|
" کۆمه‌ڵه و
سپای رزگاری"
(له په‌ڕاوێزی نووسینه‌که‌ی ره‌شاد مسته‌فا سوڵتانی
دا)
ئه‌میر تاوگۆزی
رۆژی 3/5/2009 به‌رێز ( ره‌شاد مسته‌فا سوڵتانی)، یه‌کێک له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه
و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز و تێکۆشه‌ری مسته‌فاسوڵتانی وتارێکی به ناونیشانی " کۆمه‌ڵه
و سپارزگاری" بڵاو کردوه‌ته‌وه . پوخته‌ی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه که نووسه‌ر
به دروستی و واقعبینیه‌وه، سیاسه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و کاتی به‌رامبه‌ر" سپای رزگاری
کوردستان" پێ نادروست بووه و ره‌خنه‌ی لێ گرتووه.
ئه‌وه هه‌نگاوێکی گرینگ و به بایه‌خه که کۆمه‌ڵه‌ییه‌کان ئه‌مرۆ دان به‌و
هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیانا بنێن و ئه‌و کاره‌یان ره‌ت بکه‌نه‌وه. به شێوه‌یه‌کی گشتی
ئه‌وه شه‌هامه‌تێکی ئه‌خڵاقی و ره‌فتارێکی دروسته که ئینسانه‌کان رابردوی
خۆیان هه‌ڵسه‌نگێنن و هه‌ڵه و خراپه و که‌مو کوڕییه‌کانی خۆیان بده‌نه به‌ر
تیغی ره‌خنه.
تا ئه‌م ئاسته بابه‌ت و نیازه‌که‌ی به‌رێز ره‌شاد مسته‌فا سوڵتانی دروست و جێی
ده‌سخۆشی یه. به‌ڵام بۆچوونه‌کانی به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له
گرینگه،هه‌موویان راستییان نه‌پێکاوه و برێك که‌م و کووڕی جیدی تێدایه که له‌م
نووسینه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئاماژه‌یان پێ بده‌م.
نووسه‌ر له سه‌ره‌تای باسه‌که‌ی دا و له گێرانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی پێکهاتنی سپای
رزگاری کوردستان، هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قی کردووه. ئه‌و نووسیویه که: "حیزبی به‌عس
ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه و له‌گه‌ڵ شێخانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی په‌یوه‌ندی گرت و
چه‌ك و چۆل و کارئاسانی بۆ پێکهێنانی سپای رزگاری فه‌راهه‌م کرد." ئه‌و کات و
ئێستاش ئه‌م لێکدانه وه و تێگه‌یشتنه دووره له راستی. سپای رزگاری کوردستان
له ئاکامی بریاری خودی دامه‌زرێنه‌رانیه‌وه له دایک بوو. وه‌ك کاك ره‌شاد
نووسیویه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا " که‌ش و هه‌وا بۆ کاری سیاسیی و رێکخراوه‌یی
له‌بار بوو و ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ده‌ر‌فه‌تێك بۆ پێکهێنانی حیزب و رێکخراوه‌کان
بوو."
به‌لێ سپای رزگاری کوردستانیش، هه‌ر له‌و که‌ش و هه‌وا و هه‌ل و مه‌رجه‌دا له دایك
بوو و پێکهاتنیشی بریاری خودی دامه‌زرێنه‌رانی به پیشتوانی هه‌زاران که‌س له
خه‌ڵکی هه‌ورامان و سنه‌و مه‌ریوان و شار و دێهاته‌کانی تر بوو.
