به‌شداری سپای رزگاریی کوردستان له مه‌راسمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر
په‌یکه‌ری مه‌حمودخانی دزڵی
رۆژی شه‌ممه به‌رواری 15/8/2009 له‌سه‌ر
بانگهێشتی مه‌ڵبه‌ندی رؤشنبیری هه‌ورامان شاندێکی سپای رزگاری
کوردستان پێکهاتوو له به‌ڕێزان: ئه‌رده‌ڵان شێروانی ،حه‌مه‌مین
عینایه‌تی ،ئه‌نوه‌ر ، زاهیر ، حامید، محمد محمودی به‌شدارییان کرد
له مه‌راسمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یکه‌ری مه‌حمودخانی دزڵێ له
شارۆچکه‌ی خورماڵ.
جێی ئاماژه‌یه که له‌و مه‌راسمه‌دا به‌رپرسانی مه‌ڵبه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زورو به‌رپرسانی ده‌ڤه‌ره‌که ئاماده‌ی بوون و
وتاری هه‌ر یه‌ک له له به‌ڕێزان مه‌لابه‌ختیار کارگێڕی مه‌کته‌بی
سیاسی ی ن ک و فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری
خوێنرایه‌وه‌و بروسکه‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاری به‌و بۆنه‌وه
پێشکه‌شی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌راسمه‌که کرا.




