکراتیش پاش چه‌ک کردنی ڕزگاری تا
ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ر ته‌سک بوه‌وه که دیسان بۆ بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد به
قازانج نه‌بوو.ناوه‌ڕۆکی سیاسی ئه‌م سپایه،لیڵ ونادیار بوو و ناکرێ به
هه‌ڵویستێکی نازانستیانه و به په‌له، له خانه‌ی سپایه‌کی دژ به به‌رژه‌وه‌ندی
کورد پۆلبه‌ندی کرێت .ئایا لۆژێک و مه‌نتیقیه، کورتبینانه چاو له پێکهاته‌ی ئه‌و
سپایه بکرێت ؟ به‌شی هه‌ره زۆری سپاکه خاوه‌نی هه‌ستی میللی و نه‌ته‌ویی بوو.
له قوڵایی دڵیانه‌وه بۆ شه‌ڕودیفاع له پرسی کورد ئاماده ی گیان به‌خت کردن
وفیداکاری بون . ئایا نه‌ده‌کرا کۆمه‌ڵه وه‌ک هێزێکی خاوه‌ن ئوتوریته و
به‌ده‌سه‌ڵات له شێوه‌ی خزان و هاوکاری له ته‌شکیلاتی سپای ڕزگاری ئاژین بێت و
هێدی هێدی کاری به ئاگا هێنانی پێشمه‌رگه‌کانی سپای ڕزگاری ده‌س پێ بکات و
هێزه‌که بۆ ئامانجه‌کانی خۆی ڕێک بخات ، و وا پێی ده‌چوو و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوو
که ، سپای ڕزگاری هێواش هێواش له ناو ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه و له پڕۆسه‌یه‌کی نه
زۆر دژوار و پڕ ئه‌سته‌مدا،هاو ڕه‌وت و ڕێک خرێت ! تازه ئه‌گه‌ر ده‌ڵین دوژمنی
دوژمنه‌که‌م دۆستمه،ئیمکانی هاوکاری وداڕشتنی هێرشی دوو قۆڵئ و لیدانی جمهوری
ئیسلامی هه‌بوو. له بواری تاکتێکیشدا نزیکی له گه‌ڵ ته‌شکیلاتی سپاکه ئیمکانی
هه‌بوو.ئایاکه‌مه‌ندی ڕاوێژ ،هاوکاری و دیالۆگ له که‌مه‌ندی شه‌ڕ و پێکدادان چاکتر
نه‌بوو؟ چه‌ک کردنی ڕزگاری به‌رهه‌ڵه‌ست و له‌مپه‌ری بۆ بزووتنه‌وه‌ی کوردستان که
زۆریش چکۆله نه بوون،خولقاند:
-* مه‌یدانی هه‌ڵسورانی سیاسی و ته‌شکیلاتی کۆمه‌له پاش چه‌ک کردنه‌که، به‌رته‌سک
بوه‌وه و هه‌رێمیکی ستڕاتیژی زۆر مه‌زن و دیاریکه‌ری به خوڕایی له ده‌ست
چوو.لیکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به دیموگرافی و کۆمه‌ڵناسی ناوچه‌ی هه‌ورامان
کورتی هێنا.
-* ڕێک خستنی چینی کرێکار، ئامانجی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵه بوو ، له حاڵیکدا تان و پۆی
دانیشتوانی هه‌ورامان به زۆری کرێکارن و پوتانسیڵ و ئاماده‌گی زۆریان بۆ کاری
سیاسی – ڕیکخراوه‌یی هه‌یه. و کۆمه‌ڵه خۆی له‌و کانگایه مه‌حرووم و دوور
کرده‌وه .کریکارانێک که له شوینی ژیانی خۆیان وچه‌ک به ده‌ست ئاماده ی خه‌بات
بوون .کۆمه‌ڵه سپاکه‌ی له یه‌ک هه‌ڵته‌کانه و تووشی دارمانی کرد . ته‌قریبه‌ن
هه‌موو پێشمه‌رگه و لایه‌نگرانی سپاکه له شۆڕش دلسارد ، پاسیڤ و بی لایه‌ن
بونه‌وه ومه‌یدانی خه‌باتیان دژی جمهوری ئیسلامی چۆڵ کرد .
- * ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان ،سنورێکی به‌رفراوانی له گه‌ل کوردستانی باشووردا هه‌یه
،و هه‌رێمه‌که ده‌یتوانی وه‌ک کاناڵ و پردێکی مه‌حکه‌م،ده‌ور بگیرێت و کار ئاسانی
بۆهات و چوی پێشمه‌رگه‌ری کۆ مه‌ڵه ده‌سته به‌ر بکات . یه‌کیه‌تی نیشتمانی و
کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران، که له به‌شێکی تری هه‌ورامان هێزیان هه‌بوو، و له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵه ده‌یانتوانی بۆ پاراستنی شاخی هه‌ورامان یارمه‌تی ده‌ری یه‌کتر بن
.حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ش ده‌یانتوانی،هاوکار و پلانی هاو به‌شیان هه‌بێت .و
هه‌ورامان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی ئازادکراو، بپارێزن.
-* به چه‌شنێکی ناڕاسته‌وخۆ حیزبی دیموکراتیش له‌و کاره‌ساته زه‌ره‌رمه‌ند بوو ،
و دانیشتوانی هه‌ورامان به چاوێکی پڕ له گومان و شکه‌وه ، له گه‌ڵ پێشمه‌رگه
هه‌لسوکه‌وتیان ده‌کرد . له هات و چوی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌له و دیموکرات سڵیان
ده‌کرد .شانه و ته‌شکیلاتی نهینی حیزبی دیموکرات ، به ئاسانی ئه‌رکی حیزبیان بۆ
جێ به جێ نه ده‌کرا.
-* ژهر پژێنی نه‌یارانی بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌ستی پێ‌کرد . زمانی، زمان پیسان
که‌وته کار . ئه‌و شه‌پۆله ژهر پژێنیه که به تایبه‌ت دژ به کۆمه‌ڵه ڕێک
خرابوو بۆ کۆمه‌له گران ته‌واو بوو.
-* هه‌ردوو لا، دیل و ئه‌سیریان هه‌بوو و پاشان گۆڕدرانه‌وه.له لایه‌ن سپای
ڕزگاریه‌وه ، ده‌ر حه‌ق به دیله‌کانی کۆمه‌ڵه‌هه‌لسوکه‌وتی نزم و سووک، ته‌وهین،
بی حورمه‌تی و سو‌کایه‌تی زۆر کرا. کۆمه‌ڵه زۆر به ڕێز و حورمه‌ته‌وه له گه‌ڵ
دیله‌کانی ڕزگاری هه‌لسوکه‌وتی کرد .ته‌نانه‌ت هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه و بیر وڕای
گشتی شاهیدن. دیله‌کانی کۆمه‌ڵه لای ڕزگاری بر‌یتی بوون له به ڕێزان :عیزه‌ت
دارابی، ناسیح خالیدی و سیروس کرباسی و ... .به داخه‌وه ناوی دیله‌کانی ڕزگاریم
له بیر نه ماوه .
-* کادره‌لیهاتوو و لایه‌قه‌کانی کۆمه‌ڵه و له وانه به‌ڕێزان:عه‌لی قوتبی
وسه‌لاح گۆلچینی له‌و شه‌ڕانه‌دا گیانیان به‌خت کرد .بیگومان له سپای ڕزگاریش
کادری ئازا‌و لیهاتوو کوژرا . له شه‌ڕی ئاوایی بارام‌ئاوا سێ پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌له
به‌ڕێزان: عه‌لح سه‌وڵاوایی،ئه‌حمه‌د سڵیمانی و توفیق میانه‌یی له لایه‌ن
ڕزگاریه‌وه بریندار کران . و بۆ نه‌خۆش خانه‌ی حیزبی دیموکرات له ئاوایی دزڵی
گوێزرانه‌وه تا ئاگاداریان لی بکه‌ن . بۆ گرتنه‌وه‌ی ئاوایی دزڵی قیاده موه‌قه‌ت
، سپای پاسدارا و شۆڤار و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوانی کورد هێرشێکی هاوبه‌شیان ده‌ست پێ کرد و
برینداره‌کلانی کۆمه‌ڵه که‌وتنه گه‌مارۆ و له هه‌وڵین کاته‌کاندا کاک توفیقیان
کوشت . و ئه‌وانی تر به دیلی که‌وتنه ده‌ستی جمهوری ئیسلامی که پاشان له
به‌رابه‌ر دیله‌کانی جمهوری ئیسلامی ئازاد کران . له‌م کاره‌ساتانه‌دا به ڕیزان:
ناسری مسته‌فا سوڵتانی و فه‌ره‌ج شه‌هابی بۆ به جێ گه‌یاندن و به ڕێوه بردنی
ئه رکه‌کانی کۆمه‌ڵه له دزڵی بوون. کاک ناسر تا دوا هه‌ناسه‌ی برینداره‌کانی جێ
نه هیشت وبه تاقی ته‌نها،له که‌رامه‌ت و ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵه دیفاعی کرد،
به‌ڵام له پیلانێکی سامناک ،گومانئاوی و هاوبه‌شدا شه‌هید کرا.بیگومان رۆژێک له
ڕۆژان ،مێژوو په‌رده له سه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته لاده‌با. سپای پاسداران پای کاک
عه‌لی سه‌ولاواییان بڕیه‌وه.ده‌سته دلۆڤان، زێڕین و لیهاتوه‌کانی دوکتور ده‌رویش
وه‌حیدی ،کاک ئه‌حمه‌د سڵیمانی له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌درئاباد(نزیک بۆکان )
نه‌شته‌رگه‌ری کرد و، له مه‌رگ نه‌جاتدا. دوکتور ده‌رویش یار و یاوه‌ری پێشمه‌رگه
برینداره‌کانی کۆمه‌له بوو و ،فیداکاری ،دلسۆزی وشه‌هامه‌تی ئه‌و خۆشه‌ویسته زۆر
پێشمه‌رگه‌ی له مه‌رگی حه‌تمی نه‌جات دا. یادی ئازیزی دوکتورده‌رویش به خێر !