خوالێخۆشبوو حه‌زره‌تی شێخ عوسمانی سیراجه‌دین که بێجگه له‌وه‌ی شێخی ته‌ریقه‌تی
نه‌قشبه‌ندی و جێی باوه‌ڕ و ئیمانی هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و
پارچه‌کانیتر و ناوچه‌که بوو، رێبه‌ری رۆحیی رزگاریه‌کانیش بوو. ئه‌و به هۆی
نفوزێکی مه‌عنه‌وییه‌وه که له ناوخه‌ڵکی کوردستان و سونی مه‌زه‌به‌کانی تری
گه‌لانی ئێران هه‌یبوو له لایان هه‌موو که‌س و ده‌سه‌ڵاتێکی چاك و خراپه‌وه حسابی
بۆ ئه‌کرا. وه‌ك به‌ڕێز کاك شێخ مه‌سعوود نه‌قشبه‌ندی سکرتێری سپای رزگاری کوردستان
که خۆی له دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ره‌کیی رزگاری بوو، ده‌گێرێته‌وه: خوالێخۆشبوو شێخ
عوسمان سیراجه‌دین قه‌ت له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد و سه‌رکرده‌کانی دابڕاو
نه‌بووه و خاوه‌نی په‌یوه‌ندی و هاتووچۆ و نامه گۆرینه‌وه بووه. هه‌ر به وته‌ی
کاك شێخ مه‌سعوود، حه‌زره‌تی شێخ له کاتی شۆڕشی ئه‌یلولی باشوری کوردستان
پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی هه‌بوو. ئه‌م پێوه‌ندییه دواتریش
درێژه‌ی کێشا و چه‌ندین جار خوالێخۆش بوو کاك ئیدریس بارزانی هاتووچۆی کردوه.
هه‌روه‌ها، له پاش دامه‌زرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له گه‌ڵ جه‌نابی مام
جه‌لال تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك له سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی هاتووچۆ و نامه
گۆرینه‌وه و په‌یك ناردنیان له به‌ین دابووه".
کاك شێخ مسعود له به‌ره‌به‌ری کۆنفر‌انسی یه‌که‌می رزگاری دا ئه‌و راستیه‌ی ئاشکرا
کرد که ساڵی 1979 له دامه‌زراندنی سپای رزگاری کوردستان دا،پرس و راوێژ به
جه‌نابی مام جه‌لال کراوه و به‌ڕێزیان پشتیوانی راشکاوی خۆی و یه‌کێتی نیشتمانیی
له دامه‌زرانی رزگاری ده‌ربڕیوه. ته‌نانه‌ت شه‌هید شه‌وکه‌تی حاجی موشیر له
لایان یه‌کێتیه‌وه بۆ هاوکاری کردنی سپای رزگاری له بواری په‌روه‌رده‌ی سیاسی و
نیزامی نێردرایه باره‌گاکانی رزگاری. سپای رزگاری کوردستان له کاتێکدا دامه‌زرا
که هیچ پێوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق نه‌بوو. به‌ڵام دواتر وه‌ك هه‌موو
حیزبه‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و یه‌ك له‌وانه کۆمه‌ڵه، به هۆی سیاسییه‌وه
و بۆ که‌ڵك وه‌رگرتن له ناکۆکییه‌کانی نێوان عێراق و ئێران له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق
پێوه‌ندیی گیرا و، دیسان هه‌ر وه‌ک هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان چه‌ک و چۆڵ و پاره و ئیمکاناتی تری لێ وه‌رگیرا.
به‌ڕێز سکرتێری سپای رزگاری کوردستان کاك شێخ مه‌سعود له‌م باره‌یه‌وه ئه‌فه‌رمێ:
" ئێمه مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیی گرتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستان باس کرد. ئه‌وان نه‌ك هه‌ر پێیان
کارێکی خراپ نه بوو، به‌ڵکوو زۆریشیان پێ چاك بوو که‌ڵك له‌و ناکۆکییه وه‌ربگیرێ
که له نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا هه‌یه."
پاشان به‌ڕێز ره‌شاد هاتووه‌ته سه‌ر باسی هێرشه‌کانی کۆمه‌ڵه بۆ سه‌ر سپای رزگاری
و "چه‌ك کردنی رزگاری". وته‌کانی کاك ره‌شاد له‌م پێوه‌ندییه‌دا زۆر سه‌رنج راکێشن.
من له نووسینه‌وه‌ی قسه‌کانی کاك ره‌شاد خۆ ئه‌پارێزم و به‌م خاڵانه ئیشاره به
وته‌کانی به‌ڕێزیان ئه‌ده‌م.
1- وته‌کانی کاك ره‌شاد له‌سه‌ر سپای رزگاری، له لایه‌ك به‌رفراوانی سپای رزگاری و
ده‌سه‌ڵات و توانای نیزامی رزگاری له‌و کاته‌دا ده‌رئه‌خا و له لایه‌ك ئه‌و زوڵم و
ده‌سدرێژییه ئاشکرا و بێ پاساوه نیشان ئه‌دات که له‌لایان کۆمه‌ڵه‌وه لێی کرا.
