|
له شاری ورمێ به
لنگه که‌وش پێشوازی له ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌کرێ
مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌ردانی شاری ورمێ ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانی کردووه و له‌و شاره‌ش دا، به لینگه که‌وش، پێشوازی لێ کرا.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ئورمیه نیوز، سه‌رۆک کۆماری ئێران مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد،ڕۆژی
چوارشه‌ممه بۆ سه‌ردانێکی یه‌ک ڕۆژه چووه‌ته شاری ئورمیه. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
کاتژمیر 2ی نیوه‌ڕۆ گه‌یشتووه‌ته فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌و شاره و له گه‌ڵ کاروانیک
ئیسکۆرت،به‌ره‌و ئیستادیۆمی ته‌ختی شاری ئورمیه، وه‌ڕێ که‌وتووه.
له کاتی ده‌رباز بوونی کاروانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، به‌ره‌و ئیستادیۆمی ته‌ختی، پیره‌میردێک
که ده‌یهه‌ویست نامه‌یه‌ک بداته ده‌ستی ناوبراو، له ناو شه‌قامی موته‌هه‌ری، وه‌به‌ر
یه‌کێک له ماشێنه‌کان که‌وت و له ئه‌نجام دا بریندار بوو. به‌ڵام هێزه‌کانی ڕژیم
به بێ سه‌رنج دان به ڕه‌وشی ئه‌و پیره‌مێرده، درێژه‌یان به ڕێگه‌ی خۆیان دا و
ده‌رباز بوون. ئه‌وه‌ش بوو به هۆی تووڕه‌یی ژماره‌یه‌ک له که‌سانی ئاماده بوو.
دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه، ناڕه‌زایه‌تیه‌کی دیکه هاته ئاراوه. له کاتێک دا
کاروانی ماشێنه‌کان له ناو مه‌یدانی وه‌لایه‌تی فه‌قیه، به‌ره‌و شه‌قامی ئیمام ده‌چوون،
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ناو ماشێنی سه‌رئاواڵه دا ده‌ستی بۆ خه‌ڵک ڕاده‌وه‌شاند، به‌ڵام
له ناکاو له نزیک موئه‌سه‌سه‌ی ماڵی مێهر، هه‌ڵکه‌وتوو له مه‌یدانی ویلایه‌تی فه‌قیه،
لینگه که‌وشێک بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هاویشترا. هێزه‌کانی ڕژیم به توڕه‌یی هێرشیان
کرده سه‌ر خه‌ڵک، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که زۆر گه‌ڕان، نه‌یانتوانی ئه‌و که‌سه
بدۆزنه‌وه که لینگه که‌وشه‌که‌ی هاویشت بوو.
خه‌ڵکی شار، ئه‌و دیمه‌نه‌یان دیت و ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ماشێنی هه‌ڵگری
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به خێرایی له‌و شوێنه دوور بکه‌وێته‌وه.
شایانی باسه که له مانگی رابڕدووش دا، کاتێک مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ردانی
پارێزگای کرماشانی کردبوو، هاوولاتیه‌کی کورد به ناوی شه‌هریار خۆش چێهره، به
هاویشتنی لینگه که‌وشێک، سیاسه‌ته‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی به توندی پڕۆتستۆ
کردبوو.خۆش چیهره، دوای ئه‌و چالاکیه به خێرایی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی
کرماشان ده‌ستگیر کرا بوو. هه‌تا ئێستاش هیچ زانیاریه‌ک له سه‌ر چاره‌نووسی
ناوبراو نازاندرێت. |