|
موزیكژه‌نانی كورد سه‌ركه‌وتنیان له فیستیڤاڵی موزیكی كرماشان به‌ده‌ستهێنا
موزیكژه‌نانی كورد، له یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی موزیكی نه‌ته‌وه‌یی
كرماشان، سه‌ركه‌وتنیان له ته‌واوی به‌شه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری
كرماشان، رێوڕه‌سمی كۆتایی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی موزیكی نه‌ته‌وه‌یی كرماشان به
ناونیشانی "موقاومه‌ت" له ته‌لاری ئینتزاری شاری كرماشان به‌ڕێوه‌چوو.
له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی موزیكی نه‌ته‌وه‌یی
كرماشان كه بریتی بوون له: موزیكزانی به‌ئه‌زموونی كرماشانی و ئامێرژه‌نی به‌توانای
كه‌مانچه هادی مونته‌زیری، توێژه‌ری به‌ئه‌زموونی موزیكی ناوچه‌یی و مه‌قامی ئێران
هووشه‌نگ جاوید و هونه‌رمه‌ند بیژه‌ن ئه‌رژه‌ن، هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتوو له به‌شه
جۆراوجۆره‌كانی "مه‌قامی"، "ئاوازدانه‌ری"، "دابه‌شكردنی موزیك"، "گۆرانیبێژی"، "ئامێرژه‌نی"
و "شیعر" دیاری كران و له لایه‌ن به‌رپرسانی فیستیڤاڵه‌وه ته‌ندیسی تایبه‌تی
فیستیڤاڵ و خه‌ڵات به‌سه‌ریاندا دابه‌شكرا.
جێی ئاماژه پێدانه موزیكژه‌نانی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و كرماشان له ته‌واوی
به‌شه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا، و له لایه‌ن به‌رپرسانی
فیستیڤاڵه‌وه ته‌ندیسی تایبه‌تی فیستیڤاڵ و خه‌ڵاتیان پێبه‌خشرا. ناوی ئه‌م
موزیكژه‌نانه و به‌شه‌كانی فیستیڤاڵ بریتین له:
به‌شی ئاوازدانه‌ری:
ـ پله‌ی یه‌كه‌م: گروپی موزیكی ناوچه‌یی ـ مه‌قامی به گۆرانی "جوان خاس" له
كرماشان.
ـ پله‌ی دووه‌م: ئازاد میرزاپوور له شاری سه‌قز.
ـ پله‌ی سێیه‌م: فه‌رشاد رۆسته‌می له شاری كرماشان.
به‌شی دابه‌شكردنی موزیك:
ـ پله‌ی یه‌كه‌م: ئارش سه‌میمی بۆ دابه‌شكردنی پارچه موزیكی "جوان خاس" له
كرماشان.
ـ پله‌ی دووه‌م: داوود وه‌رزیده بۆ دابه‌شكردنی پارچه موزیكی "ئێران" له كرماشان.
ـ پله‌ی سێیه‌م: ئازاد میرزاپوور بۆ دابه‌شكردنی پارچه موزیكی "سه‌ركه‌وتن" له سه‌قز.
به‌شی گۆرانیبێژی:
ـ پله‌ی یه‌كه‌م: جه‌مشید عه‌زیزخانی به گۆرانی "جوان خاس" له شاری كرماشان.
ـ پله‌ی دووه‌م:مسته‌فا ئه‌سه‌دزاده به گۆرانی "ئه‌مشه‌و ئه‌وه‌ڵ وه‌هاره" له
كرماشان.
ـ پله‌ی سێیه‌م: عه‌بدولعه‌زیز ئه‌حمه‌دی به گۆرانی "وڵاتی دایكم".
به‌شی ئامێرژه‌نی:
هونه‌رمه‌ند عارف ته‌هماسبی به ژه‌نینی ئامێری زرڕنا و نه‌رمه‌نای له گرووپی
موزیكی "ئاویه‌ر" له شاری سنه به بۆنه‌ی ژه‌نینی پارچه موزیكی ره‌زمی و حه‌ماسی
وه‌كوو ئامێرژه‌نی هه‌ڵبژارده‌ی فیستیڤاڵ دیاری كرا.
به‌شی شێعر:
ـ پله‌ی یه‌كه‌م: ره‌زا مه‌وزوونی بۆ نووسینی شێعری "دانیشتووانی ئاسمان" له
كرماشان.
ـ پله‌ی دووه‌م: یه‌دوڵڵا ره‌حمانی بۆ نووسینی شێعری "قه‌سری شیرین" له كرماشان.
ـ پله‌ی سێیه‌م: محه‌مه‌د ره‌زا فه‌تاحی بۆ نووسینی شێعری "ئه‌مشه‌و ئه‌وه‌ڵ وه‌هاره"
له كرماشان.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی موزیكی نه‌ته‌وه‌یی كرماشان به
ناونیشانی "موقاومه‌ت" به به‌شداری كۆمه‌ڵێك گروپی موزیك و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی
ئامێرژه‌ن، ئاوازدانه‌ر، گۆرانیبێژ و شاعیر له سه‌رتاسه‌ری ئێران به ماوه‌ی 3 رۆژ
له ته‌لاره‌كانی شاری كرماشان و هه‌روه‌ها له ته‌نیشت شوێنی مێژوویی "تاق وه‌ستان"
له كرماشان به‌ڕێوه‌چوو. |