|
ديالوگی
نيوان به‌ريز جه‌لال چوارتايی و کاک ئارمان ئه‌ندامی ناوه‌ندی راگه‌ياندنی سپای
رزگاریی کردستان
جه‌لال چوارتایی
به‌ڕێز کاک مه‌سعود نه‌قشبه‌ندی ، پاش
سڵاوێکی گه‌رم
من چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه له
به‌ڕێزتان ، به‌و هیوایه‌ی که بتوانم وه‌ڵامی پرسیاره‌کان له ده‌می
به‌ڕێزتانه‌وه وه‌ربگرمه‌وه ، هه‌رچه‌نده من خۆم تا ڕاده‌یه‌ک وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانم له‌لایه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیشتان زیاتر ڕوونکردنه‌وه بده‌ن
باشتره :-
ئاڕمان
بۆ به‌ریز کاک جه‌لال چوارتایی
سڵاوێکی گه‌رم. سپاسی به‌شداری و
بوچون و تیبینیه‌کانت ئه‌که‌م. هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه من نه‌توانم جوابی هه‌مو
پرسیاره‌کان بده‌مه‌وه به‌لام هه‌ول ئه‌ده‌م وه‌ک که‌سێک له راگه‌یاندنی سپای
رزگاریی کوردستان کار ئه‌که‌م له جیاتی به‌رێز شێخ مسعود و به مه‌شوه‌ره‌ت له
گه‌ل به‌رێزیان لانی که‌م جوابی هێندێک له پرسیاره‌کانت بده‌مه‌وه و دواتریش
ئه‌توانین پیکه‌وه قسه‌ی زیاتری لێبکه‌ین:
1-په‌یوه‌ندی
خوالێخۆشبوو شێخ عوسمانی دووڕو له‌گه‌ڵ شای ئێران‌دا له ئاستێکی زۆر به‌رزدابوو ،
به‌مه‌رجێک حه‌مه ڕه‌زاشا و داروده‌سته‌که‌ی یه‌کێک بوون له سه‌رسه‌ختترین
دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، ئایا هۆکاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌تان چی بوو ؟
وڵام : سه‌باره‌ت به پیوه‌ندی شا‌و
جه‌نابی شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی ئه‌بێ عه‌رزتانی بکه‌م که: حه‌زره‌تی شێخ عوسمان
پیاوێکی ئایینی دیار بوو و خه‌ریکی کار و باری سیاسی نه‌بوو. ئه‌و شه‌خسیه‌تێکی
وه‌های بوو که هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێک موحتاجی پیوه‌ندی بوو له گه‌ڵی.به‌لام ئه‌وه
به‌و مانایه نیه که شێخ عوسمان رازی بووه له‌و رژیمه یان زوڵم و سته‌می ئه‌و
رژیمه‌ی نه‌دیبێ.به‌لام جه‌نابی شێخ کاری سیاسی نه‌کردوه.
هه‌لبه‌ته ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک شای
ئیران ریزی شێخ عوسمانی گرتوه له لایکیتریش سه‌رۆکی گه‌وره‌ی کورد خوالێخۆش بوو
جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و جه‌نابی مام جه‌لال تاله‌بانیش پیوه‌ندی و رێزی
تایبه‌تی بۆ ئه‌و بووه و له نێوان جه‌نابی بارزانی له سه‌رده‌می شۆرشی ئه‌یلوول
و دواتریش له سه‌رده‌می شورشی نوێ و ئینجا گوڵان دا له گه‌ڵمام جه‌لال و ئیدریس
بارزانی نه‌مردا نامه گۆڕینه‌وه‌یان له نێوان دابووه و حه‌زره‌تی شیخ عوسمان زۆر
جار هاوکاری کردوون و ئه‌و راستیه لای سه‌رکردایتی یه‌کیتی و پارتی
هه‌یه.ته‌نانه‌ت له دامه‌زراندنی سپاسی رزگاری کوردستانا پرس و ڕا به مام جه‌لال
کراوه.