-* به له به‌ر چاو گرتنی هه‌موو پێوه‌ره‌کان و فاکتۆره سیاسی ،کۆمه‌ڵایه‌تی و
نیزامیه‌کان ئه‌م کاره‌ساته ،ده‌سکه‌وتێکی عه‌جایه‌بی جگه له چه‌ک و چۆڵ بۆ
کۆمه‌ڵه نه بوو و قازانجی له زه‌ره‌ری زیاتر نه بوو. کاتێک شاره‌کان
گیرانه‌وه ، ده‌بوا کۆمه‌ڵه باره‌گا و مه‌قه‌ڕه‌کانی له هه‌ورامان بێت ،به‌ڵام
ناچاربوو تا ئۆڕگانه گرینگه‌کانی وه‌ک کۆمیته‌ی ناوه‌ندی،چاپخانه‌ی سه‌ره‌کی و
یه‌کێک له نه‌خۆش خانه‌کانی بۆ بۆکان بگۆزیته‌وه.پاشان له ئاوایه‌کانی نزیک
بۆکان وه‌ک حه‌شی ئاباد، حلم ئاباد،ئاشی گۆڵان،وقه‌ره‌ڵی خۆی بگرێته‌وه. ده‌ڤه‌ریک
که به پێچه‌وانه شاخ و داخی هه‌ورامان ، دوژمن به ئاسانی هێرشی بۆ ده‌هێنا و
چاوه‌ڕوان نه‌کراو ناوچه‌که‌ی گرته‌وه. خه‌لکی ئه‌و گوندانه‌ماوه‌یه‌کی دوور و
درێژ و له ئاستێکی به‌ربڵاودا یارمه‌تی کۆمه‌ڵه یان دا و ماڵیان ئاودان بێت.
ڕوونکردنه‌وه و زانیاری پێویست:
1-روزگار سیاه کارگر! نام کتابی است، نویسنده کرد آقای احمد خداداده(1955-1882 )
در سال 1306 شمسی بزبان فارسی نوشته‌و،در چاپخانه‌ی سعادت کرمانشاه چاپ شده
.وایشان عضو حزب اجتماعیون – عامیون ( سوسیال دمکرات) دوران مشروطه بوده است .این
کتاب توسط آقای عبدوالا مردوخ در سال 1995 در پاریس ترجمه و با عنوان" چاره
ڕه‌شیی وه‌رزێر "انتشار یافته است .له به‌شی په‌راویزه‌کاندا، لاپه‌ڕه‌ی 230
ئاماژه به‌پیری گه‌وره‌ی سۆفیه‌کان مه‌رحووم شێخ عه‌لاالدین( 1954-1864 )کردوه و
هه‌لویستی ئه‌و زاته‌ی سه‌باره‌ت به شۆرشی مه‌شروته و سالارالدوله نوسیوه .
2- پاش گه‌مارۆ، زه‌نجیره وتار و له شازده کاپیتاڵدا بڵاو کرایه‌وه ، نووسه‌ر
ڕێزدار" حاته‌م مه‌نبه‌ری"، ئارشیوی سایتی هه‌ڵویست.
3- ئه‌زمون و یاد، به‌شی یه‌که‌م ، نووسه‌ر به‌ڕیز" پشکۆ نه‌جمه‌دین"چاپی یه‌که‌م
چاپخانه‌ی کتێبی هه‌رزان وڵاتی سوید .
گوڵانی 1388 سوید |