|
به‌رێزبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ماڵپه‌ری 4رۆژهه‌ڵات
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
به دڵێکی پڕ له خۆشه‌ویتیتانه‌وه سوپاسێکی زۆرتان ئه‌که‌م بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی
به منتان دا که له گه‌ڵ خوێنه‌رانی سایته‌که‌تان گفتوگۆ بکه‌ین. ئه‌وه وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانم ناردوه‌ته‌وه خزمه‌تتان. هیوادارم توانیبێتم وه‌ڵامی هه‌ر
پرسیارکه‌رێکم دابێته‌وه. له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانا له به‌ر خاتری کات و درێژ
نه‌بوونه‌وه‌ی که‌لام،له موجامه‌له و ته‌عاروفاتی باوی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆم
پاراستوه و یه‌کسه هاتوه‌مه‌ته سه‌ر وه‌ڵآمه‌کان. بۆیه پێشه‌کی هه‌ر لێره‌وه
سڵآو و رێز پێشکه‌شی هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه ئه‌که‌م که سادقانه به دوای
راستیه‌کانا گه‌راون و پرسیاری بێ تانه و ته‌شه‌ریان لێ کردوم.ئه‌وانه‌ش که تانه
و ته‌شه‌ریان تێگرتووم و به ناوی جۆرواجۆره‌وه به‌عزێ پرسیاریان لێکردووم،هه‌ر بێ
جوابنه‌هێشتوه‌ته‌وه.
جارێکی‌تریش سوپاس بو ئێوه به‌رێز
مسعود نه‌قشبه‌ندی
هه وری هه وارامی.
سڵاو وێرای پیرۆزبایی له دامه زراندنه وه ی سوپاكه تان ، من به شێو‌ه ی خواره وه ئه
م پرسیاره ده نێرمه خزمه تتان و هیوادارم وڵامم بده نه وه .١.
١. ماوه یه ك پێش چه ند كه سێكی هه ورامی له وڵاتی سوید به وه سه رقاڵ بوون كه
گوایا ه ورامی كورد نییه و نه ته وه یه كی جیاواز‌ه ، ئێوه ڕاتان له بواری ئه و كه
سانه وه چۆنه.
٢.ئایا ئێو پێوه ندیتان له گه ڵ ئه و حیزبه تازانه چۆنه وه ك پارتی سه ربه ستیی
كوردستان و پارتی سوسیالدیمۆكراتی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان.
وه‌ڵام:
1. ئێمه له دژی له‌ت له‌ت کردنی کوردستانیین. هه‌ورامی و ناهه‌ورامی هه‌موو کورد
و کوردستانیین.
2. ئێمه حه‌ز ئه‌که‌ین له گه‌ڵ ئه‌و به‌رێزانه‌شدا په‌یوه‌ندی و هاوکاریمان ببێت.
هه‌ورامان ئه‌گه‌ر ئیوه خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی وئیسڵامی
ده‌که‌ن بؤڵه‌گه ڵ رێکخراوی سؤڕشگێر تێکه‌ڵ نابن?
وه‌ڵام:
به‌رێز، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌نه وه‌ڵآمی پرسیاره‌کانی پێشوو ئه‌وه دڵنیام وه‌ڵآمی
پرسیاره‌که‌تانی تیایه.
هه‌ورام
بسم الله ارحمن ارحیم
به‌رێز جه‌نابی شێخ مسعود
بڕێک ده‌نگ و باس هه‌نه که باس له‌وه ئه‌که‌ن چه‌ند که‌س له کاربه‌ده‌سانی
پێشووی رزگاری ل له پاش سالی 2003 له‌وڵاتانی ده‌ور و به‌ر و له ئوروپاوه
په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دروست کردوه و له به‌رامبه‌ر
وه‌رگرتنه‌وه ماڵ و موڵک و زه‌وی و زاردا، کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی رزگاریان
ته‌سه‌لیم به ئیران کردوه.هه‌روه‌ها بۆ کۆماری ئیسلامیان ئیمزا کردوه که
هه‌رگیز نه‌هێڵن رزگاری سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه. بیجگه له‌وه‌ش له ریزی ئه‌م چه‌ند
کاربه‌ده‌سته‌ی پێشووی رزگاریا که‌سێکیان هه‌ر ئێستا له ئێرانه و له سنه له
هاتوچۆی به‌رده‌وامایه له گه‌ڵ ئیداره‌ی ئیتلاعات و له لایان ئیداره‌ی
ئیتلاعاته‌وه ره‌وانه‌ی ئاوایه‌کانی هه‌ورامان ئه‌کرێت بۆ ته‌بلیغات له دژی
دروسبوونه‌وه‌ی سپای رزگاری. ئه‌م شه‌خسه پاره‌یه‌کی باشی وه‌رگه‌رتوه که به
700 میلیۆن باس ئه‌کرێت.به‌شی سه‌ره‌کی پاره‌که‌ی بۆ خۆی گلداوه و بڕێکیشی بۆ
چه‌ند که‌سێک له ئوروپا حه‌واڵه کردوه که دژایه‌تی سپای رزگاری کوردستانی پێ
بکه‌ن.
وه‌ک ئیمه زانیومانه جه‌نابی ئامینه خانمی مه‌حره‌می شێخ زۆر به هه‌ڵوێست و
ره‌فتاری ئه‌م چاو چنۆکانه تووڕه‌یه و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تی پایه‌به‌رز جه‌نابی
شێخ خالید حه‌یده‌ری له دژی ئه‌م ره‌فتاره خائینانه‌یه هه‌لویستی گرتوه.
جا پرسیاره‌که‌ی من ئه‌ویه که به‌ڵکوو به‌ڕێزتان ئه‌م مه‌وزوعانه بۆ ئێمه شی
بکه‌نه‌وه و تێمانگه‌یه‌نن.خوا ئه‌جرتان باته‌وه.
وه‌ڵام:
1. به‌ڵێ به داخه‌وه ئه‌وه راسته. ئێمه زانیاری ئه‌و مه‌سه‌لانه‌مان له‌لا
هه‌یه. جارێ بڵاویان ناکه‌ینه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دژایه‌تی رزگاری له لایان ئه‌و
شه‌ره‌ف دۆڕاوانه‌وه درێژه‌ی هه‌بێت، ناچارین ئه‌وه‌ی له بن به‌ڕه‌که‌یه
بیخه‌ینه سه‌ر به‌ڕه!
2. جه‌نابی ئامینه خانم مه‌حره‌می حه‌زره‌تی شێخ هه‌ر وه‌ک له وه‌سیه‌تنامه‌ی
خودی مه‌رحومی شێخدا هاتوه بۆ هه‌موو مرید و مه‌نسووبان و ئه‌هه‌لی ته‌سه‌وف
مه‌رجعن و له راستیدا جێگای خاڵیی شێخ ئه‌و زاته گه‌وره‌یه پڕی کردوه‌ته‌وه.
ئاخر خوا لێخۆش‌بوو شێخ عوسمانی باپیره‌م له وه‌سیه‌تنامه‌که‌یدا هیچ که‌سێکی له
جێگای خۆی دانه‌ناوه و هه‌ر که‌س ئیدیعای ئه‌وه بکات ئه‌وه درۆ ئه‌کات.جه‌نابی
ئامینه خانم هه‌میشه پاڵپشتی رزگاریه‌کان و بنه‌ماڵه لێقه‌وماوه‌کانیان بووه.