2- کاك ره‌شاد نووسیویه " جمهوری ئیسلامی زۆری پێخۆش بوو، چونکه ئامانجی
ئه‌وانی ده‌سته‌به‌ر کرد". هه‌ر به پێی وته‌کانی کاك ره‌شاد، په‌لامار دان و
چه‌ك کردنی سپای رزگاری کوردستان، ته‌نیا قازانجه‌که‌ی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران
بووه.
3- کاك ره‌شاد نووسیویه: " چه‌ککردنی سپای رزگاری، مه‌ڵاکانی به‌و
لێکدانه‌وه‌یه گه‌یاند که بۆ شکانی وره‌ی به‌رزی جه‌ماوه‌ر و شکست دانی
بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد، شه‌ڕی ناوخۆیی و براکوژی هه‌رچی زووتر ده‌س پێ‌بکات
باشتره". به‌م پێیه په‌لاماردانی سپای رزگاری کوردستان، زه‌مینه‌ی خۆش کرد بۆ
ئه‌و شه‌ڕه چه‌ندین ساڵه‌ی که له نێوان حیزبی دێموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا رووی دا که
خه‌ساره‌تی فراوانی له کورد و خه‌باته‌که‌ی دا.
ئامانجی ئه‌م وتاره‌ی من ئه‌وه‌نیه برینه‌کانی شه‌ڕی برا کوژی هه‌ڵده‌مه‌وه،
هه‌روه‌ها رزگاریه‌کان به‌ته‌مانین و گه‌ره‌کیان نیه، روون بوونه‌وه‌ی راستییه‌کان
و ده‌رکه‌وتنی هه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵه بکه‌نه تیر و کۆمه‌ڵه‌ی پێ نیشانه بگرن. نه‌خێر،
ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی سپای رزگاری کوردستانه .کۆنفر‌انسی یه‌که‌می رزگاری
22-23/ 8/ 2008 به راشكاو‌یی ناکۆکییه‌کانی رابردوی به‌نه‌بوو داناوه و داوای
دامه‌زراندنی به‌ره‌ی کوردتانی ئه‌کات. به‌ڵام له لایه‌ك بۆ روون بوونه‌وه‌ی
راستییه‌کان و له لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رس و په‌ند له رابردوو وه‌ربگیرێ،
ئه‌چینه ناو ئه‌م باسانه‌وه.
له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێی ئه‌وترێ" چه‌ك کردنی سپای رزگاری کوردستان" و
به‌رێز کاک ره‌شادیش هه‌ر به‌و جۆره‌ی داناوه، دوو پرسیاری زه‌ق دێته‌گۆڕێ.
یه‌که‌م: داخۆ ئامانج له په‌لاماردان و چه‌ك کردنی سپای رزگاری کوردستان چی بوو؟
دووهه‌م: له کاتێکدا سپای رزگاری کوردستان، ئه‌و هێزه به توانا‌و قاره‌مانه بووه
له به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا و ئه‌و بنکه فراوانه جه‌ماوه‌ریه‌شی
هه‌بووه، ئه‌ی چۆن بوو به وته‌ی به‌رێزان له ماوه‌یه‌کی کورت دا له‌لایان
کۆمه‌ڵه‌وه چه‌ك کرا.
کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و کات، بۆ پاساوی ئه‌و ره‌فتاره‌ی له‌گه‌ڵ سپای رزگاری کوردستان کردی
ئه‌م هۆکارانه‌ی ده‌هێنایه‌وه:
1- " کۆنه‌په‌ره‌ست" بوونی سپای رزگاری
2- " وابه‌سته بوونی" سپای رزگاری به عێراق
هه‌ر دووکی ئه‌م خاڵانه به‌راده‌یه‌ك له بریاری رێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌دا بۆ هێرش
کردنه سه‌ر سپای رزگاری به‌شدار بوون به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵه‌له کام
روانگه‌وه سپای رزگاری به "کۆنه‌په‌ره‌ست" داده‌نا؟
بیرکردنه‌وه و بڕیاراتی سیاسیی کۆمه‌ڵه، له روانگه‌یه‌کی مارکسی- لینینی توند و
چه‌پره‌وانه به مێتۆدی ئیستالینی یه‌وه بوو که هه‌ر مه‌لا و شێخ و ئاغا و
ده‌وڵه‌مه‌ند و عه‌شیره‌ت و باوه‌ڕدارێکی ئایینی به "کۆنه‌په‌ره‌ست" دائه‌نا و
گرتن و کوشتن و بێده‌نگ کردن و په‌راوێزخستن و بێ ماف کردنیانی به " ئه‌رکێکی
کومۆنیستی" و " ئیقیلابی" خۆی دائه‌نا. ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه کۆمه‌ڵه‌ی
تووشی رۆز هه‌ڵه‌و به‌لاڕێدا چوون کرد که زۆر رووداوی ناخۆشی لێ که‌وته‌وه و
سه‌ره‌نجام خودی کۆمه‌ڵه‌شی تووشی لاوازی و ئه‌م چاره نووسه‌ی ئه‌مرۆ کرد.
سپای رزگاری کوردستان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌موکوڕییه سیاسیی و ته‌شکیلاتیه‌کانی،
هێزێک بوو له‌سه‌ر بناغه‌ی باوه‌ڕی کوردایه‌تی و بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ
ئه‌رته‌ش و جاش و پاسداری کۆماری ئیسلامی هاتبووه مه‌یدان ( هه‌ر وه‌ك کاك
ره‌شادیش، ئاماژه‌یه‌کی پێداوه) و نه‌خشی گه‌وره‌ی له لێدانی هیزه‌کانی کۆماری
ئیسلامی دا گێرا. گه‌وره‌و ڕێبه‌ری رۆحی رزگاریه‌کانیش حه‌زره‌تی شێخی سیراجه‌دین
که‌سایه‌تییه‌کی ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی پله به‌رز بوو، کورد په‌روه‌رو
نیشتمانپه‌روه‌ر بوو وچاکه و خێری کوردی ئه‌ویست. ئه‌و گه‌وره پیاوه ئه‌گه‌ر
وانه‌بوایه ئه‌یتوانی وه‌ک زۆر که‌سی تر له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینیدا
بژیایه‌و ئیمتیازات وئیمکاناتیشی وه‌رگرتبایه و ماڵ و موڵکی باوک وباپیرانی به‌جێ
نه‌ئه‌هێشت. وه‌ک به‌رێز کاک شێخ مه‌سعود ئه‌فه‌رمێ:" ساڵی 1988 کاتێ رێژیمی به‌عس
هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردوومان کرد شێخ له به‌غدا بوو. به‌ڕاده‌یه‌ک له‌و کاره‌ساته
دڵته‌نگ بوو که عێراقی بۆ هه‌میشه به جێهێشت و هه‌رچه‌ندی کاربه‌ده‌ستان داوایان
کرد، هه‌رگیز نه‌گه‌رایه‌وه عێراق. له ئیستامبولی تورکیا، ماڵی شێخ عوسمان،
باره‌گای حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کۆنی باشور و رۆژهه‌ڵات بوو، په‌ناگای ئه‌مینی
کوردی باشوور و رۆژهه‌ڵات و ئاواره‌و په‌ڕیوه‌ی سیاسی بوو و رۆژانه به‌ڵێ رۆژانه
سه‌دان که‌س له‌سێبه‌ری ئه‌ودا ئه‌حه‌وانه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو که
سه‌ره‌نجام خانه‌قاکه‌ی به‌ده‌ستی میت و سپای تورکیا ته‌ختی عه‌رز کرا." خۆ ئه‌گه‌ر
ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه رزگاری کۆنه‌په‌رست بووه که شێخ رێبه‌ری رۆحیی بووه و
ژماره‌یه‌ک له کوڕ و نه‌وه‌کانی هه‌رکام به راده‌یه‌ک ده‌وریان له سه‌رکردایه‌تی
کردنیدا کردوه، ئه‌وه ئه‌بێ ئه‌و حوکمه بۆ به‌شێکی زۆر له شۆرش و
راپه‌رینه‌کانی کورد ده‌ربکرێ. له حاڵێکدا سه‌رده‌مایه‌کی نه زۆر کۆن ئه‌وه
شێخه‌کانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیی بوون که له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان شۆڕش و
راپه‌رینه‌کانیان دژ به داگیرکه‌رانی کوردستان سه‌رکردایه‌تی ئه‌کرد. ئه‌مڕۆش
چاوخشانێک به به‌رنامه‌ی سپای رزگاری کوردستان په‌سه‌ندکراوی کۆنفر‌انسی یه‌که‌م
،ئه‌یسه‌لمێنێ که سپای رزگاری کوردستان له‌سه‌ر چ بنه‌ما و ئه‌ساسێک دامه‌زراوه‌و
ئامانجه‌کانی چی بووه و چییه . چونکه کورد ئه‌ڵێ" گیا له سه‌ر پنجی خۆی
ئه‌ڕوێ".
