|
بەرپرسی كۆمیتەی ساغكردنەوەی سوپای رزگاری كوردستان: ئێمه
تێده‌کۆشین جه‌ماوه‌ری هه‌ورامان له زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌نسارولئیسلام بگه‌یەنین و
دەڤەرەكە لە كاری تێكدەرانە پاک بکه‌ینه‌وه
سازدانی:محەمەد جەمشیدی
كوردستان راپۆرت:
ساڵی 1979 سوپای رزگاری دامه‌رزا و تا
1988 خه‌بات و چالاکی خۆتان هه‌بوو، بۆ چی بۆ ماوه‌ی20 ساڵ خه‌باتی خۆتان راگرت؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان. ئه‌و وه‌زعه‌ی بۆ سوپای رزگاری هاته پێش،
دوور بوو له ویست و ئاره‌زوی رزگارییه‌کان. رزگاری 9 ساڵ بوو له تێکۆشانا بوو،
له ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه، له به‌ربه‌ره‌کانی دا بوو له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی.
بێ‌وچان له نێوان هێزه‌کانی رزگاری و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا شه‌ڕ و پێکدادان
رووی ئه‌دا. به‌ڵام کاتێ هێزه‌کانی ئێمه له ژێر فشاری هێزه‌کانی ئێرانا وه‌ك
حزبه‌کانی تر پاشه‌کشه‌یان کرد بۆ سنووره‌کانی نێوان کوردستان، باره‌که‌مان به‌ره‌و
خراپی رۆیی. کاتێ که رژێمی به‌عسی عێراق به چه‌کی کیمیایی له هه‌ڵه‌بجه‌ی دا،
به‌شێك له مەقه‌ره‌کانی ئێمه و له هێزه‌کانمان به‌ر ئه‌و بۆمبارانه که‌وتن و
ده‌یان که‌س له رزگارییه‌کان شه‌هید بوون. ئیتر به جارێ شیرازه‌ی رزگاری پچڕا.
له‌لایه‌کی تره‌وه، حکومه‌تی عێراق که له په‌ره‌گرتنی رزگاری له ناو هه‌ورامانی
باشووری کوردستان ئه‌ترساو ئاگاداری ئه‌و هاوکارییه‌ش بوو که له نێوان ئێمه و
حزبه‌کانی باشووری کوردستاندا هه‌بوو، له‌و باره شپرزه‌ی رزگاری که‌ڵکی وه‌رگرت و
خه‌ڵکه‌که‌ی ئێمه‌ی ناچار به گه‌ڕانه‌وە بۆ ئێران یان قبولی ئۆردوگا کرد. ئه‌وه
بوو که ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌کانی رزگاری گه‌ڕانه‌وه ئێران و ژماره‌یه‌کی
زۆریشیان به‌ره‌و ئوردوگای رۆمادی راگوێزران. به عه‌مه‌لی کار و چالاکی سوپای
رزگاری راوه‌ستا.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه
چاره‌نووسی حه‌تمی رزگاری نه‌بوو. ئه‌کرا به جۆرێکی تر بوایه. به‌ڵام
سه‌رکردایه‌تی رزگاری ئه‌و توانا و لێهاتووییه‌ی نه‌بوو رزگاری له‌و قه‌یرانه
رزگار بکات و ته‌سلیمی ئه‌و حاڵه‌ته بوو. ئێستا ناما‌نه‌وێ بڕۆینه ناو دڵی ئه‌م
مه‌وزوعه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئه‌وه ده‌ست ئه‌ده‌ینه شیکاری هه‌مه
لایه‌نه و مه‌سئولیه‌تی هه‌ر که‌سێك له‌و که‌وتنه کاره‌ساتباره‌دا به‌یان
ئه‌که‌ین.
