مه‌سعوود نه‌قشبه‌ندی: ئه‌گه‌ر
هه‌لومه‌رجی سیاسی له‌بار بێ، ڕزگارییه‌کان ئاماده‌ی ده‌سپێکردنه‌وه‌ی
خه‌باتی چه‌کدارین
له
چه‌ندڕۆژى ڕابردوودا کۆمیته‌ى ساخکهرهوهى سوپاى ڕزگارى کوردستان
له ڕاگه‌یاندراوێکدا وێڕاى ئه‌وه‌ى که دامهزراندنهوهى
سه‌رله‌نوێى خۆى ڕاگه‌یاند، داواشی له خه‌ڵکى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان
کرد که هه‌ر وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن "بۆخه‌بات له دژى داگیرکه‌رانى
کوردستان په‌یوه‌ست به‌و سوپایه بن."
هه‌روه‌ک له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ڕوونیان کردۆته‌وه ئامانجى ئه‌و
سوپایه "ڕزگارکردنى کوردستانه له‌ده‌ست داگیرکه‌ران و
به‌ده‌ستهێنانى مافى دیاریکردنى چاره‌نووسى نه‌ته‌وه‌یى کورده
له‌ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان".
هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته (مه‌سعود نه‌قشبه‌ندى) به‌رپرسى
کۆمیته‌ى ساخکهرهوهى (سوپاى ڕزگارى کوردستان) وه‌ڵامى چه‌ند
پرسیارێکى په‌یوه‌ندیدار به‌و سوپایه ده‌داته‌وه و هه‌روه‌ک
مه‌ڵبه‌ند وشوێنى خه‌بات و تێکۆشانى ئه‌و سوپایه‌ش ڕوون ده‌کاته‌وه.
(مه‌سعود نه‌قشبه‌ندى) نه‌وه‌ى شێخ
عوسمان نه‌قشبه‌ندییه و ساڵى (1945) له ئاوایى "دوورۆ"ى
ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌دایک بووه.
دیداری: محه‌مه‌د چاوشین
* سوپاى ڕزگارى کوردستان چیه
و ئامانج له دروستکردنى ئه‌وسوپایه چیه؟
وه‌ڵام: سپای رزگاریی کوردستان
ته‌شکیلاتێکی سیاسی – نیزامی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. ئامانجی ئێمه
پاک کردنه‌وه‌ی کوردستان له هێزی داگیرکه‌ری ئێران و
به‌ده‌ستهێنانی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسه. سپای رزگاریی
کوردستان له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که تایبه‌ته به رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، به‌لام له خه‌باتی کوردی پارچه‌کانیتر و حیزبه‌کانیان
پشتیوانی ئه‌کات و ده‌وڵه‌ته‌کانی تورک و عه‌ره‌ب له سه‌ر خاکی
کوردستان به داگیرکه‌ر ئه‌زانێ.
سپای رزگاریی کوردستان ساڵی 1979
دامه‌زرا. تا 1988 هێزێکی چه‌ندهه‌زار که‌سیی ئازا و خۆبه‌خشی
هه‌بوو. به‌ڵام له 1988 ه‌وه به هۆی که‌موکوڕیی ناوخۆیی و
بێلیاقهتی چه‌ند که‌سێکی هه‌لپه‌رست و ده‌ست تێوه‌ردانی
دوژمنکارانه‌ی حکومه‌تی عێراق چالاکییه‌کانمان وێسا و خۆم و
زۆربه‌ی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌کانمان که له ئاکامی هێرشه‌کانی
کۆماری ئیسلامی و بومبارانی شیمایی هه‌ڵه‌بجه له ناوچه
سنورییه‌کانی کوردستانی بنده‌ستی عێراق دامه‌زرابووین، له لایان
حکومه‌تی عێراقه‌وه بۆ که‌مپی رۆمادی دوورخراینه‌وه و ژیانێکی
سه‌خت و ناخۆشمان به سه‌را سه‌پا. پاش رووخانی حکومه‌تی عێراق و
گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه کۆنه‌کانی رزگاریی،
هه‌لومه‌رجی ئه‌وه هه‌ڵکه‌وت که رزگارییه‌کان پێکه‌وه پێوه‌ندیی
بکه‌نه‌وه و سه‌ره‌نجام سپای رزگاری سه‌ر له‌نوێ رێکبخه‌ینه‌وه و
ده‌ست به کار‌و چالاکیی بکه‌ینه‌وه.