له حاڵه‌ته گشتییه‌که‌شیدا، ناکرێ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سانێک باوه‌ڕیان به
خوا‌و ئایینی خوا هه‌یه و مه‌لاو شێخ و ئاغا‌و سه‌رمایه‌دارو عه‌شیره‌تن به
"کۆنه‌په‌رست" دابندرێن. مێژووی کورد ئه‌یسه‌لمێنێ که چۆن ئه‌م چین و توێژانه زۆر
جار مه‌کۆی کوردایه‌تی و هه‌ڵشاخان به‌رووی داگیرکه‌رانی کوردستاندا بوون.
له مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌ییش به عێڕاق هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم که رزگاری هه‌رگیز
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق له په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و
ده‌وڵه‌ته به هێزتر نه‌بوو.
حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵه به‌و روانگه مارکسی- لینینیه‌وه سیاسه‌تێکی
دژه دێموکراتیکی له سه‌ر رزگاری گرته‌به‌ر و گه‌شه‌ی خۆی له لاوازکردنی رزگاریا
ئه‌بینی.
پرسیاری دووه‌م ئه‌وه بوو که : له کاتێکدا سپای رزگاری کوردستان ئه‌و هێزه
ئازا‌و به‌توانا و دوژمن ته‌زێنه خه‌ڵکییه بوو چۆن بوو له لایان کۆمه‌ڵه‌وه
"چه‌ک کرا"؟
پێش ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بڕۆمه ناو شیی کردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، پێویسته دوو
بابه‌تی په‌یوه‌ست پێی روون بکه‌مه‌وه که بریتین له ؛ مانای "چه‌ک کردن" ه که‌و
چۆنیه‌تی ئه‌و چه‌ک کردنه.
راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و کات له‌سه‌ر چه‌ککردنی ئێمه ، موباڵغه‌یه‌کی زۆری
پێوه بوو و ئه‌وه‌ی ئه‌وان بڵاویان ئه‌کرده‌وه له‌گه‌ڵ واقعیه‌ته‌که جۆر نه‌بوو.
ئه‌مڕۆش که برایانی کۆمه‌ڵه باس له چه‌ککردنمان ئه‌که‌ن هه‌ر له‌ژێر کاریگه‌ریی
راگه‌یاندن و قسه‌کانی ئه‌و وه‌خته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و کاتدان. راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه
له‌و کاته‌دا وای باس ئه‌کرد که سپای رزگاری به‌ته‌واوی چه‌ککراوه و له په‌ل وپۆ
که‌وتووه‌و بڵاوه‌ی پێکراوه. به‌ڵام راستی و واقعیه‌ت وانه‌بوو. سپای رزگاری له
چه‌ند شوێنێک، له ناکاو و کت‌وپڕ له لایان کۆمه‌ڵه‌وه‌که‌وته به‌ر پیلانی چه‌ک
کران . به‌ڵام ته‌نیا له چه‌ند شوێنێک. له هه‌موو شوێنه‌کان ئه‌و شته روی
نه‌دا. پاش ئه‌و رووداوانه‌ش، رزگاری بڵاوه‌ی نه‌کرد و هه‌ر مایه‌وه و له‌گه‌ڵ
هێزه‌کانی ئێران که‌وته شه‌ڕی پارتیزانییه‌وه. ئه‌و ده‌وره‌یه له هه‌ڵسوڕانی
سپای رزگاری تا ساڵی 1988 درێژه‌ی کێشا. ئیتر وێستان و له‌کارکه‌وتنی ئه‌و