كوردستان راپۆرت:
هانده‌رانی دامه‌زرانه‌وه‌ی سوپای
رزگاری کێن و چ لایه‌نێکتان له پشته؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
هانده‌رانی هه‌ستانه‌وه و بووژانه‌وه‌ی سوپای رزگاری کوردستان، فه‌رمانده و
پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌کانی ئه‌و سوپایه‌و بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کانین. فه‌رمانده و
پێشمه‌رگه دڵسۆزه‌کانی رزگاری له‌و 20 ساڵه‌دا به‌و ئاواته‌وه بوون رۆژێ
هه‌لومه‌رج بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی رزگاری خۆش ببێت. ئێمه له‌و 20 ساڵه‌دا زۆر شتی
ناخۆشمان چێشت، به‌ڵام ناخۆشتر له هه‌موو شتێ ئه‌وه بوو که خۆمان ره‌نج به
خه‌سار و بێکه‌س ئه‌زانی. سه‌ره‌نجام زه‌حمه‌تی رابردوومان و خوێنی شه‌هیده‌کانمان
و پشتیوانی جه‌ماوه‌ره‌که‌مان هانی داین هێز له خۆمان بده‌ین و هه‌ستینه‌وه.
كوردستان راپۆرت:
کادیر و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی سپا و
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کانتان گله‌یی و سکاڵای زۆریان له سه‌رکردایه‌تی سوپای رزگاری
هه‌یه، بەوەی كە بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ فه‌رامۆش کراون، ئێستا چۆن پێشوازییان له ئێوه
کردووه؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
ئه‌وان گله‌ییان زۆره و گله‌ییه‌کانیشیان به‌جێیه. به‌ڵام من قه‌ت خۆم له وان
جیا نه‌کردووه‌ته‌وه و له ناخۆشترین رۆژه‌کانی ئه‌و ساڵانه له‌گه‌ڵیان بووم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌متوانی خۆمیان لێ جیا که‌مه‌وه به‌ڵام نه‌مکرد. خۆم و ماڵ
و منداڵم هه‌ر وه‌ك ئه‌وان له سه‌ختی و دژواریدا ژیاوین. پاش ئه‌وه‌ش که له یه‌ك
دابڕاین، من هه‌ر پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان نه‌پچڕاند و هه‌میشه له خه‌میانا بووم.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه، ئه‌وان که من ئه‌بینن به‌م ته‌مه‌نه‌وه، به‌گه‌رمی و هه‌ر
وه‌ك جاران به گڕوتینه‌وه هاتوومه‌ته مه‌یدانه‌که، به‌گه‌رمی پێشوازییان
لێکردم. ئه‌وان ئه‌زانن که به‌رپرسایه‌تی شکستی رابردوو له‌سه‌ر شانی من نییه و
ئه‌گه‌ر قسه‌ی من چاره‌نووسساز بوایه، هه‌رگیز رزگاری تووشی ئه‌و که‌وتنه نه‌ئه‌هات.
له‌م باره‌وه قسه زۆره. هه‌ڵیان ئه‌گرین بۆ داهاتوو. مێژوو له که‌س خۆش نابێت.
كوردستان راپۆرت:
ئێوه هێزێكی زۆری چه‌کدارتان هه‌بوو،
ئێستا ئه‌و رێژه‌یه تا چه‌ند که‌می کردووه؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
ئه‌و رێژه‌یه وه‌ك هێزی چه‌کدار به‌و جۆره مونه‌زه‌م نه‌ماوه. به‌ڵام وه‌ك جه‌ماوه‌ر
زۆر زیاتری کردووه. هه‌ر کاتێ گه‌ره‌کمان بێت ئه‌توانین زۆر زیاتر له‌و چه‌ند هه‌زار
که‌سه به شێوه‌ی مونه‌زه‌م رێکبخه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ش پەیوەندی به شه‌رایتی
سیاسییه، ئێستا خه‌ریکی خۆرێکخستنه‌وه‌ی ته‌شکیلاتین.
كوردستان راپۆرت:
پێشمه‌رگه‌کانی سوپا زیاتر مورید و
سۆفی و ده‌ورێشن واته سه‌ر به ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندین یان باری نه‌ته‌وایه‌تی
ئامانجه‌کانیان زاڵتره؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له رابردوودا، هانده‌ر و رێگا خۆشکه‌رێکی گرنگ بووه بۆ
راپه‌رین و شۆڕشه‌کانی کورد. رێبەرانی زۆر له شۆڕشه‌کانی رابردووی کورد له خانه‌قاکانی
ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی سه‌ریان هه‌ڵدا. ئێمه په‌یڕه‌وه‌ی هه‌مان رێبازین. باوەڕی
ئێمه به‌و ته‌ریقه‌ته نه‌ك هه‌ر رێگرنییه له سه‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان، به‌ڵکو
هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ئه‌و ئیمکانات و تواناییه‌ی له باوەڕ به‌و ته‌ریقه‌ته و خۆشه‌ویستی
خوالێخۆشبوو حه‌زره‌تی شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندیی باپیره‌م دێته به‌رهه‌م، بخه‌ینه
خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه و بیکه‌ینه هێزێك بۆ به‌ربه‌ره‌کانی کردنی داگیرکه‌ران
و رزگارکردنی خاک و وڵاتمان. هه‌روه‌ها رێز و حورمه‌تی شێخی سیراجه‌دین،
خوالێخۆشبوو شێخی عوسمان نه‌قشبه‌ندی که‌سایه‌تی مه‌زنی ئایینی ئیسلامی پیرۆز و
كەسایەتی گه‌وره‌ی کورد و رێبه‌ری رۆحیی رزگارییه‌کان، هه‌میشه ئه‌پارێزین.
