|
لیستی هاوپه‌یمانی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌رِه‌شه‌ی بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی
عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و چاو به دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی شاره‌كانی هه‌رێمدا
نه‌خشێندرێته‌وه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان
عادل به‌رواری به ئاژانسی هه‌واڵی رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاند، كورد دان
به‌و دابه‌شكارییه‌ی كورسییه په‌رله‌مانییه‌كاندا نانێت، كه بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی
كوردستان ده‌ستنیشانكراون، چونكه هێشتا سه‌ر ژمێری له عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه.
گوتیشی: پشت به‌ستن به كۆبوونی خۆراك بۆ دیاركردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی
پارێزگاكانی عێراق پێوه‌رێكی هه‌ڵه‌یه و ئه‌و كۆبوون و داتایانه‌ی له به‌رده‌ست
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقدان هه‌ڵه و كه‌موكورتی زۆریان تێدایه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ولێر ته‌نها یه‌ك كورسی و دهۆك دوو كورسی بۆ زیاد كراوه،
به‌ڵام سلێمانی هیچ كورسییه‌كی بۆ زیاد نه‌كراوه ئه‌مه له كاتێكدایه كه رێژه‌ی
دانیشتوان له نه‌ینه‌وا شه‌ش له‌سه‌دا زیادی كردووه و ئه‌وه‌ش چاوه‌رِوانكراو
نییه و هیچ راست نییه.
به گوێره‌ی ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردن ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران له سه‌ر بنه‌مای زیادبوونی دانیشتوانی عێراق زیادكرا بۆ 323 كورسی له
كاتێكدا له خولی ئێستادا 275 كورسییه واته هه‌ر سه‌د هه‌زار هاوڵاتییه‌ك یه‌ك
كورسی به‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش له ماده‌ی 49ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه.
دوای په‌سندكردنی یاساكه ده‌ركه‌وت زۆرترین رێژه‌ی ئه‌و كورسییه زیادانه به‌ر
پارێزگاكانی به‌سره و نه‌ینه‌وا كه‌وتوون و ئاواره عێراقییه‌كان و هاوڵاتییانی
عێراقیی له ده‌ره‌وه و سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌مترین كورسییان بۆ
دانراوه.
|