ده‌وره‌یه‌ی هه‌ڵسووڕانی رزگاری په‌یوه‌ندی به " چه‌ک کران " و ناکۆکی له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵه‌وه نه‌بوو. که‌واته دروست ئه‌وه‌یه‌که به‌و رووداوه بوترێ " هێرشی
چه‌ککردنی سپای رزگاری" یان " چه‌ککردنی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی سپای رزگاری"، یان
"چه‌ک کردنی که‌سانێک له رزگاری"، نه‌ک "چه‌ک کردنی سپای رزگاری". چونکه
ئه‌گه‌رسپای رزگاری له بڕێ شوێن چه‌ک کرا، خۆ له هه‌موو شوێنه‌کانی تر ئه‌و
ده‌رفه‌ته بۆ کۆمه‌ڵه هه‌ڵنه‌که‌وت. وه‌ک ئاماژه‌م پێدا سپای رزگاری به‌و
ره‌فتاره‌ی کۆمه‌ڵه زه‌ره‌ری به‌ر که‌وت،به‌ڵام نه‌که‌وت و بڵاوه‌ی نه‌کرد.
ته‌نانه‌ت دواتر که‌شوهه‌وایه‌ک هاته‌گۆڕێ که به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه هاتوچۆی
بنکه‌کانی رزگارییان کرد و داوای هاوکارییان لێ کرد. له هێندێک حاڵه‌تیشدا رزگاری
به هانای هێزی گه‌مارۆدرای کۆمه‌ڵه‌وه چوو. جا ئه‌گه‌ر پێویستی کرد ئه‌وه ئه‌و
رووداوانه شه‌ن و که‌و ئه‌که‌ین.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی چه‌ک کردنه‌که.
له نێوان رزگاریی و کۆمه‌ڵه‌دا هیچ کێشه و شه‌ڕ و قڕه‌یه‌ك له ئارادا نه‌بوو.
په‌یوه‌ندیه‌کی ئاسایی و خۆش له نێوان رزگارییه‌کان و کۆمه‌ڵه‌ییه‌کاندا هه‌بوو.
له‌هه‌ر شوێنێک بنکه‌ی کۆمه‌ڵه و رزگاری لێ بوو، هاتووچۆ له به‌ین دا بوو.
ته‌نانه‌ت رزگاری له هێندێ شوێن هاوکاری جۆراوجۆری کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌کرد. ئه‌م
راستیانه له نووسینه‌که‌ی به‌رێز کاک ره‌شادیش دا هه‌یه.
پیلانه‌که‌ی کۆمه‌ڵه نهێنی و کت‌وپڕ بوو. کاك ره‌شاد له‌م باره‌وه ئه‌نووسێ: " له
پلانێکی هێمنانه و زۆر نهێنیدا له چه‌ند شوێن مه‌قه‌ره‌کانیان گیرا و سپاکه چه‌ك
کرا و هێندێ که‌سیشیان به دیل گیران".
راستی ئه‌و " پلانه هێمنانه و نهێنیه‌ی کۆمه‌ڵه"ئه‌وه بوو که، کۆمه‌ڵه له
که‌ش و هه‌وای په‌یوه‌ندی و هاتوچۆی ئاسایی و دوستانه‌ی له گه‌ڵ رزگاریدا، له‌هه‌ر
کوێ بۆی کرا و بۆی چووه سه‌ر، کادرو پێشمه‌رگه‌کانی رزگاریی بۆ نان خواردن و
چاوپێکه‌وتن بانگهێشتی مقه‌ره‌کانی خۆی کرد و له ناو ماڵی خۆیان، له کاتی نان
خواردن و پشوودان دا، چه‌کیان له‌سه‌ر سنگی کادر و پێشمه‌رگه‌ی رزگاری راگرت و "
چه‌کیان کردن" !!؟؟
به‌لێ ئه‌مه‌یه چیرۆکی راسته‌قینه‌ی ئه‌و شانازییه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و کات بۆ خۆی
ده‌ست خست. به‌ڵام تێپه‌رینی زه‌مان ده‌ریخست که ئه‌م کاره هه‌م وه‌ك سیاسه‌تی
ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵه و هه‌م وه‌ك شێوه‌ی ره‌فتاره‌که که له ناو ماڵی خۆیدا چه‌كی
له‌سه‌ر سنگی خه‌ڵك راگرت، جێی شانازی نیه.