2- کاتێک ڕژێمی
پاشایه‌تی تێکشکا ئێوه‌ی به‌ڕێزیش په‌ناتان برده به‌ر حکومه‌تی عێراقی داگیرکه‌ر و
په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر به‌هێزتان له‌گه‌ڵ ئیستخباراتی عێراقی په‌یدا کرد و
یارمه‌تییه‌کی زۆریش ده‌کران له‌لایه‌ن ئیستخباراته‌وه و له ماوه‌یه‌کی زۆر
که‌میشدا هه‌م ته‌کیه‌یان بۆ کردنه‌وه له "بیاره" و هه‌م هه‌موو پێداویستییه‌کی
ته‌کیه‌که‌شیان بۆ دابینکردن و به ده‌یان دکتۆر و فه‌رمانبه‌ریشیان بۆ دابینکردن .
ئایا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌تان له‌گه‌ڵ ئیستخباراتی عێراقی‌دا به
چ هۆکارێک بوو ؟ له کاتێکدا ئیستخباراتی عێراقی یه‌کێک بوو له هه‌ره ده‌زگا دژه
کوردیه‌کان .
وڵام: له ولاتانی رۆژهه‌لات دا
که‌سایه‌تیه ئایینی یان عه‌شیره‌تیه‌کان پیوه‌ندیان به‌ربڵاوه و چاک و خراپ
پیوه‌ندیی له گه‌ڵیان هه‌یه.جائه‌وه له سه‌ر شێخ عوسمانیش وا بووه.
2- سه‌باره‌ت به پیوه‌ندی نیوان
رزگاری و حکومه‌تی عێراق،عه‌رزتانی ئه‌که‌م که پاش هاتنه سه‌ر کاری رژیمی
خومه‌ینی له هه‌ورامانیش وه‌ک ناوچه‌کانیتر هه‌ڵسووڕانی سیاسی و پێشمه‌ره‌گه‌یی
ده‌سی پێ کرد.هه‌روه‌ها جه‌ماعه‌تی خومه‌ینی له کوردستان ئه‌یانویست حورمه‌تی شێخ
عوسمان بشکێنن.رژیمی خومه‌ینی له سه‌رانسه‌ری ئیران هه‌ر ئه‌و کاره‌ی کرد له دژی
زۆربه‌ی که‌سایتیه سونی مه‌زهه‌به‌کان.له وانه له دژی تورکه‌مه‌نه‌کانی
تورکه‌مه‌نسه‌حرا و له دژی که‌سایتیه‌کانی به‌لوچستان.کاتێ له هه‌ورامان له
نێوان سپای رزگاری و پاسدارانی کۆماری ئیسلامی شه‌ر هه‌لگیرسا و هه‌روامان
گیرا،مه‌رحومی شێخ عه‌سمان هاته‌ن بیاره. بیاره و ته‌وێڵه‌ش یه‌کێک له
مه‌لبه‌نده سه‌ره‌کیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی شێخ عوسمان بووه و ره‌بتی به حکومه‌تی
به‌عس و غه‌یره به‌عسه‌وه نه‌بووه،به‌ڵام زۆر سروشتی بوو که له‌و کاته‌دا
حکومه‌تی عراق ناره‌زایه‌تی که‌سایتیه‌کی دینی وه‌ک شێخ عوسمان له خومه‌ینی
به‌لاوه‌خۆشوگرینگبێت و حه‌زی پێ‌بکات.
