|
بازاڕییه‌کان و کاسبکاران و خه‌ڵکی
مه‌ریوان بۆ پینجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام مانگرتنی خۆیان بۆ ناڕه‌زایه‌تی به گوشار و
سه‌رکوته‌کانی هێزه چه‌کداره‌کانی حکوومه‌تی ئێران و داخرانی ڕێگه‌کانی که‌سب و
کاری خه‌ڵک و بێ‌کاری به‌رین له ناوچه‌که، درێژه پێداوه. ڕۆژی هه‌ینی خه‌ڵکی
شاری مه‌ریوان له به‌ر مزگه‌وتی جامیعه‌ی شار کۆبوونه‌ته‌وه و به به‌شداری نه‌کردن
له نوێژی هه‌ینیدا ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه. به پیی ئه‌و هه‌واڵه ژماره‌یه‌ک
له ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی حکوومه‌ت و ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م خه‌ڵکی دیکه له نوێژی
هه‌ینیدا به‌شدارییان کردووه که له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی به‌رینی خه‌ڵک به‌ره‌وڕووبوونه‌ته‌وه
و خه‌ڵک دوروشمی وه‌کوو استبداد و خونخواری در لباس دینداری و امام جمعه حیا کن
نماز را رها کن یان وتووه و دژی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی حکوومه‌تیش دروشمی توندیان
وتووه‌ته‌وه. بە درێژە کیشانى نارەزایەتى خەڵک فەرماندارى مەریوان چووەتە شوێنى
کۆبوونەوەکە و بەڵینى بە خەڵک داوە کە لە سەر سنوور دوو خاڵى پەڕینەوەیان بۆ
بکاتەوە و هەروەها خاڵى پشکنینى سەوڵاوا کە بۆ پشکنینى ماشین و خەڵک دانرابوو
لاببات. به‌پیی بڕیاری خه‌ڵک قەراروایە شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه متینگێک لە
زرێبار بەرێوە بچێت و خەڵک جارێکى دیکه پشتیوانى خۆیان لە مانگرتنى بازاڕیان و
کاسبکارانی مەریوان دەرببڕن و داوا خەڵکى شارەکانى دیکەى کوردستان بکەن کە پشتیوانى
لە مانگرتنه‌که بکەن . به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه خه‌ڵکی مه‌ریوان ڕۆژانی شه‌ممه و
یه‌کشه‌ممه منداڵه‌کانیان نانێرنه‌وه بۆ خوێندنگه‌کان و داوایان له کارمه‌ندانی
ده‌وڵه‌تی کردووه ئه‌و دوو ڕۆژه مانبگرن و نه‌چنه‌وه سه‌ر کار. هه‌روه‌ها خه‌ڵک
بڕیاریان داوه شه‌وی هه‌ینی له سه‌ر شه‌ممه له کاتژمێر 8 تا 8 و نیوی شه‌و چرای
ماڵيکانیان وه‌کوو نیشانه‌یه‌کی دیکه‌ی ناڕه‌زایی بکوژێننه‌وه. هاوکات هه‌واڵه‌کان
باسی که‌ش و هه‌وای توندی نیزامیی خولقێندراو له مه‌ریوان و ئاماده‌یی هێزه تایبه‌تییه‌کانی
حکوومه‌تی ئێران بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی ناڕازی ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان ڕایگه‌یاندووه چالاکانی کۆمه‌ڵه له مه‌ریوان ڕۆژی پێنجشه‌ممه خه‌به‌رنامه‌ی
ژماره یه‌ک و ڕۆژی هه‌ینی خه‌به‌رنامه‌ی ژماره دووی کۆمه‌ڵه‌یان له سه‌ر
مانگرتنه‌که له ناو شاری مه‌ریواندا بلاوکردووه‌ته‌وه |