سیاسه‌تی رزگاریی به‌رامبه‌ر هێرشی کۆمه‌ڵه
رزگاریی خوازیاری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه و هیچ هێزێك جگه له ئه‌رته‌ش و جاش و
پاشداری کۆماری ئیسلامی نه‌بوو. بۆیه نه هیچ نیگه‌رانیه‌کی له سیاسه‌تی کۆمه‌ڵه
هه‌بوو، نه کۆمه‌ڵه‌ی به دوژمنی خۆی دائه‌نا و نه سڵی له چوون بۆ میوانی
کۆمه‌ڵه ئه‌کرده‌وه. کاتێکیش کۆمه‌ڵه ده‌ستی دایه ئه‌و کاره ناره‌وایه،
بڕیاری رزگاری بۆ کادر و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌وه بووکه" رزگاری شه‌ڕی برا کوژی
ناکات، له‌هه‌ر کوێ داوای چه‌کیان لێ کردن، بێجگه له جاش و پاسدار، چه‌کیان
ته‌حویل بده‌ن".
له چه‌ند شوێنک که شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نیوان رزگاری و کۆمه‌ڵه‌دا روویان دا و
له‌هه‌ر دوو لا شه‌هید و بریندار و دیلی لێ که‌وته‌وه،له ئاکامی فشار هێنان و
ده‌ستهه‌ڵنه‌گرتنی کۆمه‌ڵه و ته‌نیا له حاڵه‌تی دیفاعی رزگارییه‌کاندا بوو. که
واته رازی چه‌ک کردنه‌که‌ی سپای رزگاری له ئاکامی دوو هه‌ڵوێستی دژ
به‌یه‌ک(یه‌کیان سڵ نه‌کردنه‌وه له براکوژی و ئه‌ویتریان خۆ بواردن له‌و کاره)
بوو.
ئێستا که لا له‌و سه‌رده‌مه و ئه‌و روداوه ئه‌که‌ینه‌وه، ئێمه رزگارییه‌کان
شانازی به خۆمانه‌وه ئه‌که‌ین که شه‌ڕی برای خۆمان نه‌کرد و ده‌ستمان له
براکوژیدا سوور نه‌بووه. ئه‌مرۆ ئێمه هه‌قمانه شانازی به‌و سیاسه‌ته‌ی
خۆمانه‌وه بکه‌ین.
سپای رزگاری کوردستان ئه‌مرۆ هه‌ستاوه‌ته‌وه و خه‌ریکی خۆ رێکستنه‌وه‌یه، ئێمه
هه‌روه‌ك رابردوو ته‌نیا کۆماری ئیسلامی به دوژمنی خۆمان ئه‌زانین. هه‌ر وه‌ك له
راگه‌یه‌ندراوی " کۆنفر‌انسی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستان" و راپۆرتی
سیاسیی بۆ کۆنفر‌انسی یه‌که‌می رزگاریدا هاتووه: " ئامانجی سه‌ره‌کی رزگاریی رادانی
داگیرکه‌ران له کوردستان و به ده‌سهێنانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسیی
نه‌ته‌وه‌ی کورده له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. رزگاریی ته‌نیا رێژیمی داگیرکه‌ر به
دوژمنی خۆی ئه‌ناسێ و هه‌موو حیزب و هێزه‌کانی سه‌ر گۆره‌پانی خه‌باتی کوردایه‌تی
به دۆستی خۆی و خۆی به دۆستی وان ده‌زانێ؛خوازیاری پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی و
یه‌کخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه، ئه‌گه‌ر له رابردودا له‌گه‌ڵ هێزێکیش
ناکۆکیی و ناخۆشی بووبێت. له‌لای خۆیه‌وه به نه‌بووی دائه‌نێ و لاپه‌ره‌یه‌کی
نۆێی له‌گه‌ڵ هه‌ڵ ئه‌داته‌وه." |