|
هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان ده‌یان لاوی
سه‌قزییان ده‌سبه‌سه‌ر كرد
هێزه ئیتزامیهکانی شاری سه‌قز له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین که‌سیان قۆڵبه‌ست
و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی ئه‌م شاره كردوه، به‌ڵام ئه‌م شه‌پۆلی گرتنه هه‌روا
به‌رده‌وامه و دوێنێ و ئه‌مڕۆش چه‌ندین لاوی دیكه‌ی ئه‌م شاره به تاوانی هاوكاری
له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانیه‌كانی ئۆپۆزیسیۆندا قۆڵبه‌ست كراون.
له دوای گرتنی جه‌ماڵ ئه‌مینی، عیباد شێخی، کاوه ره‌سوڵ ئازه‌ر، عه‌لی ئه‌مینی،
کامیل فه‌تاحی، ئه‌سکه‌نده‌ر غه‌فوری، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، دوێنێ شه‌ممه لاوێك
به ناوی دیاكۆ به تاوانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانیه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كرا
و ده‌نگۆی گیرانی چه‌ندین لاوی دیكه‌ش ئه‌مڕۆ له نێو شاردا بڵاو بوه‌ته‌وه كه تا
ئێستا ناویان به ته‌واوی روون نه‌بوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌گوترێ كه زۆر که‌سی تریش له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه
بانگهێشتی دائیره ئه‌منییه‌تیه‌كان کراون وامه‌زه‌نده ده‌کرێ ژماره‌ی گیراوه‌کان
زۆر له‌مه زیاتر بێت. |