|
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد:
پشتگیری (حه‌ماس) ده‌كه‌ین تا ڕووخانی ئیسرائیل
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی
ئێران دوێنێ له لێدوانێكیدا به‌ڵێنیدا به پشتگیریكردنی به‌رده‌وامی
وڵاته‌كه‌ی بۆ بزووتنه‌وه‌ی (حه‌ماس) هه‌تا ساته‌وه‌ختی ڕووخانی ئیسرائیل.
له‌مباره‌یه‌وه تۆڕی (خه‌به‌ر)ی هه‌واڵی ئێرانی ده‌رباره‌ی گفتوگۆیه‌كی
ته‌له‌فۆنی نێوان ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌كار
لابراوی فه‌له‌ستین ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه كه ئێران پشتگیری خۆی بۆ
فه‌له‌ستین وه‌ك (ئه‌ركێكی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی) ده‌بینێته‌وه و تا ڕۆژی
(جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره كه ڕووخانی ڕژێمی سه‌هیۆنییه)، پشتگیری له
داوا ڕه‌واكانی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وتویه‌تی: "به‌رگری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌رده‌وامه له
دژی ئیسرائیل و وه‌ده‌ستهێنانه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش هه‌میشه ده‌بێته
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ شانازی هه‌موو موسوڵمانه‌كان".
ئاسۆ. |