|
پێشمه‌رگه و
جه‌ماوه‌ری رزگاری، 30هه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی رزگارییان جه‌ژن گه‌رت
پێشمه‌رگه و
جه‌ماوه‌ری سپای رزگاری کوردستان، به بۆنه‌ی 30 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رزگاری،
رێوڕه‌سمییان به‌ڕێوه برد.
سه‌عات 4 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی جومعه
9/10/2009 (17/7/1388) رێوڕه‌سمی 30هه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی سپای رزگاری کوردستان
له یه‌کێک له باره‌گاکانی رزگاری، به مارشی نه‌ته‌وایه‌تی" ئه‌ی ره‌قیب" ده‌ستی
پێ‌کرد. هاوکات بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی کوردستان به گشتی و شه‌هیدانی سپای رزگاری
کوردستان به تایبه‌ت، ساتێک به پێوه راوه‌ستان.
پاشان
راگه‌یاندراوه کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاری
کوردستان له لایان کاک "ئاکۆ مه‌حمودی"یه‌وه خوێندرایه‌وه. له راگه‌یاندنی
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی دا به بۆنه‌ی، ئاوڕله رۆژانی دامه‌زراندنی رزگاری و ئه‌و
ده‌وره‌ی له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی داگیرکه‌راندا له‌و سه‌رده‌مه‌دا کراوه و
هه‌روه‌ها ئاماژه به قۆناغه‌کانی لاوازبوون و هه‌ستانه‌وه‌ی سپای رزگاری کوردستان
کراوه.
به دوای
پێشکه‌شکردنی راگه‌یاندراوه‌ی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تیشدا، کۆڕی سرودی رزگاری سرودی
"من پێشمه‌رگه‌ی کوردستانم"یان پێشکه‌ش کرد. پاشان خوشکه زارا محه‌مه‌دی پارچه
شێعرێکی پێشکه‌ش کرد.
هه‌ر له‌م
رێوڕه‌سمه‌دا، په‌یامی کۆمیته‌ی لاوانی سپای رزگاری کوردستان له لایان "ئامانج
مه‌حمودی" و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سپای رزگاری کوردستان به بۆنه‌ی
30هه‌مین س اڵرۆژی
دامه‌زرانی رزگاری له لایان محه‌مه‌د شه‌هید ره‌حیمه‌وه خوێندرانه‌وه. کۆڕی
سرودی رزگاری جارێکی‌تر سرودیان پیشکه‌ش کرد.
له به‌شێکی
دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا، ئه‌ندامانی خاوه‌ن هونه‌ری خۆرسکی رزگاری: مام فه‌تحولا
جوانڕۆیی و سۆفی زاهیر هه‌ورامی پێکه‌وه به‌ندێکی هه‌ورامیان پێشکه‌ش کرد.
له به‌شی کۆتایی
ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا ئه‌ندامانی سپای رزگاری کوردستان به شایی و هه‌ڵپه‌ڕین 30هه‌مین
ساڵی دامه‌زراندنی رزگارییان جه‌ژن گرت.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سپای رزگاری کوردستان
21/ره‌زبه‌ر/1388
2009/10/13











www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com
E-mail:
spayrzgari@yahoo.com
Kurdistan Mobil:
07507825750
INT: + 964 750 7825750
|
هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه
پارێزراوه.
www.spayrzgari.com
|
|