ئه‌و خانمه شه‌ریفه هه‌روه‌ک ئوستاد و موردای واته حه‌زره‌تی شێخ هه‌ر که‌سێ
په‌نا بۆ کۆماری ئیسلامی به‌رێت به نه‌عله‌تی ئه‌کات چ بگات به هاوکاری و جاسووسی
بۆ ئه‌و رێژیمه.جه‌نابی شێخ خالیدیش که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره یه و جێگای رێز و
حورمه‌تی ئێمه‌یه.
rebwar la mariwan
ورای سلاو له سایتی بو روژهالات
پرسیاریکم هبو له له میوانه بریزکتان
1 له‌و سالانه که له ئیران ئینقلاب کرا هیزی ئیوه له تک زوربه حیزبکان مخالیف بو ن
وکو کومه له که له چند شوین له کوردستان در گیر بون که به هوی ئه‌و کارساتی حیزبی
ئیوه له لاین کومه له چک کرا و ئیتر نیتوانی فعالیتی جکداری بکات و له بین چو ئایا
ئیوه که حیزبکتان له نوی بناتان کردوه هه ر به‌و تاکتیکه و و سیاسته و فغالیت ده که
ن و شیاستان له قبال حیزبه کمو نیستیکان چیه ؟
وه‌ڵام:
1. ئێمه له گه‌ڵ حیزبه‌کان موخالیف نه‌بووین،ئه‌وان ناحه‌قیان له گه‌ڵ ئێمه
ئه‌کرد و ئه‌یانوسیت هه‌ر خۆیان ببن. ئێمه به‌و کێشانه له‌کار نه‌که‌وتیین
،به‌ڵکوو هۆکاریتر هه‌بوو له که‌وتنی ئێمه.
2. سیاسه‌تی ئێمه له به‌ڵگه‌نامه‌کانی کۆنفرانسی یه‌که‌م دا دیاریی کراوه.
تکایه بۆ زانینیان سه‌ردانی ماڵپه‌ری سپای رزگاری کوردستان بکه‌ن.
3. ئیمه لایه‌نگریی له هه‌بوونی ئازادی سیاسی و ئازادی عه‌قیده و مه‌رام بو
هه‌موو که‌س ئه‌که‌ین. به‌ڵام وه‌ک خۆمان مخالفی عه‌قیده‌ی کۆمونیزمیین. ئیمه
نیزامێکی ئازاد و دێمۆکراتیک به باش ئه‌زانینن.
کامیار محمدی
ویرای سوپاسم بۆ رۆژهه‌لات، چه‌ند پرسیاریک بۆ به رێزشیخ مسعود
نه‌قشبه‌ندی یه‌که‌م؛ هه‌روا که ئاگادارن له پێش کۆمێته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای
رزگاری له لایه‌ن جه‌نابتان و کاک حسین یه‌زدانپه‌نا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی به چه‌شنێکی تۆندوتێژ له چۆنیه‌تی پیوه‌ندی به رێز حسین
یه‌زدانپه‌نا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی بعث دا ئاڵۆز و نێگه‌ران بوون هه‌رچه‌نده من
ئاگادارم به‌لام پیموایه چۆنیه‌تیه‌که‌ی به‌بێ سانسۆر له زاری جه‌نابته‌وه
ببیسم، ئه‌گه‌ر ده‌کریت و ئه‌و کرده‌وانه شیاوی باس و درکاندن بن بۆمان باس
بفرموون چوون من زۆر شتی نهێنیم هه‌م له ئه‌ندامانی بنه ماله‌که‌تان وهه‌م له
جافه‌کانه‌وه بێستوه‌ده‌رباره‌ی به رێز یه‌زدانپه‌ناوه؟
دووهه‌م پرسیار،گومان له‌وه‌دا نییه که ریکه‌وتن و ته‌بایی له سه‌ر ئه‌ساس و
بناغه‌ی ته‌وافۆق و پیوه‌ندی دوولایه‌نه له هه‌موو بواره‌کاندا شتیکی ره‌وایه و
مکانێزمیکی حیزبیه و تا ئه‌گاته ئاستی نێوده‌وله‌تی ،به‌لام هۆکار چییه‌له بنه
ماڵه‌یکی گه‌وره‌وبه‌رێنی وه‌ک نه‌قشبه‌ندی که‌سیان پشتگری ئیوه‌و حسینی
یه‌زدانپه‌نایان نه‌کرد تا ده‌گاته سه‌ر
براکانت؟
سێهه‌م. .ئایا به‌رای جه‌نابت وه‌ک هاوپیمانی به‌رێز یه‌زدانپه‌نه که‌ڵک وه‌رگرتن
وبه‌هره‌مه‌ند بوون له نفووس و معنه‌وییه‌تی ئه‌م بنه ماله‌یه ئه‌وێش به
خۆهه‌ڵواسین و خۆ سه‌پاندن وبی ئه‌ده‌بی نه‌بێت به که‌ڵه‌گایی سوود و به‌هره
ده‌به‌خشیت به پارتی به ناو ئازادی کوردستانی به‌ریز حسین یه‌زدانپه‌نا؟
چواره‌م،به‌رای جه‌نابت دابین کردنی بنکه و باره‌گا یان یارمه‌تی ماڵی له لایه‌ن
پارتی دیموکرات و یه‌کیه‌تی نێشتمانیه‌وه به ناره‌زابوونی ئه‌ندامان ولاینگرانی
ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی که به راستی خاوه‌ن ده‌سه‌لاتن هه‌م له باشوور و باکوور و
رۆژهه‌لاتدا ،راشکاوانه‌تر بڵیم ئایا بالانسی ئه‌و دوو حیزبه له کاتی هه‌ڵبژاردن
دا به بریاری ته‌حریم کردنی هه‌ڵبژاردن فه‌له‌ج نابێت؟
پینجه‌م پرسیار: وه‌ک ئاگارارین جه‌نابتان له سویدن پیمان خۆشه سه‌میناریکت له
ریگای پالتاکه‌وه بۆ سازکه‌ین و باشترکه‌ندو کۆسپه کان هه‌ڵسه‌نگینێن.
وه‌ڵام:
1. به‌رێز کاک حسین یه‌زدانپه‌نا پیویستی به وه نییه من دیفاعی لێ بکه‌م. چونکه
ئه‌و خۆی سه‌لماندویه که کێیه. به‌ڵام ئه‌ڵێن " کافر همه را به کیش خود
پندارد". ئایا ئه‌وه به‌رێز حسین یه‌زدانپه‌نا بوو ماڵێ له به‌غدا و بنده‌ستی
به‌عس دا بوو یان ئێوه؟ ئایا ئه‌وه به‌رێز حسین یه‌زدانپه‌نا بوو به پاره‌ی
به‌عس ئه‌ژیا یان ئێوه ؟ ئایا ئه‌وه ئه‌و بوو له راگه‌یه‌نه‌کانی به‌عسه‌وه
ده‌نگی ئه‌هات یان نوزه‌ی ئێوه بوو؟ ئایا ئه‌وه ئه‌و بوو پله و پایه‌ی له "
ره‌ئیس"ه‌وه بۆ دیاری کرا بوو یان ئێوه؟ئایا ئه‌وه حسین یه‌زدانپه‌نا بوو له
به‌عسه‌وه دیاریی ساڵانه‌ی بازنه و سه‌عاتی رازاوه به عه‌کسی " سید الرئیس" بۆ
ژن و مناڵی ئه‌هات یان ئێوه؟ کامتان؟ حسین یه‌زدانپه‌نا پاڵی به پیره
مه‌گروونه‌وه دابوو و حیزبه‌که‌ی به ناو ده‌ریای تووفانیی ئه‌و رۆژگارانه‌دا به
سڵآمه‌ت و سه‌ربه‌رزی گه‌یانده که‌ناره‌کان. به‌ڵام ئێوه چی؟ ئێوه ئه‌و کات
سه‌رشۆڕی و چڵکاوخۆری به‌عستان قبووڵ کرد و ئێستاش هی کۆماری ئیسلامی.کامیار ناکا
خۆت له کۆبونه‌وه‌که‌ی سوریه له گه‌ڵ ئاغای فڵان و فیساری ئیتلاعات گێل بکه‌ی؟
ناکا بفه‌رمووی هیچ پاره‌ی زه‌وی و زاره‌کانت له " مامۆ" ه‌وه بۆ نه‌هاتوه؟
کامیار، ئه‌وه ئاکامی ناکامیه‌کانته که ئه‌بزڕکێنی و قسه‌ی حه‌له‌ق مه‌له‌ق
ئه‌که‌یت. کامیار تۆ و ده‌ور و به‌رت ماڵتان له شوشه‌یه به‌رد له ماڵی خه‌ڵک
مه‌گرن. ئه‌نا ناچارم ئه‌وه‌ی له بن به‌ڕه‌یه بیخه‌مه سه‌ر به‌ڕه!
