|
ئێران
ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا به‌رامبه‌ر ژاپۆن دۆڕاند
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 5 ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی ئاسایی له
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارد بۆ دووساڵی داهاتوو واته 2009 و
2010، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش بریتی بوون له نه‌مسا و ژاپۆن و مه‌كسیك و ئۆگه‌ندا و
توركیا.
له كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، وڵاتی نه‌مسا 133 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و
توركیاش 151 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ئه‌فه‌ریقا، وڵاتی مه‌كسیك 185 ده‌نگی
به‌ده‌ستهێنا و ئۆگه‌ندا 181 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
له كیشوه‌ری ئاسیاش وڵاتی ژاپۆن توانی 158 ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، له كاتێكدا
كه وڵاتی ئێران كێبڕكێی ژاپۆنی ده‌كرد و ته‌نها 32 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
جۆن سویرز باڵیۆزی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: دۆڕاندنی
ئێران له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌یه‌كه بۆ
دابڕانی ئێران له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
هاوكات ئیلیاندرۆ ۆڵف یاریده‌ده‌ری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان وتی: پێویسته ئێران تێ بگات كه ئه‌م ئه‌نجامه ره‌نگدانه‌وه‌ی
پابه‌ندنه‌بوونی ئێرانه به بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
شكستهێنانی ئێران له به‌رامبه‌ر ژاپۆندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌ندامێتی له
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو، به‌تایبه‌تی له
كاتێكدا كه وڵاتی ژاپۆن وڵاتێكی زلهێزی ئابووری كیشوه‌ری ئاسیایه و دیارترین
ده‌وڵه‌تی كۆمه‌ك به‌خشه له رێكخراوی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ساڵێك 5 ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی
ناهه‌میشه‌یی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت
به‌مه‌به‌ستی تازه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتییان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه له‌و
ئه‌نجومه‌نه.
سبه‌ی.... |