كوردستان راپۆرت:
تاچه‌ند حزبه کوردستانییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان خه‌باتی رابردوو و ئێستای سوپای رزگارییان قبوڵه و دانی پێدا ده‌نێن؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
باوه‌ڕناکه‌م له ناو کورددا هه‌بێت، حزبێك رابڕدووی حزبێکی تری قبوڵ بێت و دانی
پێدابنێ. به داخه‌وه ئه‌مه له ناو ئێمه‌ی کورددانییه و ئه‌گه‌ریش ببێت زیاتر
رواڵه‌تییه تا باوەڕ. ئیمه شه‌رعییه‌ت له هیچ حزبێکی تر وه‌رناگرین، به‌ڵکو شه‌رعییه‌ت
له ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری خۆمان وه‌رده‌گرین. هه‌روه‌ك ئه‌وانیش به‌و جۆره‌ن. به‌ڵام
له هەمانكاتدا پێمانخۆشه پێوه‌ندیێکی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کاندا
ببێت. به‌داخه‌وه، رابردووی ئێمه‌ی حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کتر
جێگای تاریف نییه، ئێمه‌ش باشترین هه‌ل و فورسه‌ته‌کانی دوای رووخانی رژێمی شامان
به‌شه‌ڕی خۆ کوژییه‌وه برده‌سه‌ر. ئێستا شوکر ئه‌و زه‌مانه نه‌ماوه.
له‌م ماوه‌یه‌دا، پاش
بڵاوبوونه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سوپای رزگاری کوردستان،
ژماره‌یه‌ک له حزب و لایه‌نه‌کان پێوه‌ندییان پێمانه‌وه کردوه و پیرۆزباییان پێ
وتووین. ئێمه‌ش ئه‌وان دڵنیا ئه‌که‌ین که ئه‌مانه‌وێ دۆستی هه‌موویان بین.
كوردستان راپۆرت:
تاچه‌ند خه‌باتی چه‌کداری په‌سه‌ندده‌که‌ن
و له‌م قۆناغه‌دا چ خوێنه‌وه‌یه‌کتان بۆ چالاکییه سه‌ربازییه‌کانی په‌ژاك هه‌یه؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که تا رزگاری کوردستان، هێزی چه‌کدار و ئاماده‌گی بۆ خه‌باتی
چه‌کداری، یه‌ك له ئه‌رکه‌کانی هێزه کوردستانییه‌کانه. ئێمه خۆمان ئه‌و ئاماده‌گییه
له خۆماندا دروست دەکه‌ین که هه‌رکات شه‌رایتی ئاماده بوو، ده‌ستپێبکه‌ین. سه‌باره‌ت
به چالاکییه‌کانی پژاکیش دیاره، هه‌ر حزب و سازمانێك خۆی نه‌خشه‌ی کاری خۆی باشتر
ئه‌زانێ. ئه‌وان ئێستا له هه‌لومه‌رجێکان که ئه‌توانن وه‌ڵامی هێرشه‌کانی ئێران
به چه‌ك و هێزی چه‌کدار بده‌نه‌وه. ئه‌وه مافی خۆیانه و ئێمه‌ش له جیاتی ئه‌وان
باین هه‌ر وامان ئه‌کرد.