2. پرسیاره‌کانیتری رامیار شایسته‌ی وه‌ڵام نین. له راستیدا پرسیار نیین و وڕینه‌ی
نه‌خۆشی و ده‌رده‌داریی و بێپه‌رستاریی خۆیه‌تی.به‌لام رێگام بده‌ن سه‌باره‌ت به‌و
لۆتفه‌ی که بۆ گرتنی سمیناری پاڵتاکی فه‌رمویه‌تی سوپاسی بکه‌م. هه‌ر کات ئه‌وه‌شم
به پێویست زانی خۆم یان کادرێکی راگه‌یاندنی سپای رزگاری کوردستان ئه‌و کاره
ئه‌که‌ین. به‌ڵام وا بزانم سمیناری پاڵتاکی بۆ به‌رێزیان باشه،چونکه من مه‌ڵپه‌ری
سپای رزگاری و کادر و ئه‌ندامی کارامه‌ی سپای رزگاری کوردستان و شتی تریشم له به
رده‌ستدا هه‌یه. به‌ڵام به‌رێزیان له‌و ئیمکاناته مه‌حرومن!
kcheki kurd
له‌و زانیارییانه‌ی دراون له‌سه‌ر شێخ مه‌سعود، شتێکی سه‌رنج
ڕاکێسی تێدانه‌بوو. ئایا چه‌نده‌ی خوێندووه یان له چ بووارێدا لیسانسی هه‌یه،
واته له بواری خوێندندا هیچ پله‌یه‌کی هه‌یه؟
بۆچی زۆرێک له بنه‌ماڵه‌کانی نه‌قشبه‌ندی نارازین به‌م رێکخستنه‌وه‌یه، ئایا پێت
وانییه به ته‌نها خۆت که له ناوبانگی نه‌قشبه‌ندی که‌ڵک وه‌ربگری کێشه دروست
بکات له نێوانتاندا؟
له‌و وێنانه‌دا که بینیومه له ماڵپه‌ره‌کاندا، ته‌نها که‌سانی به‌ته‌مه‌ن و به
ساڵداچوو بوون، ئایا پێتوایه بیروبۆچوونی جه‌نابت و ئه‌و به‌ڕیزه به‌سالداچووانه
وه‌ڵامده‌ری خواستی نه‌وه‌ی ئه‌مه‌ڕۆبێت؟
له لیستی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی نووسیبووتان، ده‌نگۆ دروست بوو که شه‌هیدتان واتان
داناوه که شه‌هیدی ئێوه‌نه‌بوون و ته‌نانه‌ن وازیان له ئێوه هێنابووه و به
ژیان و چالاکی خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ بوون و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئێوه‌وه
نه‌بووه. بۆ ئه‌وه ده‌ڵێن چی؟ مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی هه‌یه ده‌ڵێت خۆر له پشت
هه‌وردا نامێنێتوه، رۆژێک بێت ئه‌و شتانه به به‌ڵگه‌وه ده‌ربکه‌ون ئێوه چ
وه‌ڵامێکتان ئه‌بێت؟
له‌و ماوه دوورو‌درێژه‌دا که ناوت نه‌بووه، کارت کردووه بۆ ج شتێک؟
پێتان وانییه سه‌رده‌م سه‌رده‌می زانست و په‌یوه‌ندی دیپلۆماسییه، نه‌ک پاک
کردنه‌وه‌ی لوله‌ی تفه‌نگه ژه‌نگ گرتووه‌کانتان؟ ئایا ئه‌و تفه‌نگانه له کوێ
ژه‌نگیان هێناوه؟
سوپاس!
هیوادارم بۆرۆژهه‌لات پرسیاره‌کانم وه‌ک خۆی بڵاوبکاته‌وه و سانسۆری نه‌کات.
وه‌ڵام:
1. من هه‌ر وه‌ک زۆر له که‌سانی هاوته‌مه‌نی خۆم که خوێندومانه به هۆی بارودۆخی
کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و کات،له ئاستی باڵادا درێژه‌مان به خوێندن نه‌ئه‌دا و له
ئاسه‌ته‌کانی خواره‌وه‌دا ده‌ستمان لێ هه‌ڵ ئه‌گرت. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ش که
هاتونه‌ته‌وه مه‌یانی خه‌باته‌وه خویندنی باڵایان نه‌بووه. زۆر خاوه‌ن
مه‌دره‌کیشمان هه‌یه نامه‌ی " فدایت شوم" ی بۆ ئیتلاعات ناردوه! یان کاته‌کانی
زیاتر به" قومار"ه‌وه ئه‌باته سه‌ر!یان دیاریی زۆر چه‌وری له ئیتڵاعاته‌وه بۆ
ئه‌نێرن!دڵنیام فیکه‌ی خۆت ئه‌ناسیته‌وه خوشکۆڵه!
2. من حه‌ره‌که‌تی خۆمم نه‌به‌ستوه‌ته‌وه به ره‌زامه‌نی که‌سه‌وه. هه‌ر که‌س
به‌رپرسیاری کاری خۆیه‌تی.سپای رزگاری موڵکی شه‌خسی هیچ که‌س و بنه‌ماڵه‌یه‌ک
نه‌بوه و نییه. موڵکی پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کانی و هه‌ر که‌سێکه که
خه‌باتی تیا ئه‌کات.به‌ڵآم بۆ ئاگاداری به‌رێزتان له بنه‌ماڵه‌کانی نه‌قشبه‌ندی
زۆر که‌سیش پیروزباییان کردوه لێمان و پشتگیریمان ئه‌که‌ن. زانیارییه‌کانی
به‌رێزتان تۆزێ کرچ و کاڵه. من له نابانگی نه‌قشبه‌ندیش که‌ڵکم وه‌رنه‌گرتوه
به‌ڵکوو خۆم نقشبه‌ندییم و رێگا به که‌سیش ناده‌م خۆی له من به نه‌قشبه‌ندیتر
بزانێ. ئه‌گه‌ر که‌سانێکش پێی قه‌ڵسن، ئه‌وه سیر و زوڕناکه پێشکه‌شیان بێت.
