|
ئه‌یاد سامه‌ڕائی به سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا
"ئه‌یاد سامه‌ڕائی"ی ئه‌ندامی
حزبی ئیسلامی و به‌ره‌ی ته‌وافوق، به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی
فیدراڵ هه‌ڵبژێردرا. دوای كێشمه‌كێشێكی زۆر، كه نزیكه‌ی سێ مانگ و 25 رۆژ، به‌رده‌وام
بوو، كه‌مێك به‌رله‌ئێستا له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا، ده‌نگدان بۆ
دیاری كردنی شوێنگه‌ره‌وه‌ی "مه‌حمود مه‌شهه‌دانی" بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران، ده‌ستی پێكرد.
دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، "ئه‌یاد سامه‌ڕائی"ی ئه‌ندامی حزبی ئیسلامی و به‌ره‌ی
ته‌وافوق، توانی 153 ده‌نگ، له كۆی ده‌نگی ئاماده‌بووانی ئه‌م دانیشتنه به ده‌ست
بهێنێت، بووه سه‌رۆكی تازه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ. |