|
بیره‌نه‌وتی
فه‌ككه به‌ده‌ست ئێرانییه‌كانه‌وه‌یه
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ نزیك بیره‌نه‌وتی فه‌ككه و
ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام دا و دوای
سه‌ردانه‌كه ته‌كنیكاره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته دووپاتیان كرده‌وه هێزه
ئێرانییه‌كان هێشتا كۆنترۆڵی بیره‌نه‌وتی فه‌ككه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
وه‌زاره‌ته‌كه به هاوكاریی كۆمپانیای نه‌وتی میسان سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی
رێكخست.
ئاژانسی "خه‌به‌ر" له زاری حه‌بیب حوسه‌ینی فه‌رمانده‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی
میسانی گواسته‌وه كه ناوچه جێناكۆكه‌ی نێوان ئێران و عێراق ده‌كه‌وێته سنووری
بیری چواره‌وه و هێزێكی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ئه‌و بیره‌نه‌وتانه پێكهێنراوه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ "له سه‌ردانه‌كه‌دا هێزه ئێرانییه‌كان بینراون كه چوارده‌وری
بیره‌نه‌وته‌كه‌یان گرتووه و ناهێڵن هیچ كه‌سێك لێی نزیك ببێته‌وه".
ژماره‌یه‌ك ته‌كنیككاری كۆمپانیای میسان بۆ ئاژانسه‌كه‌یان روونكردووه‌ته‌وه كه
هێزه ئێرانییه‌كان هۆشدارییان داوه‌ته كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه كه به هیچ
شێوه‌یه‌ك له بیره‌نه‌وته‌كه نزیك نه‌بنه‌وه و تا ئێستا چوونه سه‌ر ئه‌و بیره
له هه‌موو دانیشتوویه‌كی عێراق قه‌ده‌خه‌یه.
شیاوی باسه دوای كۆنترۆڵكردنی بیره‌نه‌وتی فه‌ككه له میسانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی
عێراق، چه‌ند جارێك به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات پاشه‌كشه‌ی هێزه ئێرانییه‌كانیان له‌و
بیره‌نه‌وته دووپات كرده‌وه. |