3. دیسان ئه‌بێ عه‌رزتانی بکه‌م که زانیارییه‌کانت کرچ و کاڵن. له پێکهاته‌ی
سپاسی رزگاری دا له لاوی 14 ساڵه تا پیاوی 60 ساڵه‌ی تیایه. ئه‌وه‌ش بۆ رزگاری
مایه‌ی هێزه نه‌ک لاوازی. من 60 ساڵ به پیر دانانێم. دڵی هێندێکمان له و 60
ساڵآنه وه‌ک لاوی 20 ساڵه وایه ،ئه‌ی نه‌تبیستوه که ده‌ڵێ:
پیر و زورهانم و ئێستاش دڵه‌که‌م هه‌ر ده‌یه‌وێ
سه‌ر و ماڵم به فیدای خاڵ و خه‌ت و په‌رچه‌م که‌م
داستانی مه‌م و زین کۆنه، کچێکم گه‌ره‌که که
شلکه ڕانی بگوشم بۆنی له سینه و مه‌م که‌م
جا بۆیه کچه کورده‌که خه‌ه‌فه‌ت مه‌خۆ، به‌شی ئه‌وه‌نه‌مان به به‌ره‌وه ماوه "
وه‌ڵام ده‌ری خواستی نه‌وه‌ی ئه‌مرۆ" بین!
4. ئێمه تا ئێستا لیستی شه‌هیدانمان نه‌نوسیوه. وتم که زانیاری و سه‌رنجه‌کانتان
کاڵ و کرچن!
5. ئه‌وه قسه و پڕوپاگه‌نده‌ی دوژمنانی کورده که گه‌ره‌کیانه رۆڵه‌ی کورد
چه‌کی دیفاع له خۆی پێ نه‌بێت و به بیانووی "سه‌رده‌می دیپلپماسی " و شتی وا کورد
له چه‌ک داماڵن. دیپلۆماسی "قومار" نییه و دیپلۆمات" قومار باز" نییه که له
سه‌ر مێزێک چاره‌نووسی دیاری بکرێت. دیپلۆماسی ئه‌بێ پشتی به هێز و توانای میلله‌ت
بێت. هه‌بوونی هێزی چه‌کداریش یه‌کێکه له هۆیه‌کانی به هێزی میلله‌ت.
6. هیچ نووسراوه‌یه‌کی رزگاری باسی له ژه‌نگ هه‌ڵێنانی چه‌ک نه‌کردوه. خاوێن
کردنه‌وه‌ی چه‌کیش ئیلزامه‌ن به مانای ژه‌نگ گرتوویی ئه‌و چه‌که نییه. کچێ نا
لێم پێویسته زانیاری و دیقه‌تت راست بکه‌یه‌وه؟
دوکتور قایش 7
له ئاواره‌یی و دوور ولاتی یه‌وه سلاو له کاک شێخ مسعود و
سایتی رۆژهه‌لات
ویرای پیروزبایی ،کاک شێخ مسعود ئایا سپای رزگاری ته‌نیا تایبه‌ته به هه‌ورامان
یان که‌سانیتیش قبوڵ ده‌که‌ن؟
ئه‌گه‌ر قبوڵ ده‌که‌ن ئایا هه‌ر ده‌بێت له کوردستان بێت یان که‌سانی وه‌ک ئیمه‌ش
که له ولاتخۆمان نیین وه‌رده‌گرن؟سوپاس
وه‌ڵام:
1. هه‌ورامان به‌شێکه له کوردستانی دایک و هه‌موو کوردێک له هه‌ر ناوچه‌یه‌کی
کوردستان له دایک ببوبێت بۆ رزگاری هه‌ر کورده و فه‌رقی نیه.
2. هه‌ر کوردێکیش له هه‌ر کوێی ئه‌م جیهانه بێت ئه‌توانێ ببێته ئه‌ندامی رزگاری
به پێی مه‌رجه‌کانی ده‌ستووری ناوخۆیی سپای رزگاریی کوردستان.
لالۆ هه‌ورامی
له گه‌ڵ سڵاو و رێز بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی 4رۆژهه‌ڵات و
ناوه‌نده‌که‌یان
به‌رێز کاک شێخ مسعود سکرتێری سپای رزگاری کوردستان،سه‌ره‌تا پیرۆزبایی
ساخکردنه‌وه‌ی رزگاریتان لێ ده‌که‌م و به‌ش به حالی خۆم پێی خۆش حاڵم.من ئه‌م
پرسیاره‌م بوو که کاتی خۆی له دوا ساڵی چالاکی سپای رزگاری دا، ژماره‌یه‌ک
پێشمه‌ره‌گه‌ی سپاسی رزگاری له وانه ئه‌سکه‌نده‌ر ره‌زاوی و سه‌عه کۆمه‌ڵه، که
هاتنه‌وه بۆ هه‌ورامان، لیره له لایان ده‌وڵه‌ته‌وه گیران و پاشان ئێعدام
کران. له سه‌ر ئه‌م رووداوه قسه‌ی جۆراوجۆر ئه‌کرا. ئایا به ڕای جه‌نابتان ئه‌و
مه‌سه‌له چۆن بوو و ئه‌و قسانه‌ی له سه‌ر بوونی ده‌ستی که‌سانێک له گیران و
ئێعدامی ئه‌وانا ئه‌کرێن چه‌ن راس و دروسه؟
لالۆ هه‌ورامی، خه‌ڵکی ئاوایی ره‌زاو هه‌ورامان
وه‌ڵام:
کاکه لالۆ گیان، فره سڵامت ئه‌که‌م و خه‌به‌رت ئه‌پرسم. به‌ڵێ ئه‌و قسه‌یه
هه‌بوو. خوا عافوویان بکات ئه‌و شه‌هیدانه له رێگای که‌سوکاریانه‌وه که چوبونه
ملاقاتیان چه‌ند قسه‌ی تایبه‌تیان پێ وتبوون که پێمی بگه‌یه‌نن. به‌ڵام جارێ
سه‌برت ببێت.ئیستا که رزگاری هه‌ستاوه‌ته‌وه و هاتوه‌ته‌وه مه‌یدانه‌که، ئه‌و
شتانه‌ش رۆشن ئه‌که‌ینه‌وه و که‌ی پێویستی کرد خائین و کرێگرته‌ی کۆن و نوێی
کۆماری ئیسلامی ئه‌ناسێنین.سه‌برت ببێت. هه‌موو شت به واده‌ی خۆی.
لوقمان سۆهرابی
رێز و خۆشه‌ویستی بۆ ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات
چه‌ند پرسیارێکم له میوانه به‌ڕێزه‌که‌تان هه‌بوو
یه‌ک. کاتی خۆی سپای رزگاریی پێشمه‌رگه‌ی زۆری بوو و خۆی له چه‌ندین هه‌زار ده‌دا
ئایا ئێستا ئه‌و هێزه‌تان ده‌بێته‌وه؟
دوو. ئایا سپای رزگاریی کوردستان بڕوای به‌شه‌ری چه‌کداری هه‌یه؟
سێ: حیزبه سیاسییه‌کان زۆربه‌یان دۆستایه‌تییان له گه‌ڵ په‌ژاک نییه ئایا ئێوه
هه‌تانه و خه‌باتیان به ره‌وا ده‌زانن؟
چوار: یه‌که‌م جار کێ دامه‌زرێنه‌ری سپای رزگاریی بوو؟
پێنج: چه‌ند که‌سێک له بنه‌ماڵه‌ی شێخ عوسمان هه‌ن که وه سه‌ر پێ خستنه‌وه‌ی
سپای رزگاریی کوردستانیان پێ فێل و ه‌ڵه‌که‌یه هه‌ڵویستتان چییه؟
شه‌ش: بۆچی لایه‌نی حدکا به دروست بوونه‌وه‌ی ئێوه زۆر حه‌ز ناکه‌ن و له‌م لاو
ئه‌و لا دژ به ئێوه قسه ده‌که‌ن.
