|
پۆلیسی پاکستان 6 کورد ده‌ستگیر ده‌کات
شه‌ش کوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان که بۆ به‌شداریکردن له‌کۆبونه‌وه‌ی
گرووپه توندڕه‌وه‌کانی سوننه ده‌چوونه پاکستان، ده‌ستگیرکران.
ئه‌و 6 که‌سه که خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن، به نیازبوون که له‌کۆبونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی گروپێکی توندڕه‌و له‌پاکستان به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵام له‌یه‌کێک له‌خاڵه‌کانی
پشکنیندا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیر کران.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه که ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
نایاسایی بووه، ئه‌گینا ئه‌و که‌سانه به فه‌رمی ده‌هاتنه نێو خاکی پاکستان. ده‌گوترێ
ئه‌و که‌سانه سه‌ر به گرووپه توونده‌ره‌وه سونییه‌کانن.
روداو نێت |