|
سوپاسی پاسداران
فشار بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌ی پیرانشار دێنێ
تایبه‌ت: له به‌ره‌به‌ری ده‌سپێکی ساڵی تازه‌ی
کوردی و به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیماتی ئه‌و بۆنه‌یه له لایان خه‌ڵکی کوردستانه‌وه
رۆژی 30/12/2708 به‌کرێگیراوانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی رژێم له ناوچه‌ی
پیرانشار هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر چه‌ند گوندێکی ئه‌و ناوچه‌یه و فشار و زه‌ختیان
خستۆته سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که که نابێ به هیچ جۆرێک ئاگری چوارشه‌ممه سووری و
مه‌راسیمی نه‌ورۆز به‌ڕێوه بچێت.
شایانی باسه حاسڵ ئه‌حمه‌دی ناسراو به
حاسڵه شێت فه‌رمانده‌یی ئه‌و چه‌ند به‌کرێگیراوه‌ی رژێمی ده‌کرد و گه‌ند به گوند
ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکه‌که بکه‌ن و بیانترسێنن و
ئاگاداریان بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رپیچی قسه‌کانیان بکه‌ن ئه‌وه سزا ئه‌درێن. |