وه‌ڵام:
1. به‌ڵێ راسته که سپای رزگاری کاتی خۆی هێزێکی چه‌ندین هه‌زار پێشمه‌رگه‌یی و
ده‌یان هه‌زار که‌سی بوو. به‌ڵام به هۆی ئه‌و که‌وتنه‌ی که که‌وت، ریکخستنه‌کانی
هه‌ڵووه‌شایه‌وه و هێزه‌که‌ی بڵاوه‌ی پێکرا. به‌ڵام وه‌ک تاکه‌کان هه‌ر له سه‌ر
باوه‌ڕ و رێگای خۆیان مانه‌وه. ئیمه به ساخکردنه‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستان و
به‌ستنی کۆنفرانسی یه‌که‌ممان،ده‌ستمان داوه‌ته‌وه گرد و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و
لایه‌نگران و پێکه‌وه نانه‌وه‌ی هێزێ پێشمه‌رگه‌ی رزگاری. تا ئێستا باشـان
هاوردوه. چاویشمان له هاوکاری دڵسۆزان و دۆعای پیاوچاوکانه.
2. به‌ڵێ،رزگاری باوه‌ڕی به خه‌باتی چه‌کداری هه‌یه و زۆریشی کردوه و جارێکی‌تریش
گوێبیستی ئه‌و خه‌باته ئه‌بنه‌وه. به‌لام هه‌موو شت له خه‌باتی چه‌کداری دا
نابینین و خه‌باتی چه‌کداری به تابعی خه‌باتی سیاسی ئه‌زانین.
3. ئێمه دۆستایه‌تی له گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌کان ئه‌که‌ین. پژاکیش هه‌ر به دۆست
ئه‌زانین و پێمانخوشه هاوکارییش پێکه‌وه بکه‌ین. هاوکاری نیوان حیزبه‌کان زۆر
پێویسته.
4. یه‌که‌م جار کوڕه کانی بنه‌ماڵه‌که‌مان، بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی سپای رزگاریمان
دامه‌زراند. هه‌رکام له ئێمه نه‌قشێکمان بوو. به‌ڵام هی وا بوو پاش ساڵێک له
به‌ر ده‌رچوو و ده‌سی ژن و مناڵی خۆی گرت و بۆ ئوروپا تێیقووچاند،هی واش بوو
که‌وتبوو سه‌ودا و معامه‌له به سپای رزگاریه‌وه. به‌شێکیشمان له سه‌ر په‌یمانی
خۆمان ماینه‌وه.
5. هه‌موو که‌س ئه‌و جۆره‌ی خۆی پێیباشه و خۆی تێ ئه‌گات و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی
تیایه، ئه‌ڕوانێته هه‌ستانه‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستان. به‌ڵام واقعیه‌ته‌که
ته‌نیا یه‌ک شته.ئه‌ویش ئاشكرایه و له به‌ر چاوه. سیاسه‌ت و خه‌بات کردن به
فێڵ و ته‌ڵه‌که سه‌ر ناگرێت و هه‌ر ماوه‌یه‌ک ده‌وام دێنێ. ئێمه کۆنفرانسمان
گرتوه،به‌رنامه و پێڕه‌وی ناوخۆمان هه‌یه،سیاسه‌ته‌کانمان دیاری کردوه،ئیتر
ئه‌وه فێڵ و ته‌ڵکه‌ی بۆچیه؟فێڵ و ته‌ڵه‌که ئه‌وه‌یه که که‌سانێک به نهێنی
سپای رزگاری و خوێنی شه‌هیده‌کانیان به وه‌رگرتنه‌وه‌ی موڵک و ماڵ و باغ و باغات
گۆڕیبێته‌وه!.
6. نه‌مانزانیوه حدکا له دژی ئێمه شتێکی وتبێت. ره‌نگه که‌سانێک به ناوی حدکا
یان هه‌ر حیزبێکی‌تر قسه‌ش بکه‌ن،به‌ڵام ئێمه له سه‌ر سیاسه‌تی ره‌سمی حیساب
ئه‌که‌ین نه‌ک قسه و قسه‌ڵۆک . سه‌رده‌می دژایه‌تی یه‌کتر کردن به‌سه‌ر چووه.کورد
ئه‌بێ هه‌موو برا بین.به گشتی ئێمه هیچ حیزبێکی کورد به دژی خۆمان
دانه‌ناوه،مه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌ی ئیسبات ببێت. ئێمه به ته‌ما نیین به‌شی که‌س
بخۆین و رابردوی که‌سشمان داگیر نه‌کردوه. ئێمه له سه‌ر پێگه‌ی واقعی و
راسته‌قینه‌ی خۆمان کار ئه‌که‌ین. رێز و حورمه‌تیشمان هه‌یه بۆ خه‌باتی حدکا و
حیزبه‌کانیتریش.
سامرند ره‌حیمی. سلێما ... -
سڵاو و رێز بۆ ناوه‌ندی رۆژنامه‌نووسانی ئازاد
وه‌ک موتابه‌عه‌ی به‌یاننامه و راگه‌یاندن و راپۆرتی سیاسیتانم کرد هه‌ستم کرد که
یه‌کێکن له حیزبه قه‌ومییه‌کان ئایا حیزبێک له کوردستانی رۆژهه‌ڵات نه‌بوو که
بتوانن هێزه‌کانتان یه‌ک خه‌ن و ببن به یه‌ک؟
ئایا بڕواتان به پلۆڕالیزمی سیاسی هه‌یه؟
وا هه‌ست ده‌کرێ و بگره ته‌ئکیده‌ن پێوه‌ندی ئه‌مریکا له گه‌ڵ ئێوه یایا ته‌نیا
سوکه به‌ڵێنه و قه‌ول و قه‌راراتێکه که شایه‌د به خه‌ونیش نه‌یبینن؟
ئایا هه‌ر وه‌ک پێشتر سپاکه‌تان زیاتر موریدی بنه‌ماڵه‌ی شێخ بوون ئایا ئیستاش هه‌ر
ئه‌و که‌سانه‌ن و تا چه‌نده حیزبه‌که‌تان ئیسلامییه؟
ئایا حیزبه‌که‌تان چه‌په یان راست؟
وه‌ڵام:
1. ئێمه قه‌ومی نیین به‌ڵکه نه‌ته‌وه‌یین. میلله‌تی کورد قه‌وم
نیه،نه‌ته‌وه‌یه.میلله‌ته‌که‌ی خۆت به که‌م مه‌گره. له پرسیاره‌کانی پێشوودا
باسی ئه‌وه‌م کردوه که بۆ له گه‌ڵ حیزبێک نه‌بووین به یه‌ک.
2. به‌ڵێ بڕوامان به پلۆرالیسم هه‌یه و پلۆرالیسم به زه‌مانه‌تی دێمۆکراسی
ئه‌زانین .
3. ئێمه پێمان خۆشه له گه‌ڵ ئه‌مریکا دا دۆستایه‌تی بکه‌ین،به‌ڵآم به ته‌مای
ئه‌مریکا خه‌بات ناکه‌ین.
4. هه‌ر که‌سێک ئازاده عه‌قیده و باوه‌ڕی ئاینیی و مه‌زهه‌بی چۆن بێت. ئه‌ندامانی
رزگاریش ئازادن. به‌ڵێ پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی رزگاری و بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کانمان
له گه‌ڵ رزگاری که‌وتونه‌ته‌وه.
