|
16حزب‌و رێكخراو دژی سزای
له‌سێده‌ره‌دان له ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه 16حزب‌و
رێكخراوی كوردستانی عێراق، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دژی سزای
له‌سێداره‌دان له‌كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ستانه‌وه، رایانگه‌یاند "كۆماری
ئیسلامی ئێران له‌هه‌موو ده‌وڵه‌تانی تر زیاتر په‌نا بۆ حوكمی له سێداره‌دان و
ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بات".
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئاراسته‌ی قونسله‌ی ئێران له‌سلێمانی‌و قونسڵخانه‌ی
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌رێمی كوردستان‌و رێكخراوی لێبورده‌یی
نێوده‌وڵه‌تی كراوه، تیایدا پشگیری له‌زیندانیانی مانگرتووی گرتووخانه‌كانی
ئێران ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی دوو مانگه دژی یاسای سزای له‌سێداره‌دان مانیان
گرتووه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه"له‌ماوه‌ی ساڵێكدا نزیكه‌ی (213) زیندانیی له‌سێداره
دراوه، كه هه‌ندێكیان ته‌مه‌نیان له‌خوار (18) ساڵه، ئه‌مه‌ش سه‌رپێچی یاسا
گه‌ردوونیه‌كانی مافی مرۆڤه،ئه‌مجۆره سزا و حوكمدانه نه‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
ده‌كات و نه كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و قه‌یرانه ڕزگار ده‌كات كه
تێیكه‌وتووه،به‌ڵكو به‌ره‌و قۆناخێكی مه‌ترسیدارتر و ئاڵۆزتری ده‌بات،ئه‌و
كۆمه‌ڵه زیندانیه‌ی كه ئێستا له‌شاره‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌لاَتی كوردستاندا
ده‌ستیان به‌چالاكی مانگرتن له‌خواردن كردووه بۆلابردنی ئه‌و فشار و حوكمه
ناڕه‌وایه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوویه‌تی و داوای مافی یاسایی و سیاسی
خۆیان ده‌كه‌ن".
به‌یاننامه‌كه وێرای پشگیری كردنی زیندانییه مانگرتووه‌كان، له‌هه‌مانكاتدا
داوا له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات كه به‌ده‌نگی داواكارییه‌كانی زیندانییه
مانگرتووه‌كانه‌وه بێت، هه‌روه‌ها "به‌شێوه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی سزای
له‌سێداره‌دان هه‌ڵبگرێت و به‌گوێره‌ی یاسا گه‌ردوونییه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌ڵسوكه‌وت
له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كاندا بكات. داوا له رای گشتی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌كه‌ین كه فشار
بخه‌نه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری له‌و
مامه‌ڵه‌توندوتیژانه بهێنێت و ئازادی كاری سیاسی و مافه‌كانی مرۆڤ مسۆگه‌ر
بكات،داوا له‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌كه‌ین كه ئه‌و ڕه‌فتار و
مامه‌ڵه‌یه په‌سند نه‌كات و به‌گوێره‌ی پێوانه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌ڵسو كه‌وت
له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا بكات".
ناوی حزب‌و رێكخراوه‌كان
1ـ لقی سلێمابی ـ حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
2ـ پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
3ـ كۆمیته‌ی سلێمانی ـ حیزبی شیوعی كوردستان
4ـ نووسینگه‌ی سلێمانی ڕێكخراوی چاك
5ـ پڕۆژه‌ی په‌مه‌یی
6ـ ڕێكخراوی سۆڵیدارێتی
7ـ ته‌ڤگه‌ری ژنانی ئازادیخوازی كوردستان(TJAK)
8ـ مه‌فره‌زه‌ی قه‌ڵه‌م
9ـ رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری دیموكراتی(CSI)
10ـ كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی لێقه‌وماوانی شه‌ڕ
11ـ كۆمیته‌ی چاك ـ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
12ـ دایكانی ئاشتی
13ـ كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتووانی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردستان ـ باشووری
كوردستان
14ـ گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستان
15ـ یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له ئێراق
16ـ كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان لقی سلێمانی
ئاوێنه. |