|
شه‌ڕ و پێکدادان
له پێته‌ختی ئێران به‌رده‌وامه
دوای راگه‌یاندنی ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خولی
ده‌یه‌می سه‌رکۆماریی له ئێران، شه‌ڕ و پێکدادان له
نێوان لایه‌نگرانی میرحسێن موسه‌وی کاندیدی
رێفۆرمخواز و ره‌کابه‌ری ئه‌حمه‌دینژاد سه‌رۆكی كۆمار به‌رده‌وامه‌و
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ باس له‌ده‌ستگیركردنی ده‌یان كه‌س ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لایه‌نگرانی موسه‌وی
له‌ناوه‌ڕاستی تارانی پایته‌خت كۆبونه‌ته‌وه‌و پۆلیسیان به‌ردباران كردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی ده‌ستگیركردوه
كه وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان گرتوه.
هه‌واڵه‌که باس له‌وه ده‌کات ئه‌مڕۆ پۆلیس 60 كه‌س
ده‌ستگیركردوه‌و به رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كه تۆمه‌تباریان ده‌كرد.
رونیشیكردوه‌ته‌وه "دوێنێ‌و دوای رژانه سه‌رجاده‌ی لایه‌نگرانی
ئیسڵاحییه‌كان، پتر له 110 كه‌س ده‌ستگیركراون."
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، كه‌ناڵی جه‌زیره بڵاویكرده‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و
گرژی‌و ئاڵۆزییه‌ی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی
تارانی پایته‌ختی گرتوه‌ته‌وه، ده‌یان كه‌سایه‌تی سه‌ر به‌ئیسڵاحییه‌كان
ده‌ستگیركراون كه دیارترینیان محه‌مه‌د ره‌زا خاته‌می برای سه‌رۆك كۆماری پێش‌و،
عه‌بدوڵا ره‌مه‌زان زاده‌ی وته‌بێژی حكومه‌ته‌كه‌ی خاته‌مین.

 |