|
هاشمی ره‌فسه‌نجانی ده‌ستی له کار کێشایه‌وه
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی ده‌یه‌می
سه‌رکۆماریی له لایه‌ن کومسیوۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان و په‌سند کرانی له لایه‌ن
رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی،عه‌لی خامنه‌یی، ره‌فسه‌نجانی ده‌ستی له کار
کێشایه‌وه.
هاشمی ره‌فسه‌نجانی به هۆی ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه پێشی
له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ی گیراوه، ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی خۆی له
سه‌رجه‌م پۆسته‌کانی راگه‌یاند، هه‌ر چه‌ند تا ئێستا به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌م
هه‌واڵه له لایه‌ن هیچ ده‌زگای راگه‌یاندنی کۆماری ئیسلامیه‌وه پشتڕاست
نه‌کراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به دژ کرده‌وه و هه‌ڵکشانی ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵکی تاران و
پارێزگاکانی دیكه‌ی ئێران له ئه‌نجامی هه‌ڵبژادنه‌کان ده‌درێ.
ره‌فسه‌نجانی به‌رپرسی یه‌که‌می "مجلس خبرگان رهبری" و ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزامه.
|