5. سپای رزگاری نه ئیسلامیه و نه چه‌په و نه راسته. هێزێکی نه‌ته‌وه‌یییه و
له سیاسه‌تیشیدا ره‌چاوی ئیعتیدال ئه‌کات.
بانه‌یی
سڵاو
من چه‌ند پرسیارم هه‌یه له‌به‌رێزت
ئێوه له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌ک
ه‌تاندا باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ن،ئایا ئێوه ته‌نها مه‌به‌ستان
ڕۆژهه‌ڵاته یان کوردستانی گه‌وره؟؟
ئایا ده‌سه‌ڵاتی باشور ڕێگرنین بۆئه‌وکاره که‌ئێوه له‌باشورن ؟؟
تاڵه‌بانی ده‌ڵێ سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا خه‌یاڵی شاعیرانه و که‌سانی هۆشمه‌ند هه‌رگیز
بیر له‌سه‌ر به‌خۆیی ناکه‌نه‌وه بۆئه‌وه چ ده‌ڵێن؟؟؟
بارزانیش زۆر جار ده‌ڵێ سه‌ربه‌خۆیی مافێکی ڕه‌وای خۆمانه ،باڵام جارێ داوی
ناکه‌ین، پێت وایه ئه‌وکار بۆسه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کات وه‌ک زۆر که‌س باسی
ده‌که‌ن
تکاده‌که‌م وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
وه‌لام:
1. ئیمه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که کوردستان یه‌ک نیشتمان و کورد یه‌ک
میلله‌ته و به زۆرداری دابه‌ش کراوه. هه‌ر بۆیه کورد مافی یه‌کگرتنه‌وه و
ده‌وڵه‌تی یه‌کگرتوی کوردستانی هه‌یه. به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به ئاواته کوردی هه‌ر
پارچه‌یه‌کی کوردستان ئه‌بێ،ئه‌و تێکۆشانه بکات و ئێمه نا‌توانیین له جیاتی
ئه‌وان بڕیار بده‌ین.
ده‌سه‌ڵاتی باشور تا ئێستا ده‌خاله‌تی له کار و باری ئیمه دا نه‌کردوه.تاڵه‌بانی
و بارزانی خۆیان سیاسه‌تی خۆیان دیاریی ئه‌که‌ن و ئێمه به‌رپرس نیین له سیاسه‌تی
ئه‌وان و ده‌خاڵه‌ت له کاریانا ناکه‌ین.
جه‌لال چوارتایی
به‌ڕێز کاک شێخ مه‌سعود نه‌قشبه‌ندی ، پاش سڵاوێکی برایانه .
به‌رله‌وه‌ی به‌ڕێزتان سوپای ڕزگاری کوردستان بنیاد بنێنه‌وه ، پرستان به سه‌رۆک
کۆماری عێراقی عه‌ره‌بی (جه‌لال تاڵه‌بانی) کردووه بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی
سوپاکه‌تان و ده‌ستکردنه‌وه به خه‌باتی سیاسی . له کاتێکدا تاڵه‌بانی وه‌کو
که‌سێکی زۆر نزیک له کۆماری ئیسلامی ئێران و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانی ئێرانیش خۆی
حساب ده‌کات .
1- بۆچی له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا پرسکردن ته‌نها به تاڵه‌بانی ، له
کاتێکدا چه‌ندین لایه‌نی دیکه‌ی به‌هێزتر له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و خاوه‌ن
جه‌ماوه‌ری زیاتر و کاریگه‌رتریش له کوردستانی مه‌زندا هه‌ن ؟
2- ئایا لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشووری کوردستان(یه‌کێتی و پارتی) چ نه‌خش و
ڕۆڵێکیان هه‌یه له ده‌ستبه‌کاربوونه‌و�
�ی سوپای ڕزگاری کوردستان به چالاکی سیاسی و سه‌ربازی ؟
3- ئایا بنکه و باره‌گاکانی سوپای ڕزگاری کوردستانیش هه‌ر له ناوچه‌کانی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیدا ده‌بێت یاخود له ناوچه‌یه‌کی دوور له ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌و دوو لایه‌نه؟
4- ئایا ته‌نها له چوارچێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا کۆماری ئیسلامی ئێران
ده‌که‌نه ئامانج یاخود له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشدا ؟
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تان ته‌نها چوارچێوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێت ئه‌وا
شه‌ڕخستنه نێو ماڵی خۆوه نییه؟ خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌شتان هه‌م
ڕۆژهه‌لات و هه‌م ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیش بێت ، ئایا بنکه ئیتڵاعاتی و
هه‌واڵگریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له باشووری کوردستانیشدا ده‌که‌نه ئامانج ؟
دووباره سوپاس و سه‌رکه‌وتنتان ئاواتمه
جه‌لال چوارتایی
هۆڵاند
وه‌ڵام:
1. پرس و راوێژ به که‌سانی به ئه‌زمونی وه‌ک جه‌نابی مام جه‌لال و که‌سانیتری
وه‌ک به‌رێزیان کارێکی عاقڵانه‌یه. ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌داین که هێزه
کوردیه‌کان زۆرترین پرس و ڕایان به یه‌کتر ببێت و حیساب بۆ یه‌کتر بکه‌ن.ئێمه
تێده‌کۆشین له گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکی خاوه‌ن ده‌ور و نه‌خش دا بیر‌و ڕا بگۆڕینه‌وه.
2. سپای رزگاری کوردستان حیساب بۆ بوون و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی له باشوری
کوردستان ئه‌کات. کاره‌کانیشمان به جۆرێک ئه‌که‌ین که له دژی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان نه‌بێت. هاوکاری و پاڵپشتیکردنی ئه‌وانیش له ئێمه به
ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ئه‌زانیین.ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌ن دیاره ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی
خۆیان له‌م باره‌وه ئه‌نجام نه‌داوه. هاوکات سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانی سیاسی خۆشمان
ئه‌پارێزین.
3. هه‌وڵ ئه‌ده‌ین خۆمان به بنکه و باره‌گای سابته‌وه نه‌به‌ستینه‌وه و به
ده‌ر له‌و ناوچانه‌ش بتوانیین له شوێنی‌تر که‌ڵک وه‌ربگرین.
4. له هه‌ر کوێ بتوانیین و بگونجێ کۆماری ئیسلامی ئه‌که‌ینه ئامانجی
چالاکیه‌کانمان.
5. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به باشی نازانیین له باشوری کوردستاندا له دژی بنکه‌کانی
کۆماری ئیسلامی چالاکی بکه‌ین. باشوریێویستی به هێمنی هه‌یه.
شه‌مزین که‌ڵاته‌رزا ...
سلاو
من دوو پرسیارم هه‌یه:
1- جێگه‌ی ژن له سپای رزگاری کوردستان دا چۆنه؟
2-ئایا هیچ ژنیک له سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریدا هه‌یه؟
سپاستان ئه‌که‌م
شه‌مزین که‌ڵاته‌رزا
وه‌لام:
1. له ناو سپای رزگاری دا ژن حزوری هه‌یه و له به‌رنامه‌ی رزگاریدا ماف و ئه‌رکی
یه‌کسان له گه‌ڵ پیاو بۆ ژن قایل بووین.هیچ رێگرییه‌ک له تێکۆشانی ژن له
ریزه‌کانی ئیمه دا نییه.
2. به داخه‌وه جارێ ژن له ناو سه‌رکردایه‌تیا نییه. هیوادارم ژنان خۆ پێبگه‌ێنن
و بتوانن بگه‌نه ئه‌ویش.