به‌لام که ده‌فورمون ته‌کیه بۆ شێخ
له بیاره دانرا،ئه‌وه دڵنیا بن که وا نیه.بیاره به ده‌یان ساڵ پێشتر خاوه‌ن
ته‌کیه‌ی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی بوه.بۆ زانیاری وه‌رگرتن له‌م باره‌وه ئه‌توانن
کتێبه‌که‌ی مامۆستای خوالێخوش بوو عبدالکریم مدرس بخوێننه‌وه.به‌لام با وای
دابنیین که حکومتی عێراق ئه‌و کاره‌ی کردبێت.کاکه گیان حکومه‌تی عێراق له‌و کاته
ئاماده بوو هاوکاری و یارمه‌تی بدا به هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که له
دژی رژیمی خومینی بوون.کام حیزب و لایه‌نی سیاسی کوردی ئێران هه‌یه له‌و
سه‌رده‌مه‌دا ببوبێت و ئیمکانات و یارمه‌تی له حکومه‌تی عێراق وه‌رنه‌گرتبێت؟.
هه‌وه‌ک یه‌کیتی و پارتیش له ئیران وه‌ریان ئه‌گرت. ئه‌گر که‌سێک وه‌ک ئه‌و
براده‌ره‌بۆچون نوسه فه‌رمویه غه‌ره‌زوه‌رزی نه‌کات،ئه‌بێ بزانێ که سه‌رچاوه‌ی
پیوه‌ندی نیوان ئیمه و حکومه‌تی عیراق هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پیوه‌ندی نیوان
حیزبه‌کانیتر ی کوردستانی ئیران بوو.واتا دژایه‌تی له گه‌ل خومه‌ینی.ده‌بێ
جه‌نابتان ئه‌وه‌تان بیستبێت که " دوژمنی دوژمنه‌که‌م دوستمه".
3- کاتێک
به‌عسیه‌کانی عێراق دووچاری تێک‌شکاندن و داڕمان هاتن ئێوه‌ی به‌ڕێزیش په‌ناتان
برده به‌ر حکومه‌تی تورکیا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاری ئه‌سته‌نبوڵتان هه‌ڵبژارد و
په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر به‌هێزیشتان له‌گه‌ڵ میتی تورک‌دا په‌یدا کرد و له‌لایه‌ن میتی
تورکه‌وه هه‌م ته‌کیه‌تان بۆ کرایه‌وه و هه‌م هه‌موو پێداویستیه‌کانی
ته‌کیه‌که‌شیان به‌زیاده‌وه بۆ دابین ده‌کردن ، ئایا ئه‌و په‌یوه‌ندیه
به‌هێزه‌تان له‌گه‌ڵ میتی تورک‌دا چۆن په‌یدا کرد ؟
وڵام : ئه‌وه‌ی له سه‌ر تورکیا
فه‌رموتانه،هیچ زه‌ره‌یه‌ک له راستی تیا نیه.جارێ ئه‌وه‌له‌ن شێخ له سه‌ر
ئه‌وه عیراقی چۆڵ کرد که سه‌دام پروسه‌ی ئه‌نفالی ده‌ست پیکرد.کاتی کیمیابارانی
حه‌له‌بجه‌ش شێخ به توندی ئه‌و تاوانه‌ی مه‌حکوم کرد.پاشان شێخعوسمان له ترکیا
له نیو کورد و تورکی ئه‌و ولاته‌دا به هه‌زاران مورید و مه‌نسوبی هه‌بوه و
هه‌یه که ته‌واوی ئیمکاناتی ئه‌و خانه‌قایه‌یان دابینکرد.به‌لام کاکه جه‌لال،بێ
ویژدانیه‌کی گه‌ره‌یه که که‌سانێک که ئاگایان لێ بوو،حاشاله‌وه بکه‌ن که چۆن
خانه‌قای شێخ عوسمان ببوه جێگای حه‌وانه‌وه‌ی هه‌زاران کورد و سه‌ره‌نجام میتی
تورکان به شوفڵ و بۆلدیزێر خانه‌قاکه‌یان ته‌خت کرد و که‌سانی ناو خانه‌قاکه‌یان
ده‌سگیر کرد له‌وانه خێزانی مه‌رحومی شێخ عوسمان.حکومه‌تی تورکیا رایگه‌یاند که
ئه‌و خانه‌قایه بوه‌ته جیگای حه‌شاردانی ئه‌ندامانی په‌که‌که.
