|
له‌مه‌هاباد کۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ جاشه‌كان ساز ده‌كرێت
به به‌شداری فه‌رمانده‌رانی پایه‌به‌رزی سوپای پاسدرانی کۆماری
ئیسلامی، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بۆ جاشه‌كانی شاری مه‌هاباد به‌رێوه ده‌چێت.
له مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به به‌شداری جه‌عفه‌ر زوڵفه‌قاری فه‌رمانده‌ی
گشتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و نزیک به 1500 که‌س له چه‌کدارانی کوردی
لایه‌نگری حكومه‌تی ئێران، کۆبونه‌وه‌یه‌ک به‌رێوه چوو.
زوڵفه‌قاری چه‌کدارانی کوردی لایه‌نگری کۆماری ئیسلامی به هۆکارێکی گرنگ له‌ئاسایش
و هێمنایه‌تی سنووره‌کانی کوردستان و ئێران زانی و رایگه‌یاند که خه‌ڵکی کورد به‌رده‌وام
پشتیوانی خۆی له‌رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی راگه‌یاندووه. |