|
له دیاربه‌كر مانگرتن بۆ ئازادكردنی
گیراوه‌كان ده‌ستی پێكرد
له شاری دیاربه‌كر مانگرتن له‌پێناو داواكاریی بۆ ئازادكردنی گیراوه‌كانی پارتی
كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی قه‌ده‌خه‌كراو پێكهێنرا.
مانگرتنی زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س له شاری دیاربه‌كری توركیا له‌پێناو داواكاری بۆ
ئازادكردنی گیراوه‌كانی هه‌فته‌ی پێشوو كه ده‌یان سه‌رۆك شاره‌وانی تێدایه ده‌ستی
پێكردووه.
مانگرتووان داوای ئازادكردنی نێزیكه‌ی 81 كه‌سی گیراو ده‌كه‌ن كه هه‌فته‌ی رابردوو
له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه له 11 شار و شارۆچكه‌ی باكووری كوردستان ده‌ستگیركران،
كه له نێویاندا چه‌ند سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كی پارتی ده‌ته‌په‌ی قه‌ده‌خه‌كراو
هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ گوتیان مانگرتووان له‌به‌رده‌م كۆشكی داد له ته‌نیشت
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دیاربه‌كرده‌وه ده‌ستیان به مانگرتن كردووه،
مانگرتنه‌كه ئه‌و كاته ده‌ستی پێكرد كه هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا دوێنێ هه‌ینی
جێگری سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كی تریان گرت.
عوسمان بایده‌میری سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر له لێدوانی رۆژنامه‌وانیدا
حكوومه‌تی توركیای تۆمه‌تباركرد به هه‌وڵی سڕینه‌ی ناسنامه‌ی كورد له‌و وڵاته و
بێده‌نگكردنی هه‌ر ده‌نگێك باس له مافه‌كانی كورد بكا.
تا ئێستا هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا به‌رده‌وامه له هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی
چالاكوانه كورده‌كانی شاره‌كانی كوردستان له‌و وڵاته.
پۆلیسی توركیا تۆمه‌تی "ئه‌ندام بوون له رێكخستنی نێوشاره‌كانی سه‌ر به
په‌كه‌كه"ی داوه‌ته پاڵ نۆ سه‌رۆك شاره‌وانی ئێستا و حه‌وت سه‌رۆك شاره‌وانیی
پێشوو.
رووداونێت... |