|
رووداوێکی
دڵته‌زێن له بنه‌ماله‌یه‌ک له شاری سه‌قز
به
داخه‌وه دوو هاوڵاتی سه‌قزی، به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی گاز له ماڵه‌كه‌یاندا گیانیان
له ده‌ستدا.
رێکه‌وتی ٢٥ی به‌فرانباری ٨٧ ته‌رمی بێ گیانی دوو که‌س له ماڵێکدا له شه‌قامی
(دارالصفا) هه‌ڵكه‌وتوو له گه‌ره‌کی که‌ریم ئاوای شاری سه‌قز له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه
گوێزرایه‌وه نه‌خۆشخانه که به داخه‌وه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له
ژووره‌که‌یان دا گیانیان له ده‌ست دابوو.
دایک و کوڕێک
به ناوی
عه‌لی ره‌حمانی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه و ئامینه مه‌حموودی٥٠ ساڵه به هۆی نه‌شتی گاز
گیانیان له ده‌ستدا و تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمه‌که‌یان له
ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز دایه.
شایانی باسه كه
له سه‌ره‌تای زستانه‌وه تا ئێستا ٣ كه‌س به ڕووداوی بڵاو بوونه‌وه‌ی گاز له سه‌قز
گیانیان له ده‌ست داوه.
سه‌قز ... |