کاکه جه‌لال،ئه‌مانه‌ی که عه‌رزتانم
کرد سه‌باره‌ت به جه‌نابی شیخ عوسمان بوو.ئه‌نا خۆ سپای رزگاری به دوای شێخه‌وه
نه‌بوو بۆ تورکیا.ئه‌ندامانی سوپای رزگاری له کیمیابارانه‌که‌دا ژماره‌یه‌کی
زۆریان شه‌هید بوون.به‌شێکیان له لایان هیزه‌کانی یه‌کیتیه‌وه یارمه‌تیدران که
له شیمیابارانه‌که رزگاریان بێت.هه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌کیک له هۆکاره‌کانی ئه‌وه بوو
که حکومه‌تی عێراق رزگاریه‌کانی خسته ئوردوگای رومادی.جه‌نابی کاک شێخ مه‌سعود
که ئێستا به‌رپرسیسپای رزگاری کوردستانه‌خۆی و مال مناڵی وێرای خه‌لکه‌که بۆ
رومادی دوور خرانه‌وه،ئه‌وه بوو پاشان به هاوکاری حیزبی دیموکرات ریبه‌رایتی
شۆرشگێری ئه‌وکات له رومادی هه‌ڵات و خۆی گه‌یانده‌وه کوردستان‌و پیوه‌ندیی به
حیزب و سازمانه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئیرانه‌وه گرت و هه‌موشیان رێزیان گرتوه و
ئه‌گرن.
4- بۆچی پاش
ڕووخاندنی ڕژێمی پاشایه‌تی ئێران په‌ناتان برده به‌ر حکومه‌تی عێراقی و له ناوچه
ئازادکراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا نه‌مانه‌وه ؟
وڵام: کاک جه‌لال،هه‌ستانه‌وه سپای
رزگاری پاش 20 ساڵه بۆ ئه‌وه ئه‌گرێته‌وه که رزگاریه‌کان پاش ئه‌و 20 ساڵه
ئاواره‌یی و په‌راگه‌نده‌یی ئه‌مرۆ یه‌کیان گرتوه‌ته‌وه.رزگاریه‌کان ته‌مه‌نی
جه‌وانی خۆیان داناوه،بۆیه مومکین نیه واز له‌و ره‌نج و زه‌حمه‌ته بێنن.ئه‌گه‌ر
ئه‌مرۆش هه‌لنه‌ستاینه‌وه به‌یانی هه‌لده‌ستاینه‌وه.چۆن ئه‌کرێت ته‌شکیلاتیک له
کوردستان 700 شه‌هیدی له شه‌ر له گه‌ل ده‌وله‌تیکدا ببێت که چی بۆ هه‌میشه
بکه‌وی و هه‌لنه‌ستیته‌وه.هه‌لبه‌ت هه‌ستانه‌وه‌ی رزگاریی کتوپر نیه.له نیوان
به‌رێز کاک شێخ مه‌سعود و فه‌رمانده وپیشمه‌رگه و بنه‌ماڵه شهیده‌کانا له پاش
سالی 2003ه‌وه پیوه‌ندی به‌رده‌وامی راسته‌وخۆو ناراسته‌و خۆ هه‌بوه.ئیتر ئه‌وه
بوو که رزگاریه‌کان بریاریان دا ته‌شکیالته‌که‌یان بازسازی بکه‌ن و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سه‌ته‌ش کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌یان دامه‌زراند و ئیتسا خه‌ریکی ئه‌و کاره‌ین.
له لایه‌کیتریشه‌وه ئیتلاعاتی ئێران به هاوکاری بڕێ که‌س له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا
بووه که قه‌ت نه‌هێڵن رزگاری ببووژێته‌وه.فه‌رمانده و پێشمه‌رگه کۆنه‌کانی
رزگاری باش ئاگایان له‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌یه.هه‌ر کاتیش لازممان دیت ناوه‌کانیان
بڵاو ئه‌که‌ینه‌وه.