كوردستان راپۆرت:
حزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆچی
ناتوانن چه‌ندین ساڵه به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو پێك‌بێنن؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی پێکهاتوو له حزبه‌کانی کوردستان مه‌سه‌له‌یه‌کی حەیاتییه
بۆ خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. نه‌بوونی ئه‌و به‌ره‌یه، زه‌ره‌رێکی زۆری به
کورد گه‌یاندووه. ئێمه پشتیوانی له پێکهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه دەکه‌ین و ئه‌گه‌ر
کارێکیشمان پێ‌بکرێ دە‌یکه‌ین. له‌لایان خۆشمانه‌وه حازرین بۆ به شداری له به‌ره‌یه‌کی
یه‌کگرتوودا، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌و حزبانه‌ی که له مه‌یدانه‌که‌دان و خه‌ڵك دە‌یانناسن
وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه که داخوا بۆ تا ئێستا به‌ره‌یه‌کیان پێکنه‌هێناوه.
كوردستان راپۆرت:
ده‌گوترێ ئه‌مریکا هاوکاری ماددی بۆ
ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ته‌رخان کردووه، تاچه‌ند ئه‌مه شموولی ئێوه‌ی کردووه و ئایا
دامه‌زرانه‌وه‌ی سوپای رزگاری له پاش 20 ساڵ پێوه‌ندی به هاندانه‌کانی ئه‌مریکا
له دژی کۆماری ئیسلامی نییه؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
ئێمه که‌سانێکمان له ئه‌مریکا هه‌یه و له کاناڵی خۆمانه‌وه، ئاگاداری پێوه‌ندیی
ئه‌مریکا و ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی ئێران هه‌ین. تا ئێستا ئه‌مریکا پاره و یارمه‌تی به
هیچ کام له حزبه کوردییه‌کان نه‌گه‌یاندوه. وه‌کارکه‌وتنه‌وه‌ی سوپای رزگاری
کوردستان وه‌ك عه‌رزم کردن، له ئاکامی بڕیار و ویستی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه و
بنه‌ماڵه شه‌هیده‌کان و جه‌ماوه‌ری به وه‌فای خۆیه‌وه‌یه‌تی، نه‌ك هیچ لایه‌نێکی
ده‌ره‌کی. هه‌ڵبه‌ته خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا هاوکاری یان پشتیوانی له ئێمه بکات، نه‌ك
هه‌ر جێی شه‌رم نییه، به‌ڵکوو به‌گه‌رمی ده‌ستیشی ده‌کوشین.
كوردستان راپۆرت:
رێبه‌رانی نوێی سوپای رزگاری و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی
له وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریکا ده‌بێت، یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو خه‌ڵکی خۆی؟ بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته چ کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك له به‌رده‌م خۆتاندا ده‌بینن؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
سه‌رکردایه‌تی سوپای رزگاری کوردستان، له کوردستان ئه‌بێ وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی
پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ش ئه‌ده‌ین.
كوردستان راپۆرت:
سوپای رزگاری ئێستا و سوپای رزگاری
رابردوو جیاوازی چییه؟ ئایا پڕۆگرام و به‌رنامه‌کانی گۆڕانکاری به سه‌ردا
هاتووه؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
سوپای رزگاری له ده‌وره‌ی یه‌که‌میدا، یانی ئه‌و 9 ساڵه، هه‌ر له شه‌ڕوشۆڕدا
بوو. له لایه‌كه‌وه وه‌ك ته‌جره‌به‌ی سیاسی ته‌جره‌به‌یه‌کی نه‌بوو، له لایه‌کی
تریشه‌وه، فریای ئه‌وه نه‌که‌وت پڕۆگرام وبه‌رنامه‌ی سیاسی روون و دیاریکراو بۆ
خۆی دابڕێژێ و ته‌شکیلاتی به رێک‌وپێکی هه‌ڵبژێرێ، به‌ڵام له ده‌وره‌ی تازه‌دا
هه‌وڵ ئه‌ده‌ین که‌موکوڕییه‌کانی رابردوو پڕ بکه‌ینه‌وه. ئێمه خۆمان بۆ
کۆنفرانسی گشتی ئاماده ئه‌که‌ین. له‌و کۆنفرانسه‌دا، به‌رنامه و ئه‌ساسنامه و
سیاسه‌ته‌کانی سوپای رزگاری دیاری ئه‌که‌ین و سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵئه‌بژێردرێ. له
رابردوودا، هیچ کارێک له‌م باره‌وه نه‌کرا.