*سه‌رچاوه‌ى مادى وسه‌ربازى
ئێوه له کوێوهیهو چ هێزو لایه‌نێکى سیاسیتان له پشته‌وه‌یه؟
وه‌ڵام: بڕیاری رێکخستنه‌وه‌ی سپای
رزگاری و ده‌ستکردنه‌وه به خه‌بات، هیچ هێز و لایه‌نێکی سیاسی
له پشته‌وه نییه. ئێمه به‌پشتبه‌ستن به خۆمان و توانای خۆمان
و جه‌ماوه‌ری خۆمان و ئه‌و 700 بنه‌ماڵه شه‌هیده‌ی که تا ئێستا
ره‌نج و خوێنی خۆیان به‌هه‌ده‌رچوو ئه‌زانی ههستاوینهوه.
به‌ڵام پێمانخۆشه که هه‌موو هێز و
لایهنهکانیتری کوردستان هاوکاریمان بکه‌ن. خۆمان فه‌رمانده و
پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی رزگاری ئه‌ونده‌مان ئیمکان و ده‌سه‌ڵات
هه‌یه که قۆناغی هه‌ستانه‌وه و رێکخستنه‌وه‌ی رزگاری
سه‌رکه‌وتوانه به ئه‌نجام بگه‌ێنین.
*هه‌روه‌ک لهوبهیاننامهیهى
که له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌ناوى "کۆمیته‌ى ساخکهرهوهى
سوپاى ڕزگارى کوردستان" بڵاوتانکردۆتهوه واده‌رده‌که‌وێ که به
نیازن ده‌ست بده‌نه‌وه خه‌باتى چه‌کدارى، به‌ڵام ئایا جارێ هه‌لومه‌رجه
سیاسییه‌که بۆ ئه‌و چه‌شنه خه‌باته له‌باره؟
وه‌ڵام: وه‌ک عه‌رزم کردن رزگاری له
ئه‌ساسدا هێزێکی سیاسی – نیزامییه. بۆیه خه‌باتی چه‌کداری دژی
هێزی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی یه‌کێک له جۆره‌کانی خه‌باتی ئێمه
ئه‌بێ.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه له‌ڕووی
مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه خۆمان ئاماده ئه‌که‌ین. به‌ڵام ده‌ستکردنه‌وه‌ی
عه‌مه‌لی خه‌باتی چه‌کداری به‌نده به هه‌لومه‌رجی سیاسی. هه‌رکات
هه‌لومه‌رجی سیاسی ئاماده‌بوو، رزگارییه‌کان ئاماده‌ی ده‌ست
پێکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌باته‌ن. له حاڵی حازردا و له قۆناخی
ئیستادا، چالاکیی ئه‌سڵی ئێمه بریتییه له سازدانه‌وه‌ی خۆمان،
کۆکردنه‌وه‌ی رزگارییه‌کان و دروستکردنی شانه‌ی رێکخراوه‌یی له
ناوچه‌کانی نفوزی رزگاری و کۆتاییهێنان به پڕش و بڵاوی چه‌ندین
ساڵه‌مان.
* باواى دابنێین هه‌لومه‌رجه
سیاسییه‌که بۆ خه‌باتى چه‌کدارى له‌باره، به‌ڵام ئایا پێتان
وایه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕێگاى ئه‌وچه‌شنه خهباتهتان
پێ‌بدا که له‌دژى کۆمارى ئیسلامى ئێران بجه‌نگن؟
وه‌ڵام: هه‌رکات ده‌ستمان دایه خه‌باتی
چه‌کداری، به جۆرێکی رێک ئه‌خه‌ین که زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نهگهێنێ.
* به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌حاڵێکدا
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕێگاى خه‌باتى چه‌کدارى پێنه‌دان که له‌خاکى
باشوورى کوردستانه‌وه دژى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى کۆمارى ئیسلامى
ئێران شه‌ڕ بکه‌ن، له‌وکاته‌دا هه‌ڵوێستى سوپاى ڕزگارى کوردستان
چۆن ده‌بێت؟
وه‌ڵام: له‌و باوه‌ڕه‌دا نین حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان ده‌خاڵه‌ت له کاروباری ئێمه‌دا بکات، ئه‌گه‌ر له
نێو وڵاتی خۆمان خه‌بات بکه‌ین. حکومه‌تی هه‌رێم له سنووره‌کانی
خۆی مه‌سئوله نه‌ک له سنووره‌کانی ئێران. ئه‌وه ئێستا پژاک له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له شهر و تێکههڵچووندایه له گه‌ڵ کۆماری
ئیسلامی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش کاری به کاریان نییه،
چونکه له باشووری کوردستانه‌وه هێرش ناکه‌نه سه‌ر ئێران و له
ناوه‌وه کاری خۆیان ئه‌که‌ن.