5- بۆچی دوای
تێکشکاندنی حکومه‌تی عێراقی په‌ناتان برده به‌ر حکومه‌تی تورکیا و ناوچه
ئازادکراوه‌کانی باشوورتان هه‌ڵنه‌بژارد له‌کاتێکدا خه‌ڵکانێکی زۆر له باشووردا
هاوکاری ئێوه‌یان ده‌کرد و هیچ کاتێک یه‌کێتی و پارتی نه‌یانده‌توانی فشارتان بۆ
بهێنن وه‌کو ئه‌و فشاره‌ی که بۆ دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌یان ده‌هێنا ؟
ولام: سپای رزگاری کوردستان
هیزیکی نه‌ته‌وه‌یی کورده.ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابیته وتوێژه‌که‌ی کاک شێخ مه‌سعود
ئه‌وه‌تان بۆ ررون ئه‌بێته‌وه.سپای رزگاری له دژی هه‌ر ده‌وله‌ت و حکومه‌تیکی
داگیرکه‌ری کوردستانه.جا چ رژیمی خومه‌ینی بێت و چ رژیمی پاشایه‌تی.بۆیه دڵنیاتان
ئه‌که‌ین که ئیمه له دژی هه‌ر داگیرکه‌رێک کوردستان شان به شانی هیزه‌کانیتر
خه‌بات ئه‌که‌ین.
6- چ هۆکارێک
هانده‌رتانه که له‌م کاته‌دا بڕیاری شه‌ڕی چه‌کداری بده‌نه‌وه ، له کاتێکدا که
بۆ 20 ساڵ ده‌چێت وازتان له خه‌بات هێناوه ؟
وڵام: گمان له‌وه نیه‌که سپای
رزگاری له رابردوویا هه‌ر وه‌ک هه‌موو حیزبه‌کانیتر که‌م و کوڕی و هه‌له‌شی
هه‌بوه.ئیمه له‌م ده‌وره‌ی خه‌باتمانا تێ ئه‌کۆشین ئه‌و که‌مکووڕیانه ئیسلاح
بکه‌ین و ده‌رسیان لێوه‌رگرین.ئێمه هێندێک که‌س به سه‌به‌بی ئه‌و که‌موو
کووڕیانه ئه‌زانین ،به‌ڵام جارێ له باسی ئه‌و بابه‌ته خۆمان ئه‌پارێزین.که‌ی
پیویست بوو دێینه قسه.
7- ئایا ئه‌گه‌ر
کۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێت و داروده‌سته‌ی شای نه‌گریس بێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و
هه‌مان سیاسه‌تی ڕابردویان پیاده بکه‌ن له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان ، هه‌ڵوێستی
ئێوه‌ی به‌ڕێز چۆن ده‌بێت ؟
وڵام: خالیک به پیویست ئه‌زانم
ئیشاره‌ی پێ بکه‌م. ئه‌وه که ئیمه به ئه‌رکی خۆمانی ئه‌زانین که دیفاع له
که‌سایه‌تی مه‌رحومی شێخ عوسمان بکه‌یننه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی پیوه‌ندیی به سپای
رزگاری بووبیت یان له به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌گه‌وره‌ی جه‌نابی شێخ مسعوده،به‌ڵکوو له
به‌ر پیاوچاکی و شه‌خسیه‌تی گه‌وره‌ی خۆی.مه‌رحومی شێخ عوسمان قه‌تراسته‌وخۆ
پیوه‌ندی به سپای رزگاری کوردستانه‌وه نه‌بووه..ئه‌سڵه‌ن شێخ ده‌خاله‌تیکی له
سپای رزگاریدا نه‌بوو.به‌لام وه‌ک ئه‌رکیکی ویژدانی به ناره‌وای ئه‌زانین که
