|
>>>> شه‌وی چوارشه‌ممه 2008/9/24 له جاده‌ی نێوان
مه‌ریوان سه‌قز ماشێنێک له جۆری" خاوه‌ر" به هۆی له ده‌ست دانی کۆنتڕۆڵ له
جاده لاده‌دات و چه‌پ دبێ. به هۆی روداوه‌که رانه‌نده‌ی ماسێنه‌که لاوێکی
ته‌مه‌ن 24 ساڵی خه‌ڵکی سه‌قز به ناوی " سه‌عید عیرفانی" گیانی له ده‌ست ده‌دات.
>>>> رۆژی دوو شه‌ممه 2008/9/22 لاوێکی کوردی
ته‌مه‌ن 21 ساڵ، به ناوی " فه‌رهاد شه‌ریفی" له تاران له کاتی کار
کردندا برق ده‌یگرێت و هه‌ر له جێ‌دا گیانی له ده‌ست ده‌دا.
شایانی باسه
ناوبراو خه‌ڵکی گوندی " حاجی عه‌بدول" سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌رشیوی شاری سه‌قزه. |