*مه‌یدانى سه‌ره‌کى خه‌بات
وتێکۆشانى ئێوه کوێ ده‌بێ؟ ئایا له ناوچه‌یه‌کى به‌رته‌سکى
سنورداردا ده‌بێ یا سه‌رانسه‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌بێت؟ ده‌شکرێ
بزانین ئێوه له ناوخۆى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستاندا تا چه‌ند
پێشوازیتان لێ ده‌کرێت؟
وه‌ڵام: ئێمه ته‌شکیلاتێکی
کوردستانین و هه‌ر پشتیوانێکمان ببێ کوردن و له کوردستانن. له
ڕاستیدا ناوچه‌کانی سه‌ره‌کی نفوزی سپای رزگاری کوردستان، ناوچه‌کانی
هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. به‌ڵام تایبه‌ت به هه‌ورامان
نییه و له ریزی سپادا هه‌ورامی و ناهه‌ورامی پێکه‌وه هه‌ن و له
ریزی شههیدهکانیشماندا خوێنی هه‌ورامی و سنه‌یی و مه‌ریوانی و
تاوه‌گۆزی و ساوجی و... هتد تێکه‌ڵ به‌یه‌ک بوون. سپای رزگاری
کوردستان له لایه‌ن ئه‌و خه‌ڵکه‌وه به گه‌رمی پشتیوانی لێ ئه‌کرێت.
رزگاری پێوه‌ندیی به سه‌رانسه‌ری ئێرانه‌وه نییه. به‌ڵام خۆمان
به پشتیوانی هه‌موو نه‌ته‌وه بندهستهکانیتری ئێران ئه‌زانین.
مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه،
گه‌رچی مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌کیمان هه‌ورامان بووه. به‌ڵام ناوچه‌گه‌رایی
ناکه‌ین و هه‌موو هه‌رێمه‌کانی نیشتمانه‌که‌مان و هه‌موو
هاونیشتمانیه‌کانمان به یه‌ک چاو ئه‌بینین.
*تا ئێستا پارت و لایه‌نه
سیاسییه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان چ هه‌ڵوێستێکیان له‌به‌رامبه‌ر
ئێوه‌دا نیشان داوه، پێتانوایه هه‌ڵوێستیان پۆزه‌تیڤ بێت؟
وه‌ڵام: ئێمه ئه‌مڕۆ خۆمان به
دۆستی هه‌موو پارت و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌زانین و
ئه‌وانیش به دۆستی خۆمان. له سه‌ره‌تاکانی دامه‌زرانی رزگاری له
1979 و 1980دا، بۆ ماوه‌یه‌ک شه‌ڕ و تێکههڵچوونمان له نێوانا قه‌وماوه.
به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌م به‌سه‌رچووه و ئێستا پێویسته هه‌موو پێکه‌وه
برابین. ئێمه له لایه‌ن خۆمانه‌وه، رائه‌گه‌ێنین که هیچ کێشه‌یه‌کمان
له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک نییه و له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌کیش له ڕابردوودا
کیشه‌یه‌ک هه‌بووبێ، ئاماده‌ین لاپه‌ڕیه‌کی تازه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵده‌ینه‌وه.
ڕوونتر بڵێم، ئێمه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی
ئازادیی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران پژاک و خه‌بات و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان به دۆستی خۆمان ئه‌زانین و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان هاوکاری
و دۆستایه‌تی بکه‌ین. رزگاری هێزێکی تازه دامه‌زراو نییه و پێشتر
هه‌بوو ه ئیستا پاش ماوه‌یه‌ک سڕی و سستی وه‌خۆ که‌وتوته‌وه و
پیگه و جه‌ماوه‌ری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و هیچ هێزیک نابێ به
مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی لێکداته‌وه. ئیمه خواهانی هاوکاری و ته‌بایی
له نێوان هه‌موو لایهکداین و ئاماده‌ین بۆ هاوکاری دوولایه‌نه و
چه‌ند لایه‌نه له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ک له‌و لایه‌نانه‌ی ناوم بردن.
هیوادارین لایه‌نه‌کانیتریش هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌رامبه‌ر
ئێمه هه‌بێت.
ئه‌مه لینکی دیمانه‌ی ماڵپه‌ڕی رێنێسانسه له ته‌ک شێخ مه‌سعود
نه‌قشبه‌ندی.