که‌سایه‌تیکی وه‌ک ئه‌و زاته خزمه‌تگوزاره‌ی کوردستان،به‌ر تۆمه‌تی ناره‌وا
بدرێت.ئه‌نا سپایرزگاری کوردستان هی ره‌ش و رووتان و ئه‌وانه‌یه که هه‌موو
جه‌وانیان له سه‌ر دانا.هی ئه‌و 700 بنه‌ماڵه شه‌هیده‌یه. نه هی بنه‌ماله‌ی
نه‌قشبه‌ندیه و نه هی که‌سیکی تایبه‌تییه.بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندیش وه‌ک هه‌ر
که‌س و بنه‌ماله‌یه‌کیتری کوردستان ئه‌توانن ئه‌ندام بن و ئه‌توانن نه‌بن.ئه‌وانه‌ش
که ئه‌م ته‌شکیلاته به مولکی شه‌خسی به‌حیساب دێنن له هه‌ڵه‌دان.ئێستاش به پێی
وه‌سیه‌تنامه‌ی خودی مه‌رحومی شێخ عوسمان هیچکه‌س،چ له بنه‌ماڵه‌ی خۆی و چ له
ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخ مافی ئه‌وه‌ی پێ نه‌دراوه و ئه‌و مافه‌ی نییه به ناوی
شێخ عوسمانه‌وه قسه بکات و خۆی به جێگری ئه‌و بزانێ.به هه‌ر حاڵ سپاسی رزگاری
ته‌شکیلاتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه نه‌ک مه‌زهه‌بی و دینی.له گه‌ڵ ئه‌وشدا ریز و
حورمه‌تی ئایین و باوه‌ری خه‌ڵك ئه‌گرێ و رێزێکی بێپایانیشی هه‌یه بۆ گه‌وره
پیاوچاکی وه‌ک خوالێخۆشبوو شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندیی.
جه‌لال چوارتایی: هه‌رچه‌نده زۆر
پرسیاری دیکه‌ش له‌لام که‌ڵه‌که بووه ، خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه
وه‌ربگرمه‌وه ئه‌وا پێده‌چێت پرسیاره‌کانی دیکه‌شتان ئاڕاسته بکه‌م . له
کۆتایشدا ڕێزی بێپایانم هه‌یه بۆتان و هیوای سه‌رکه‌وتنتان ده‌خوازم.
ئاڕمان: هیوادارم توانیبیتم وه‌لامی
پرسیاره‌کانتمدابێته‌وه.پرسیاره‌کانت ئه‌گه‌رچی ره‌ق و زه‌ق بوون به‌لام سیاسی
بوون و دوور بوون له موهاته‌راتو بێحورمه‌تی به که‌س. هه‌ر بۆیه کاک شێخ مه‌سعود
فه‌رمویان که وه‌لامیکی مه‌نتقی به‌ریزتان بده‌ینه‌وه بلام خۆمان نه‌که‌ینه
ره‌فیقی که‌سانیکی دۆڕاو که به ناوی بۆچون نوسینه‌وه کاریان ئه‌وه‌یه
بێحورمه‌تی به که‌سانیتر بکه‌نو عوقده‌کانیان خاڵی بکه‌ن. ریزمان قبول بکه‌ن
جه‌لال چوراتایی: برای هێجگار به‌ڕێز کاک ئاڕمان ، پاش سڵاوێکی گه‌رم له ناخی
دڵمه‌وه
سوپاسی بێپایانتان ده‌که‌م بۆ
ڕوونکردنه‌وه جوانه‌که‌تان، بێگومان کاتێک له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی برای به‌ڕێز کاک
شێخ مه‌سعود وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی منتان داوه‌ته‌وه وه‌کو ئه‌وه وه‌هایه که
برای به‌ڕێز کاک شێخ مه‌سعود بۆ خۆی ئه‌و ئه‌رکه‌ی کێشابێت و زۆر سوپاسیان ده‌که‌م
.