تاهیر قاسمی/ فینلاند
وێڕای سڵاو و ڕێز
1- ئایا سپای رزگاریی هێزێکی چه‌کداره یان حیزبێکی سیاسی؟ ئه‌گه‌ر حیزبێکی
سیاسی‌یه بۆ به ناوی "سپا" که وشه‌یه‌کی نیزامی‌یه و هه‌ڵگری هیچ واتایه‌کی
سیاسی نییه، کار ده‌کا و ئه‌گه‌ر هێزێکی چه‌کداره، باڵی نیزامیی کام حیزب و
رێکخراوی سیاسی‌یه؟
2- ده‌گوترێ که ئێوه له گه‌ڵ حسین یه‌زدانپه‌نا سپای رزگاریتان ژیاندۆته‌وه و
شێخ مادح نه‌قشبه‌ندی له راگه‌یاندنێکدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند. ئه‌مه تا چه‌ند
راسته؟ پێوه‌ندی ئێوه له گه‌ڵ حسین یه‌زدانپه‌نا و به گشتی پارتی ئازادی چییه؟
3- هۆی دژایه‌تیی شێخ مادح له گه‌ڵ بوژاندنه‌وه‌ی سپای رزگاریی له لایه‌ن
ئێوه‌وه چییه؟
4- چ بۆشاییه‌ک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بوو که حیزبه‌کانی تر بۆیان پڕ
نه‌کرایه‌وه و ئێوه به بوژاندنه‌وه‌ی سپای رزگاریی ده‌تانه‌وێ پڕی بکه‌نه‌وه؟
5- ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاری جگه له جه‌نابت، کێن؟
وه‌ڵام:
1. سپای رزگاری هه‌م چه‌کداره و هه‌م سیاسی. باڵی چه‌کداری هیچ حیزبێک نییه.
ئیمه ئه‌و ته‌شکیلاته‌مان له سه‌ر بنج و بناوانی خۆی ژیاندوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ره‌که‌ی تووشی سه‌رلێشیوان نه‌بن و وه‌ک خۆمان بمانناسنه‌وه.
2. من له گه‌ڵ فه‌رمانده و پێشمه‌رگه دێرینه ناسراوه‌کانی رزگاری و بنه‌ماڵه
شه‌هیده‌کانی رزگاری ، سپای رزگاریی کوردستان‌مان ژیاندوه‌ته‌وه.هه‌ر که‌س چی
راگه‌یاندوه خۆی لێی به‌رپرسیاره. پێوه‌ندی من له گه‌ڵ به‌رێز کاک حسین
یه‌زدانپه‌نا زۆر باشه و له گه‌ڵ پارتی ئازادیش هه‌ر باشه. پارتی ئازادیی له
کاتی ته‌نگانه‌ی رزگارییه‌کاندا به کاریان هاتووه و له ژیان و گوزه‌ران و
بارودۆخیانی پرسیوه‌ته‌وه و به بێ ته‌ماح سه‌ردانیانی کردوون. ئێمه‌ش له کاتی
خۆ‌یا له رۆژه سه‌خته‌کانی 90ه‌کاندا به کاری ئه‌وان هاتووین.
3. من لایه‌نگری له ئازادی راده‌ربرین ئه‌که‌م. له به‌رنامه‌ی سپای رزگاریش دا
ئه‌وه‌ی تیایه. هه‌موو که‌س ئازاده پشتیوانیمان لێ بکات و هه‌ر که‌سیش ئه‌زاده
جیاواز بیر بکاته‌وه.
4. له‌و شوێنانه‌ی که کاتی خۆی ناوچه‌ی نفوزی سپاسی رزگاریی بوون، بۆشاییه‌ک دروست
بووکه به داخه‌وه زۆربه‌ی بۆشاییه‌که ئه‌نسارولئیسلام و گروپی له‌و جۆره پڕیان
کردبوه‌وه. به هه‌ستانه‌وه رزگاری دۆخه‌که ئه‌گۆردرێت.
5. بۆ ئاگادار بوون له ئاکامی کۆنفرانسی یه‌که‌می سپاسی رزگاری سه‌ردانی ماڵپه‌ری
رزگاری بکه به‌م ئادرسه: http://www.spayrzgari.com/
farid dayhim
کاک مه‌سعود له‌و کۆبوونه‌وه‌دا که جه‌نابت به سکرتیری سپای
رزگاریی هه‌لبژیردرای عه‌کسیکی شێخ عوسمانت له پشت سه‌ر هه‌ڵواسیوه. به‌ڵام خۆ
شیخ عوسمان دژی سیاسه‌ت و سپای رزگاری بوو. پێتوانییه ئه‌مه که‌لک وه‌رگرتنه له
دین بۆ ئامانجی سیاسی؟
به سپاسه‌وه
وه‌ڵام:
به‌رێز، ئه‌وه‌ی ئیشاره‌تان پێکردوه کۆبوونه‌وه نییه.ئه‌وه کۆنفرانسه.
کۆنفرانسی یه‌که‌می سپای رزگاری کوردستان. حه‌زره‌تی شێخ عوسمان که‌سایه‌تیه‌کی
زانا و بلیمه‌ت بوو. پیاوی وا نابێته دژی سیاسه‌ت. ئه‌توانێ به دژی سیاسه‌تێک
بێت.به‌ڵام نابێته دژی سیاسه‌ت به شێوه‌یه‌کی گشتی،چونکه ئه‌و ئه‌زانێ که
سیاسه‌ت له گه‌ڵ ژیانی ئینسانه. پاشانیش دژی رزگاری نه‌بوو،به‌ڵکوو ئه‌و کاری
سیاسی و حیزبی نه‌ئه‌کرد. به‌ڵام ریبه‌ری رۆحی ئیمه بوو و هه‌ر واش ئه‌مێنێته‌وه.
تکایه ئه‌و مافه‌مان پێ لوتف بفه‌رموو که عه‌کسی رێبه‌ری رۆحیی خۆمان له پشت
سه‌رمان هه‌ڵوواسین.
yosef khezri
سلاو ریزم بۆ کاک مه‌سحونه‌قشبه‌ندئ هیوادارم له به‌ریوابردنئ
کاره‌کانیدا سه‌رکه‌وتوبیت من 1 پرسیارم هه‌یه هیوادارم وللامانبداته‌وا
ئایه سپائ رزگارئ په‌یواندئ له‌گه‌ل کام له‌و حیزبانه ی رۆژهه‌لاتی کوردستان
هه‌یه
وه‌ئه‌گه‌ر نیانه بۆ
وه‌ڵام:
ئێمه جارێ توانای خۆمان خستوه‌ته سه‌ر خۆ سازدانه‌وه و خۆ رێکخستنه‌وه‌مان.
ئیمه حه‌ز ئه‌که‌ین له گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌کان پێوه‌ندیمان باش بێت.
