|
هونه‌رمه‌ندی میللی و شمشاڵ ژه‌نی ناوداری كورد قادر عه‌بدوڵڵازاده
ناسراو به "قاله مه‌ڕه" له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند "شوكر بۆ خودا باری
ته‌ندروستیم باشتر بووه و له نه‌خۆشخانه ده‌رچوومه و ئێستا له ماڵه‌وه‌م."
به پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی
هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵ و به‌دواداچوونی كوردستان ـ په‌یامنێر ـ له شارستانی بۆكان
له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له وڵاتی ئێران، هونه‌رمه‌ندی میللی و شمشاڵ
ژه‌نی ناوداری كوردستان و ئێران و جیهان قادر عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به "قاله
مه‌ڕه" له رۆژی چوارشه‌ممه 24ی سێپتێمبری 2008 رێكه‌وتی 3ی ره‌زبه‌ری 1387 باری
ته‌ندروستی تێكچوو، هه‌ر بۆیه زۆر به خێرایی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه
گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید قولی پوور له شارستانی بۆكان و بۆ ماوه‌ی دوو
رۆژ له‌م نه‌خۆشخانه‌یه خه‌وێندرا و له ژێر چاودێری پزیشكیدا مایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كه ره‌وشی ته‌ندروستی
هونه‌رمه‌ندی میللی و شمشاڵ ژه‌نی به‌توانا قادر عه‌بدوڵڵازاده "قاله مه‌ڕه"
باشتر بوو، له رۆژی پێنجشه‌ممه 25ی سێپتێمبری 2008 رێكه‌وتی 4ی ره‌زبه‌ری 1387
نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و به‌ره‌و ماڵێ گه‌ڕایه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی میللی
و شمشاڵ ژه‌نی قاله مه‌ڕه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر
گوتی: "دوو رۆژ له‌وه پێش به هۆی ناڕه‌حه‌تی جه‌سته‌م و تێكچوونی باری
ته‌ندروستیم، برامه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاری بۆكان و له‌وێ فه‌حسی تایبه‌تم بۆ كرا
و له لایه‌ن دكتۆره‌كان له ژێر چاودێریدا بووم. ماوه‌ی شه‌وێك له نه‌خۆشخانه
مامه‌وه."
هه‌روه‌ها قادر عه‌بدوڵڵازاده گوتی:
"سوپاس بۆ خودای گه‌وره ئێستا باری ته‌ندروستیم باشتر بووه و ئێواره‌ی رۆژی
پێنجشه‌ممه له نه‌خۆشخانه‌وه هاتوومه‌وه بۆ ماڵی خۆمان و لێره پشوو ده‌ده‌م."
هونه‌رمه‌ندی میللی و شمشاڵ ژه‌ن
سه‌باره‌ت به درێژه پێدانی كار و چالاكی هونه‌ری
خۆی گوتی: "تا ئێستا له هه‌ر فیستیڤاڵ و كۆری سه‌رتاسه‌ری و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت و
كێبڕكێ هونه‌رییه‌كانی تایبه‌ت به هونه‌ری موزیك له كوردستان و له وڵاتی ئێران‌دا
كه به‌شداریم كردووه، پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌ندامی لێژنه‌ی
ناوبژیوان و لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و راوێژكاری لێژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵه‌كان
بوومه. له‌مه‌ودواش هه‌ر ئاماده‌م له كۆر و بۆنه و فیستیڤاڵ و به‌رنامه
هونه‌رییه‌كاندا وه‌كوو جاران به‌شداری بكه‌م و له خزمه‌ت گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌مدا
ببم."
هونه‌رمه‌ندی میللی و شمشاڵ ژه‌ن قادر
عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به قاله مه‌ڕه ساڵی 1914 (1293) له گوندی "كولیجه"ی
سه‌ر به شاری بۆكان هاته دنیا. له لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د شێخی بورهان له ناوچه‌ی
موكریانی كوردستانی ئێران كه مام قادری زۆری خۆش ده‌ویست، نازناوی "قاله مه‌ڕه"ی
پێبه‌خشرا. له ساڵانی 50كان و ساڵانی دواتر له ناوه‌نده‌كانی رادیۆ و
ته‌له‌فیزیۆنی كرماشان، سنه، تاران، مه‌هاباد و ورمێ به ده‌نگی سێحراوی و ئاسمانی
و به‌ربڵاوی شمشاڵه‌كه‌ی چه‌ندین پارچه موزیكی جوان و ره‌سه‌نی پێشكه‌ش كرد و
هونه‌ری موزیكی كوردی به شكۆیه‌كی بێ وێنه‌وه هێنایه گۆڕه‌پانی هونه‌ریی وڵاتی
ئێران.
دواتر بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له گه‌ڵ
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك هاوكاری كرد و به شێوه‌یه‌كی
زۆر هونه‌رمه‌ندانه له پێشكه‌ش كردنی گۆرانییه‌كانیدا به ئامێری شمشاڵ یارمه‌تی
ده‌دا.
هونه‌رمه‌ندی موزیك و به‌یت و حه‌یران
و لاوك و گۆرانی و مه‌قاماتی ره‌سه‌ن و فۆلكلۆری كوردی قادر عه‌بدوڵڵازاده "قاله
مه‌ڕه" خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می پڕبایه‌خ و به‌هێز و جوانه كه هه‌موویان مۆركی
تایبه‌تی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یان پێوه دیاره و ناسنامه‌ی هونه‌ری موزیكی كوردین.
بابه‌تی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی حه‌ماسی و مێژوویی و عاشقانه‌یه و
وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی سیمای گوند و شاره‌كان و سروشتی جوانی كوردستانن و هه‌ر كامه‌و
به جۆرێك مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌گێڕێته‌وه و له چه‌ندین ده‌زگای جۆراوجۆردا
زۆر به جوانی پێشكه‌شی كردوون.
له نێو مامۆستایان و هونه‌رمه‌ندانی
موزیكزانی گه‌وره‌ی ئێران و له فیستیڤاڵه گه‌وره و پربایه‌خه‌كانی هونه‌ری موزیك
له وڵاتی ئێران هونه‌رمه‌ند قاله مه‌ڕه به نازناوی "گنج متحرك" ناسراوه واته
"خه‌زێنه‌یه‌ك كه ده‌گه‌ڕێت" ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بلیمه‌ته وه‌كوو
خه‌زێنه‌یه‌كه كه پڕه له موزیك و به‌یت و حه‌یران و لاوك و گۆرانی و مه‌قاماتی
ره‌سه‌ن و فۆلكلۆری هونه‌ری موزیكی ده‌وڵه‌مه‌ند و نه‌جیب و ره‌نگین و جوانی
كوردستان
په‌یامنێر |