به دڵنیاییه‌وه من ڕێزێکی هێجگار
زۆرم هه‌بووه و هه‌شه بۆ خوالێخۆشبوو جه‌نابی شێخ عوسمان، هه‌رچه‌نده له
ژیانیشمدا ته‌نها جارێک به دیداری شاد بووم له "بیاره" ئه‌ویش به‌هۆی دایکی
خوالێخۆشبوومه‌وه چونکه ئه‌و ساڵانه سه‌ردانی ته‌کیه‌ی بیاره و خوالێخۆشبوو شێخ
عوسمانی ده‌کرد .
هه‌رچه‌نده من خۆم زیاتر که‌سێکی
نه‌ته‌وه‌ییم نه‌ک دینی به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێزی زۆرم هه‌بووه بۆ که‌سه
ئاینیه‌کان و به‌تایبه‌تیش خوالێخۆشبوو جه‌نابی شێخ عوسمان .
برای هێجگار به‌ڕێزم کاک ئاڕمان :-
دڵنیابه منیش ده‌زانم که که‌سانێکی
زۆر کاتێک باشووری کوردستانیان چۆڵده‌کرد به‌ره‌و ئه‌وروپا ، ڕوویان له خانه‌قای
جه‌نابی شێخ عوسمانی ڕه‌حمه‌تی ده‌کرد و ته‌نانه‌ت به‌شێکیان هه‌تا ئه‌و پاره و
پوڵه‌ی که پێشیانبوو هه‌ر له‌وێ دایانده‌نا تا ده‌گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ست و زۆر
به ئامانیشه‌وه پاره‌که‌یان ده‌پارێزرا .
په‌ناهێنانی ئه‌و ئاوارانه‌ش بۆ
خانه‌قای شێخ زیاتر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت که که‌سانێکی زۆر له باشووری
کوردستاندا هاوکاری و پشتیوانی شێخ عوسمانی ڕه‌حمه‌تییان ده‌کرد ، وه له‌و
ڕوانگه‌یه‌شه‌وه من ده‌ڵێم که یه‌کێتی و پارتی نه‌یانده‌توانی فشارتان بۆ بهێنن
(ئه‌گه‌رچی یه‌کێتی و پارتی زیاتر نوێنه‌رایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن وه‌ک
له‌وه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ن) ، چونکه سه‌دام حسێنیش به‌و
هه‌موو دڕندایه‌تییه‌ی خۆیه‌وه نه‌یتوانی فشار بۆ عه‌لی سیستانی بهێنێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی که هاوکاری و پشتیوانییه‌کی زۆری هه‌بوو له‌ناو شیعه‌کانی عێراقدا.
به‌ڵام به‌ڕێزت له کۆتایی
ڕوونکردنه‌وه‌که‌تدا ده‌فه‌رموویت پرسیاره‌کانت ڕه‌ق بوون ! دڵنیابه ئه‌گه‌ر له
خزمه‌تی کاک شێخ مه‌سعودیشدا دابنیشتمایه هه‌ر به هه‌مان شێوه پرسیاره‌کانم
ئاڕاسته‌ی ده‌کرد ، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش به مه‌به‌ستێکی غه‌ره‌زاویه‌وه
پرسیاره‌کانم نه‌کردووه تاوه‌کو شێوه‌یه‌کی ڕه‌قی به خۆیه‌وه گرتبێت ، به‌ڵکو
زیاتر تێبینی ئه‌و به‌ڕێزانه له‌خۆ ده‌گرێت که ڕه‌خنه‌یان له چۆنیه‌تی
په‌یوه‌ندیه‌کان و شوێنی نیشته‌جێبوونی خوالێخۆشبوو جه‌نابی شێخ عوسمان و
خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یه‌وه هه‌بووه ، چونکه چۆن هاوکار و پشتیوانییه‌کی زۆری
شێخ هه‌بوو له باشووردا به‌هه‌مان شێوه ڕه‌خنه‌گرێکی زۆریش هه‌بوون .