نیما شه ریفی تورکیا
سلاو ورێز بۆ به رێز کاک مسعود نقشبندی دو پرسیارم له خزمت
جنابت داب‌و نه ته وه ی کورد له چوارچێوه ی سیاسه ته کانی دا دوژمنانی خوی تا ئه مرو
له رۆژ هه لات توشی سه رشێواوی بوه ئایا به رای جه نابتان بۆ چاره سری ئه م وزحه ئه
رکی سر شانی رێکخراوه کان و حیزبه کان سیاسی و مه دنی به رانبه ر به خلکی کوردستان
چیه ؟ 2_ئایا به رای جه نابتان کورد ده توانی وه ک نه ته وه یکی ناسراو به کومه
لگای جیهانی له بواری سیاسی دا رێگایک ببینێته وه که به که مترین خه سار و باشترین
شێو‌ه به ئامانجه کانی خوی بگات؟ به سپاسه وه سه رکه وتن بۆ ته واوی تێکۆشه رانی
رێگای ئازادی
وه‌لام:
1. به راستی و به داوای به‌خشینه‌وه له پرسیاری ئه‌وه‌ڵتان به باشی
نه‌گه‌یشتم. ئه‌ونه‌ی عه‌قڵم پێی شکا بێت ئه‌فه‌رموون کورد له رۆژهه‌ڵات تووشی
سه‌رلێشێواوی بووه. ئه‌گه‌ر واتان مه‌نزوور بێت ئه‌شێ عه‌رزتان بکه‌م که کورد
ئازادیی و مافی چاره‌نووسی زه‌وت کراوه ئه‌نا تووشی سه‌رلێشێوان نه‌بووه.
دوژمنه‌کانی رێگایان پێ نه‌داوه رێگای خۆی هه‌ڵبژێرێ. ئه‌گه‌ر رێگای پێ بده‌ن
رێگای خۆی ئه‌بینێته‌وه.
2. ئه‌وه به‌سته به‌وه‌یه که ره‌هبه‌رانی کورد و حیزبه سیاسیه‌کان چۆن
سیاسه‌تێک ئه‌که‌ن.
ناسر هه‌ورامی
سلاو و رێز
ئێوه چ پێوه‌ندییه‌کتان له گه‌ڵ پارتی ئازادی کوردستان هه‌یه که باس له‌وه
ده‌کرێ که زۆر نزیکین و ته‌نیا له ناو حیزبی ئیوه‌دا پێوه‌ندی خزمایه‌تی هه‌یه
له گه‌ڵ سه‌ڕۆکی پارتی یازادی.
ئایا سپای رزگاریی حیزبێکی ئیسلامییه چون پێشتر و ئیستاش زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ر
به بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی
ئایا ئیوه ته‌نیا له هه‌ورامان چالاکی ده‌که‌ن.
تکایه باس له‌و ده‌نگۆیانه‌ی که پێوه‌ندی سپای رزگاریی ل گه‌ڵ حکومه‌تی سه‌دام
زیاتر بووه له حیزبه‌کانیتر بۆ؟
وه‌لام:
1. سیاسه‌تی ئێمه دوستایه‌تی و هاوکارییه له گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌کانی کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستانیش له چوارچێوه‌ی حیزبه چالاکه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ئه‌بینین و پێمانخوشه که دۆستایه‌تی له گه‌ڵ بکه‌ین. من و بنه‌ماڵه‌ی ئێمه
رێزێکی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ جه‌نابی کاک عه‌لی قازی کوڕی حه‌زره‌تی پێشه‌وا قازی
وسه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان. به‌ڵام خزمایه‌تی راسته‌وخۆمان له نێواندا
نییه. ره‌نگه مه‌به‌ستی جه‌نابت به‌رێز کاک حسین یه‌زدانپه‌نا بێت که ئه‌و جێگری
سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستانه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان ئه‌و بێت به‌ڵێ له گه‌ڵ
به‌رێزیان خزمین و شانازیشی پێوه ئه‌که‌م. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان زۆر
به دۆزینه‌وه‌ی خزمانی کاک حسین خۆتان ماندوو نه‌که‌ن من ئاگادارتان ئه‌که‌م که
ئه‌وه هه‌ر من نیم که خزمی ئه‌و به‌رێزه‌م،به‌ڵکوو به‌رێز کاک مسته‌فای هیجری
خزمیته‌تی، به‌رێزان کاک سه‌لاح موهته‌دی و کاک عبدڵله موهته‌دی هه‌ر
خزمه‌یین،به‌ریز کاک عومه‌ر ئیلخانیزاده به خزمی پێی ئه‌گاته‌وه،به‌رێز کاک
ئیبراهیم عه‌لیزاده‌ش هه‌ر چه‌ند ئه‌و خزمایتی چینایه‌تی ئه‌کات نه‌ک
کۆمه‌ڵایه‌تی،له رێگای ژن و ژنخوازیی بنه‌ماڵه‌یی هه‌ر به خزمی پێی
ئه‌گاته‌وه.بۆ جه‌نابی کاک عه‌لی قازییش که ئه‌زانن. که واته کاکه ناسر
حیساباتت وردت بکه‌وه.
2. سپای رزگاریی کوردستان هێزێکی دینی نییه. خۆمان موسوڵمانین و رێزی هه‌موو
ئاینه ئاسمانییه‌کانیتریش ئه‌گرین و باوه‌ڕمان به پێکه‌وه ژیانی به ئاشتی نێوان
ئاینه‌کان هه‌یه. دین و ئیمانی هه‌ر کام له ئێمه مه‌سه‌له‌یه‌که په‌یوه‌ندی به
خۆمان و خوای گه‌وره‌وه هه‌یه. تێکه‌ڵ به کاری سیاسی ناکه‌ین.
3. رزگاری هیچ ناوچه‌یه‌کی کوردستان له کوردستانی دایک به جیا نابینێ. هه‌ورامان
یه‌کیک له ناوچه‌کانی نیشتمانه‌که‌مانه. جا له به‌ر ئه‌وه ئیمه ته‌نیا له
هه‌ورامان چالاکی ناکه‌ین.
4. کاری پێشووی من له رزگاریدا فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه بوو. ئاگام له
پێوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌ره‌وی رزگاری نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مبیست وه‌ک حیزبه‌کانیتر
پێوه‌ندیمان له گه‌ڵ حکومومه‌تی عێراق و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌یه. له‌م
باره‌وه شتی خۆش و ناخۆش ئه‌وترا.
شۆرش ره‌زایی ئه‌مریکا
بێ هیچ پێشه‌کیه‌ک پرسیاره‌کانم ده‌لێم و هیوادارم وڵام
وه‌ربگرمه‌وه
1. ئایا له‌و هه‌موو حیزبه‌ی ئیستا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه هیچتان قه‌بوڵ
نه‌بوو که ئه‌م سپایه‌تان دامه‌زرانده‌وه ؟
ئایا نه‌تان ده‌توانی وه‌ک بالیکی چه‌کدار له ناو یه‌کێک له حیزبه‌کاندا خه‌بات
بکه‌ن ؟
ئایا ئیوه زۆرتر پشت به خه‌باتی چه‌کداری ده‌به‌ستن بۆ رزگاری کوردستان ؟
سه‌رکه‌وتوو بن
وه‌لام:
1. مه‌سه‌له قبووڵ نه‌بوونی حیزبه‌کانیتر نییه. سپای رزگاری کوردستان ناو و
میژوویه‌کی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. پاشان ئیمه ته‌شکێلاتێکی تازه‌مان
دانه‌ناوه،به‌ڵکوو هه‌ر ته‌شکیلاته‌که‌ی پێشووی خۆمان سه‌رده‌میانه ساخ
کردوه‌ته‌وه .
2. هه‌ر وه‌ک له وه‌لامی پرسیاری پێشوودا عه‌رزم کردن، ئێمه خۆمان مێژژوی تایبه‌ت
به خۆمان هه‌یه. هه‌بوو لایه‌نی وا که ئه‌و پێشناره‌یان پێ داین. به‌ڵام وا ساخ
بووینه‌وه که رزگاری بژێنینه‌وه.
3. خه‌باتی چه‌کداری ته‌نیا یه‌کیک له شێوه‌کانی خه‌باتی ئێمه‌یه. |