|
دووهه‌فته‌نامه‌ی رۆژهه‌ڵات سه‌رله‌نوێ داخرایه‌وه
دوو حه‌وتونامه‌ی
رۆژهه‌ڵات که دوای دوو ساڵ داخران له رۆژی 11ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 87ی هه‌تاویه‌وه سه‌رله‌نوێ
وه‌شانی خۆی ده‌ستپێکردبۆوه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه22ی به‌فرانبار سه‌رله‌نوێ
له لایه‌ن لێژنه‌ی چاوه‌دێریی به‌سه‌ر چاپه‌مه‌نیه‌کان داخرایه‌وه. ئه‌م بڕیاره
له لایه‌ن عه‌لیره‌زا مه‌له‌کیان سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئاماژه‌پێکراوه‌وه به
ئاگاداریی عه‌بدوڵڵا سۆهرابی خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژهه‌ڵات گه‌یه‌ندراوه.
له نامه‌که‌یدا بۆ خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژهه‌ڵات، مه‌له‌کیان رایگه‌یاندووه که "به
پێی بڕیاری رۆژی 11ی به‌فرانباری لێژنه‌ی چاوه‌دێری به‌سه‌ر چاپه‌مه‌نیه‌کان"، ته‌مه‌نی
کورتی رۆژهه‌ڵات کۆتایی پێ دێ.
رۆژهه‌ڵات له خولی نوێیدا ته‌نیا 5 ژماره‌ی لێ ده‌رچووه که دوکتور محه‌ممه‌د عه‌لی
تۆفیقی سه‌رنووسه‌ریی ده‌کردو به دوو زمانی فارسی و کوردی چاپ و بڵاو ده‌کرایه‌وه.
هه‌روه‌ها دوکتور جه‌لال جه‌لالیزاده، سه‌لاحه‌دین خه‌دیو، محه‌ممه‌د عه‌لی تۆفیقی
و عه‌بدوڵڵا سۆهرابی ئه‌ندامانی شورای دارشتنی سیاسه‌تی دوو حه‌وتوونامه‌که‌یان
پێکده‌هێنا.
له بابه‌ت داخرانی دووحه‌وتوونامه‌که‌وه، محه‌ممه‌د عه‌لی تۆفیقی ئاشکرای کرد که
پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له کاتێکدا بڕیاری داخرانی رۆژهه‌ڵات راگه‌یه‌ندرا که ژماره‌ی
نوێی ئه‌و بڵاوکراوه‌یه که‌وتبووه ژێر چاپه‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها پێناخۆشبوونی خۆی
له‌م باره‌وه راگه‌یاند و وتی که له کاتێکدا که سه‌ردێری ژماره‌ی پێشووی "رۆژهه‌ڵات"
داکۆکی له‌سه‌ر وتوێژ و ئاشتی وه‌ک باشترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ریی "کێشه‌ی کورد" ده‌کرده‌وه،
کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران دۆخی ناوچه‌که له جیاتی وتوێژ به‌ره‌و داخران و
لابردنی ده‌رفه‌تی وتوێژ ده‌به‌ن. ئه‌و هه‌روه‌ها رایگه‌یان که ئه‌و جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه
ته‌نیا خزمه‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی ده‌که‌ن.
جێگای باسه که ژماره‌ی داهاتووی رۆژهه‌ڵات وتووێژێکی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی
ئیبراهیم لوتفوڵڵایی (ئه‌و خوێندکاره‌ی که ساڵی رابردوو به شێوه‌یه‌کی گوماناوی
له به‌ندیخانه‌دا کوژرا)، لێکدانه‌وه‌ی راپۆرتێک له سه‌ر هۆکاره‌کانی دواکه‌وتوویی
ئابووری له روانگه‌ی ئابووری‌ناسان و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و سه‌روتارێک به قه‌ڵه‌می
دوکتور عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می له ژێر سه‌ردێری "ژانی بێگانه‌بوون له ئێران" ی له
خۆ گرتبوو که ده‌رفه‌تی چاپکرانی پێنه‌درا.
بۆ رۆژهه‌ڵات.... |