|
مامۆستا مه‌لا «عومه‌ر ساڵحی ساحێو»،
شاعێری سه‌قزی دیوانی حافزی شیرازی، شاعێری به نێوبانگی ئێرانی، وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر
زمانی كوردی و بڕایار وایه كه به‌م زوانه له چاپ بدرێت.شۆرای شاری سه‌قز، له هه‌نگاوێكی
ئه‌رێنیدا و به مه‌به‌ستی یارمه‌تی بۆ به چاپ گه‌یاندنی ئه‌م دیوانه، بڕی یه‌ك
میلیۆن تمه‌ن پاره‌ی به مامۆستا مه‌لا عومه‌ر به‌خشیوه.
به پی راپورتی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز،مامۆستا
مه‌لا عومه‌ر ساڵحی ساحێو، كه له دایك بووی گوندی دایه سڵێمان، سه‌ر به شارۆچكه‌ی
ساحێوه، ئێستا نیشته‌جێی شاری سه‌قزه و یه‌كێك له شاعێرانی هه‌ست ناسكی ده‌ڤه‌ری
سه‌قزه كه تا ئێستا ده‌یان هۆنراوه‌ی به زمانی كوردی هۆنیوه‌ته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت كه وه‌رگێڕانی دیوانی حافز بۆ سه‌ر زمانی كوردی له گه‌ڵ پێشوازیێكی
به‌رچاوی خوێنه‌ران به‌ره‌وڕوو بێت و به تایبه‌ت ببێته پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان
عاشقانی شێعره‌كانی حافز له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، كه توانای خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن
له زمانی فارسی كۆنیان نیه.
|