له کۆتایشدا سه‌رکه‌وتنی هه‌موو
لایه‌کتان به ئاوات ده‌خوازم و هیوادارم ببنه مایه‌ی ئاشتی و ته‌بایی له
سه‌رتاسه‌ری کوردستانی مه‌زندا به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌تایبه‌تی .
jalalchwartayi@msn.com
جه‌لال چوارتایی
24-07-2008
هۆڵاند
ئاڕمان: برای هێژا و به‌ڕیز
جه‌نابی کاک جه‌لال چوارتایی
سلاوێکی گرمی برایانه
من به‌ش به حاڵی خۆم زۆر خۆشحال بووم
به‌و دیالۆگه ئاشکرایه‌ی که له نێوانماندا کرا.من نه‌تیجه ئه‌گرم که ئه‌گه‌ر
که‌سانێک بێ غه‌ره‌ز و بێ عوقده‌ی ده‌روونی و له پێناو روونبوونه‌وه‌ی راستیه‌کان
و خزمه‌ت به میله‌ته‌که‌یان بکه‌ونه گفتوگۆ له گه‌ڵ یه‌کتر،ئاکامه‌که‌ی
سه‌رکوتوو ئه‌بێت.
کاک جه‌لالی ئازیزمان
من که عه‌رزم کردوون پرسیاره‌کان
ره‌ق بوون،مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو و نیه که پرسیاره‌کان خراپ بوون.مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه که پرسیاره‌کان رووک و راشكاو بوون.به‌لام سیاسی بوون و دوور بوو له
بێورمه‌تیکردن.من به‌م توزیحه‌م وسیتم ئه‌وه به خوینه‌ر بلیم که ئه‌کرێت پرسیار
و بووچون ئه‌و په‌ڕی ره‌ق وراشکاو بێت به‌ڵام سیاسی بێت و کێشه‌ی شه‌خسی
نه‌بێت.بویه من خوم ده‌ست خوشی به جه‌نابتان ئه‌ڵێم که به‌و پرسیارانه‌تان
بوونه هوی روونبوونه‌وه‌ی زۆر شت بۆ خوێنه‌ران و من دلنیام له‌وه‌ی هیچ غه‌ره‌زێکی
خراپیان له پشت نه‌بوو و هه‌ر لیره‌وه‌شه‌وه داوام له هه‌موو خوینه‌رانو له
هه‌موو سایته‌کان ئه‌وه‌یه که دیالۆگ و گفتوگۆی باش و بنیاتنه‌رانه ریکبه‌خه‌ن
له گه‌ڵ یه‌کتر،نه‌ک هیرشی شه‌خسی و ناره‌وا.
سوپاسی دووباره بۆ به‌ریز کاک جه‌لال و بۆ
به‌یوه‌به‌رایه‌تی سایتی رینیسانس و بۆ هه‌مو خوینه‌ران .
سه‌باره‌ت به به‌ریزانی بوچون نوسیش
ئه‌ڵیم که برایا هه‌موو پیکه‌وه گفتوگۆی باش و سیاسیمان بکردبایه‌ت.به‌لام
ئه‌وانه‌ش که هیرشیان کردوه‌ته سه‌رمان هه‌ر برای نه‌ته‌وه‌یی ئیمه‌ن و دڵمان له
که‌س نه‌ئێشاوه.ئه‌گه‌ر به قسه‌ی ناشیرین وتن به ئیمه که‌سێک کێشه‌یه‌کی له
کۆڵ ئه‌بێته‌وه،گه‌ردنی ئازا بێت با بیکات.ته‌نیا شتێ که تۆزێ ئیمه‌ی دڵگران کرد
ئه‌وه بوو که نه ئه‌بوو که‌سانێک به بیانووی سپای رزگاری و ئیمه‌وه هیرش
بکه‌نه سه‌ر که‌سایتیه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک کاک حوسێن یه‌زدانپه‌نا که که‌سایتی خۆی
و حیزبه‌که‌ی به دۆست و دوژمن سه‌لماندوه.
هه‌ر بژین بۆ کورد و کوردستان
|