|
له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
تورکیا، زمانی کوردی قه‌ده‌غه‌یه
له‌کاتێکدا ده‌وڵه‌تی تورکیا "6TRT"
به‌زمانی کوردی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام راشیده‌گه‌یه‌نێت که به‌کارهێنانی هه‌موو
زمانێک جگه له تورکی، له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی تورکیا، قه‌ده‌غه‌یه.
له به‌نده رێکخستنه‌کانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی تورکیا، چه‌ندان کۆت و به‌ند
راگه‌یه‌نران. له هه‌موویان جێی گومانتر، ئه‌و به‌نده‌یه که ده‌ڵێت "هیچ زمانێک
نابێ به‌کاربێت له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا جگه له زمانی تورکی". جگه
له‌وه‌ش، تا ئێستا زیندانییانی کورد، له‌کاتی سه‌ردانی که‌سوکاریان ناتوانن به
کوردی له‌گه‌ڵیان قسه‌بکه‌ن.
به‌پێی ئه‌و کۆتانه بێت که ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له رۆژنامه ره‌سمییه‌کانی
تورکیا بڵاویان کردۆته‌وه، قه‌ده‌غه‌کردنه‌کان دابه‌شده‌بنه سه‌ر دوو به‌ش.
به‌شی یه‌که‌م، له رۆژی یه‌که‌می مانگی کانوونی دووه‌مه‌وه چالاکده‌بن تا رۆژی
28ی ئادار، رۆژێک به‌ر له ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی تورکیا.
به‌شی دووه‌م، له 19ی ئاداره‌وه ده‌سپێده‌کات تا کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کان.
به‌گوێره‌ی رێکخستنه‌کانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، "نابێت ئاڵای تورکیا و
سیمبۆله ئایینییه‌کان له پۆسته‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان و لافیته‌کان به‌کاربێت
که له‌لایه‌ن پارته سیاسییه‌کانه‌وه چاپده‌کرێن".
له به‌ندێکی دیکه‌دا که دووڕوویی ده‌وڵه‌تی تورکیا نیشانده‌دات، ده‌ڵێت "هیچ
زمانێک جگه له زمانی تورکی، نابێت له هیچ به‌شێکی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که
به‌کاربێت. پۆسته‌ری پارته سیاسییه‌کان، گه‌ر له ماڵ و ئۆفیسه‌کانیان هه‌ڵبواسرێت،
قه‌ده‌غه نییه و ئاساییه".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که پارته‌کان نابێت هیچ شتێک دابه‌شبکه‌ن گه‌ر وه‌ک دیاری
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت بۆ راکێشانی هه‌ستی خه‌ڵک. خزمه‌تگوزارییه‌کانی شاره‌وانییه‌کان
نابێت بۆ هه‌ڵمه‌تی پڕۆپاگه‌نده کردن به‌کاربێن. په‌یامی مۆبایل که پشگیری له
کاندیدێک بکات یان پارتێک، رێگری لێده‌کرێت. ئه‌مانه له‌کاتێکدایه، که خودی
کردنه‌وه‌ی تیڤییه‌که له‌و ساته‌دا، وه‌ک زۆرێک له رۆشنبیرانی کورد پێیانوایه،
ته‌کنیکێکی AKPیه بۆ راکێشانی ده‌نگی کورده‌کان بۆ خۆی.
ده‌سته‌که ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو که کۆبوونه‌وه‌ی پارته‌کان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک، "ته‌نها
له‌و شوێنانه رێ‌یان پێده‌درێت که له ده ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن بیرۆی ئه‌و ده‌سته‌یه
ده‌ستنیشانکراون".
هه‌روه‌ها سیاسییه‌کان، رێ‌یان پێنادرێ که ئۆتۆمبێله‌کانی ره‌سمی خۆیان به‌کاربێنن
بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان، سه‌ردانه‌کانیشیان بۆ ده‌وروبه‌ی وڵات وه‌ک سه‌ردانی
ره‌سمی ناناسێنرێن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، وه‌زاره‌تی دادی تورکیا، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که زیندانه‌کانی
جۆری F "ته‌نها زیندانی سیاسی تێدایه" قه‌ده‌غه‌یه به کوردی قسه له‌گه‌ڵ خزم و
که‌سه‌کانیان بکه‌ن.
له تورکیادا، زیندانییه‌کانی کورد ناتوانن به کوردی له‌گه‌ڵ خزم و که‌سه‌کانیان
قسه‌بکه‌ن. خزموکه‌سی زیندانییه‌کان ئه‌وه ئاشکرا ده‌که‌ن که هه‌رکاتێک به کوردی
له‌گه‌ڵ خزم و که‌سه‌کانیان قسه‌بکه‌ن، ئه‌وه تووشی ناخۆشی ده‌بن. وه‌زاره‌ت
پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌کات که خزموکه‌سی زیندانییه‌کان رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ زیندانییه‌کان
قسه‌ده‌که‌ن، به‌ڵام خزموکه‌سی زیندانییه‌کان ئه‌وه به‌درۆده‌خه‌نه‌وه و ده‌ڵێن
له پشتی جامێکه‌وه له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه به‌یه‌که‌وه قسه ده‌که‌ین، هه‌رکاتێکیش
گفتوگۆکه‌مان بکه‌ینه کوردی، ئه‌وا ته‌له‌فۆنه‌که ده‌پچڕێنن.
ئه‌وه‌ی زیاتریش کردنه‌وه‌ی ئه‌و تیڤییه کوردییه بێ‌مانا ده‌کات، قه‌ده‌غه‌کردنی
بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر بڵاوکراوه‌یه‌کی کوردییه به زمانی کوردی له تورکیا. هه‌ر له
چه‌ند رۆژی رابردوو پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند بڵاوکراوه‌یه‌کی کوردی داگرت و قه‌ده‌غه‌ی
کردن.
ئه‌مه بۆ یه‌که‌مجاره له‌مێژووی تورکیا له ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه و رادیۆ و په‌خشی
تورکی TRT، که‌ناڵێکی کوردیی ره‌سمیی کوردی تورکیا به‌ناوی TRT-6، بکرێته‌وه. له‌یه‌که‌م
رۆژیشیدا له‌کاتی پیرۆزبایی کردنه‌که‌دا، سه‌رۆک وه‌زیران "له چاوپێکه‌وتنێکی
تۆمارکراودا" به کوردی پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێی له کوردان کرد و وتی "سه‌ر
ساڵاوه پیرۆز به"، "TRT 6 ل سه‌ر خێر به". |