|
رێكخراوی مافی مرۆڤی كورد نامه‌یه‌ك بۆ بان كی مون ده‌نێرێت
رێكخراوی مافی مرۆڤی كورد له‌ئه‌وروپا، نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی بان كی موون سكرتێری
گشتی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد له‌سه‌ر سزای له‌سێداره‌دانی ئیحسان
فه‌تاحیان‌و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی گیراوه‌كانی دیكه‌ی كورد.
له‌نامه‌یه‌كدا كه ئیمزای چه‌ندین كه‌سایه‌تی كورد‌و بیانی له‌سه‌ره، هاتووه
"پارێزه‌ری ئیحسان فه‌تاحیان رایگه‌یاندووه كه هیچ زانیارییه‌كی له‌مه‌ڕ
ناوه‌ڕۆكی دۆسییه‌كه نه‌بووه، واته ناوه‌ڕۆكی فایلی فه‌تاحیان نه‌خراوه‌ته
به‌رده‌ستی پارێزه‌ره‌كه‌شی".
به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌كانی مافی مرۆڤ، هه‌موو هاووڵاتییه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
له‌دادگه‌یه‌كی ئاشكرا‌و یاسایی‌و بێلایه‌ندا، به‌یارمه‌تیی پارێزه‌ر، داكۆكی له‌خۆی
بكات.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا بۆ بان كی موون، ئاماژه‌كراوه به‌مه‌ترسی
له‌سێداره‌دانی 12 خوێندكار، رۆژنامه‌نووس‌و رووناكبیری دیكه‌ی كورد. |