|
هێزه‌کانی به‌ریتانیا هه‌وڵیان دابوو پێنج بارمته به‌ریتانییه‌که له
سنووری ئێران رزگار بکه‌ن
رۆژنامه‌یه‌کی به‌ریتانی
ئاشکرای کرد، دوای به بارمته گیرانی 5به‌ریتانیاییه‌که له به‌سڕه، هێزه‌کانی
به‌ریتانیا ده‌ستبه‌جێ خۆیان گه‌یاندبووه سنووری ئێران، تاکو پێش به‌وه بگرن که
ئه‌وان بۆ ئێران ببه‌ن.
گروپێکی توندڕه‌وی شیعه به ناوی "ئه‌سحابولحه‌ق" دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر "پیته‌ر مۆر"
شاره‌زایای کۆمپیوته‌ر که وه‌ک راوێژکار له عێڕاق کاری ده‌کرد، له‌گه‌ڵ چوار
پاسه‌وانه‌که‌یان به بارمته گرتبوو.
پیته‌ر مۆر به‌م دواییانه ئازاد کرا و به‌ره‌و به‌ریتانیا رۆیشته‌وه، به‌ڵام سێ له
پاسه‌وانه‌کانی هه‌ر ئه‌وده‌م کوژران و ده‌گوترێت پاسه‌وانی چواره‌میش کوژراوه.
به پێی هه‌واڵێکی رادیۆی "ده‌نگی ئه‌وروپای ئازاد"، رۆژنامه‌ی "گاردیه‌ن"ی
به‌ریتانی پێشتر ئاشکرای کردبوو، "سوپای "قودس" که لقێکه له سوپای پاسدارانی ئێران،
پلانی رفاندنی ئه‌م پێنج که‌سه‌ی داڕشتبوو.
گاردیه‌ن نووسیبووی، ئه‌م پێنج بارمتانه ماوه‌یه‌کیش له ئێران بوونه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌مباره‌یه‌وه گوتبووی، ناتوانێت سه‌باره‌ت به
کرده‌وه ئه‌منییه‌کان رای خۆی ده‌رببڕێت و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیش سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
سوپای پاسداران ده‌ستی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌بێت، له‌به‌رده‌ست نییه. |