|
رێپێوانێكی یه‌ك میلیۆنی له ئامه‌د به‌رێوه ده‌چێت
له‌ژێر دروشمی (به‌ڵێ بۆ ئاشتییه‌كی سه‌ربه‌رزانه)، پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی
"DTP" نه‌خشه‌ی رێكخستنی رێپێوانێكی یه‌ك ملیۆنی له رۆژی 11ی خه‌رمانان، له‌شاری
دیاربه‌كری ئامه‌دی باكووری كوردستان رێكخستووه.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، چاوه‌ڕوانده‌كرێت یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌و رێپێوانه‌دا
به‌شداربن و رێپێوانه‌كه‌ش له لایه‌ن ده‌ته‌په و به‌هه‌مه‌ئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك
له‌ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌چێت.
غالب ئاتسر ئۆغلۆ، سه‌رۆكی به‌شی دیاربكر بۆ كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ- لقی دیاربه‌كر،
كه‌یه‌كێكه له‌ڕێكخه‌رانی رێپێوانه‌كه رایگه‌یاند: ئامانجی رێپێوانه‌كه سه‌رنجڕاكێشانه
بۆ ئاشتی و دۆستایه‌تی و دورخستنه‌وه‌ی كوشتار له‌دیاربه‌كر.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و رێپێوانه‌دا هه‌ریه‌كه له‌ئه‌حمه‌د تورك و ئا‌مینه ئاینه،
ئه‌ندامی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ته‌په‌و ژنه سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی كورد، له‌یلا
زانا، وتار پێشكه‌ش بكه‌ن.
رێپێوانه‌كه كاتژمێر چواری پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، ده‌ستپێده‌كات
و سێ كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا چه‌ندین نمایشی موزیكی پێشكه‌شده‌كرێت و
چه‌ندین هونه‌رمه‌ندو كه‌سایه‌تی ناودار وه‌ك سیزان ئاكسۆو زوڵفو لیفانیلی و یه‌شار
كه‌مال و ئورهان بامۆك بانگهێشت ده‌كرێن. |