كوردستان راپۆرت:
وه‌ک ده‌زانن ژماره‌یه‌ک حزبی ناسراو
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ن، بێجگه له‌وانه‌ش، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، چه‌ند
رێکخراوێکی دیکه‌ش خۆیان وه‌ک حزبی سیاسی راگه‌یاندووه. ئایا سوپای رزگاری
کوردستان، نەیده‌توانی له ریزی یه‌ک له‌و حزبانه‌دا کار بکات؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
سه‌باره‌ت به سوپای رزگاری کوردستان خه‌ون و خه‌یاڵ زۆر هه‌بوون. جمهوری ئیسلامی
له رێگای بڕێك که‌سه‌وه دڵنیا کرابوو که تازه سوپای رزگاری قه‌ت سه‌ر
هه‌ڵناداته‌وه. بڕێك لایه‌نی سیاسییش هه‌وڵیان ئه‌وه بوو که ئێمه بڕۆینه ناو
ئه‌وانه‌وه و سوپای رزگاری تێکه‌ڵ ئه‌وان بکه‌ین و له ناو ئه‌واندا پله و پایه‌ی
حزبیشمان پێ ببه‌خشن. به‌ڵام سوپای رزگاری ریشه‌ی له ناو وڵاتی خۆ‌یا هه‌یه و
جه‌ماروه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. ئه‌و ریشه‌یه قه‌ت وشك نه‌بووه و هه‌روه‌ها
له پشت ئه‌و ریشه‌یه‌وه، ئیراده و ویستێك هه‌یه. بۆیه ئێمه بڕیاری
ساخکردنه‌وه و چاککردنه‌وه‌ی خودی سوپای رزگاریی کوردستان‌مان دا. له‌گه‌ڵ
حزبه‌کانیش پێمان باشه دۆست و پشتیوانی یه‌کتر بین. به‌ڵام ئێمه مافی خۆمانه
وه‌ك خۆمان، ئه‌و جۆره‌ی پێمانباشه خه‌باتی خۆمان بکه‌ین. سوپاسی هه‌ر لایه‌نێکیش
ده‌که‌م که له رابردوودا، هاوکارییه‌کی گه‌وره یان بچووکی پێشمه‌رگه‌یه‌کی لانه
شێواوی رزگاری کردبێت، جا ئه‌وه له پێدانی کارتێکی پێناسه‌وه تا پێدانی چه‌کێك
بۆ پاراستنی خۆی یان رێز لێگرتنێك بوو بێت.
كوردستان راپۆرت:
سوپای رزگاری لە ناوچه‌ی هەورامان
لایەنگری زۆر بوو، ئێوە بەنیازن چ كارێكی تایبەتی بۆ ئەو دەڤەرە بكەن؟
شێخ مەسعود نەقشبەندی:
ناوچه‌ی نفوزی سوپای رزگاری کوردستان، ناوچه‌ی هه‌ورامانه، به‌ڵام رزگاری تایبه‌ت
به هه‌ورامان و هه‌ورامییه‌کان نییه. کوردستان یه‌ك وڵات و کورد به هه‌موو
پێکهاته‌کانیه‌وه یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه.
پڕبوونه‌وه‌ی بۆشایی
سوپای رزگاریی کوردستان له هەورامان قه‌ت به ته‌واوی به که‌س پڕ
نه‌بووه‌ته‌وه. به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی رێکخستن وچالاکی ئێمه‌وه، گروپی
“انسارالاسلام” تاراده‌یه‌ك ته‌شکیلاتی له‌و ناوچانه دروستکردووه و بنکه‌ی
لێداکوتاوه و ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی ساده و دڵ‌پاکی ئه‌و ناوچانه‌یان به فریو
بردووه. له‌م دواییانه‌شدا پژاك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه. ئێمه بۆ پژاك و
حزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان پێمان ناخۆش نییه. به‌ڵام تێده‌کۆشین جه‌ماوه‌ری هه‌ورامان
له‌زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌نسارولئیسلام بگه‌ێنین و دەڤەرەكە لە كاری تێكدەرانەیان پاک
بکه‌ینه‌وه.
بۆ بینینی لینکی ماڵپه‌ڕی
رۆژنامه‌ی کوردستان راپۆڕت بڕواننه دوو لینکی خواره‌وه.
http://www.kurdistanreport.com/detail.aspx?page=articles&c=overview&id=15530
http://www.kurdistanreport.com/newspaper/2008/08_Aug/483/kr_03.pdf |