|
به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاری کوردستان
له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری له ئێران
هاووڵاتیه
به‌رێزه‌کان
وه‌ك ئه‌زانن
رۆژی هه‌ینی 22 جۆزه‌ردانی 1388، ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆك کۆماری له ئێران
به‌رێوه ئه‌چێت. هیچ جێی قسه نیه که پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
رێژیمێکی نادیموکرات و ئیستیبدادی وه‌ک کۆماری ئیسلامی، ناتوانێ ئازاد بێت و
سنوقه‌کانی ده‌نگدان ناتوانن ببنه ئاوێنه‌ی ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵك.
له کۆماری
ئیسلامی دا، هه‌ر به پێی قانوون ئازادی خۆکاندید کردن و هه‌ڵبژاردن له خه‌ڵك
زه‌وت کراوه. ئه‌مه‌جگه له‌وه‌ی که پێشمه‌رجه‌کانی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد به هیچ
راده‌یه‌ك له ئارادا نیه. به‌ڵام ئه‌زموونی رابردو له ئێران و له وڵاتانی دیکه
سه‌لماندویه که ویست و ئیراده‌ی خه‌ڵك زۆر جار ئه‌توانێ نه‌خشه و پلانی دوژمنان
ئازادی و دیموکراسی تێك بدا.
هه‌ڵبژاردنی
ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رۆك کۆماری ئه‌توانێ یه‌ك له‌و ده‌رفه‌تانه بێت که
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رانی ئه‌سڵی کۆماری ئیسلامی پلانی خۆیان بۆ داناوه، به هۆی
هاتنه‌مه‌یدانی که‌سایه‌تیه ئازادیخوازه‌کان و کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆف و
رێکخراوه نا ده‌وڵه‌تیه‌کانی ژنان و خۆێندکارانی کوردستان و گۆشاره‌کانی خه‌ڵکی
وڵاته‌که‌مان و قبوڵی به‌شێک له داخوازه‌کانی خه‌ڵک له لایان دوو له کاندیداکان
؛ پاشه‌کشه به کۆماری ئیسلامی بکرێت.
له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا، خامنه‌یی و تاقمه‌که‌ی وه‌ك تاقمی بڕیارده‌ری کۆماری ئیسلامی
به‌ته‌مان مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ 4 ساڵی تریش پاڵ به پۆستی سه‌رۆک
کۆمارییه‌وه بدا. هه‌روه‌ها موحسین ره‌زایی فه‌رمانده‌ی پێشوی سوپای پاسداران،
سه‌ره‌رای جیاوازییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌ر له‌و تاقمه‌یه و مه‌هدی
که‌روبی و میرحسین موسه‌ویش وه‌ك دوو که‌سیی لایه‌نگری چاكسازیی، له ململانێی
بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردندان.
پاش ئه‌وه‌ی
رێکخراوه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کان و چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی کورد؛ له وتووێژ و
دیدار له‌گه‌ڵ دوو کاندیدای رێفۆرمخوازدا، به‌شێك له ویست و داخوازه‌کانی گه‌لی
کوردیان به سه‌رداسه‌پاندن، پرۆسه‌که چووه قۆناغێکی تازه‌وه: مه‌هدی که‌روبی
به بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی 8 ماده‌یی باسی له به‌شێک له کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌کانی ئێران کرد و به‌لێنی چاره‌سه‌رکردنی دان. هاوکات باسی گۆرانکاریی
له قانوونی ئه‌ساسی ئێرانی هێنایه گۆڕێ. پاش ئه‌و میرحسین موسه‌ویش
به‌رنامه‌یه‌کی 12 ماده‌یی ده‌رکرد که به‌نا‌وه‌رۆک ناگاته ئاستی به‌رنامه‌که‌ی
مه‌هدی که‌روبی.
به‌مجۆره
ئاکامی گوشاری خه‌ڵك و مه‌رجدار کردنی به‌شداری له هه‌ڵبژادن بووه هۆی ئه‌وه‌ی
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کان له ئێران‌دا ببێته به‌شێك له به‌رنامه‌کانی ئه‌و
دوو کاندیدایه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، خامنه‌یی رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی له
سه‌فه‌ره‌که‌یدا بۆ ئوستانی کوردستان تێکۆشا له‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی خه‌ڵك که‌م
بکاته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه‌بدا که سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لای کاندیدا دڵخوازه‌که‌ی خۆی،
مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد رابکێشێ. پاش ئه‌ویش موحسین ره‌زایی باسێکی بێ
به‌رنامه‌ی له " ئه‌قوام" کرد.
کۆمیته‌ی
سه‌رکردایه‌تی سپای رزگای کوردستان ئه‌م گۆڕانکارییانه به بایه‌خ هه‌ڵده‌سه‌نگێنی
و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ئه‌بێ ئه‌م ره‌وته به هێز بکرێ. له روانگه‌ی
سپای رزگاری کوردستانه‌وه نه به‌رنامه‌که‌ی مه‌هدی که‌روبی و نه میرحسین موسه‌وی
لانی که‌می داخوازه‌کانی گه‌لی کورد نین. به‌ڵام له حاڵی حازردا له‌و
ململانێیه‌دا، که به جۆرێك بووه به ململانێی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی حاکم،
ده‌رفه‌تی چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵك هه‌ڵكه‌و‌تووه.
به‌سه‌رنجدان به‌و
هه‌لومه‌رجه، کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی کوردستان، پشتیوانی خۆی له
هه‌وڵ و تێکۆشانی رێکخراوه‌کان و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی ناوخۆی کوردستان
ده‌رئه‌بڕێ و هه‌ڵوێستی به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، رائه‌گه‌ێنێ. ئێمه له‌سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که خه‌ڵکی کوردستان خۆیان به بڕیاری ژیرانه‌ی خۆیان کاندیدای
ره‌سمی خامنه‌یی ره‌ت ئه‌که‌نه‌وه و ده‌نگی خۆیان به گۆڕان و به به‌رنامه‌یه‌ك
ئه‌ده‌ن که داخوازیه‌کانی ئه‌وانی تێدا گونجا بێت.
به‌و هیوایه‌ی
رۆژی جومعه، رۆژی سه‌ر شۆڕ کردنی " سه‌ر" ی کۆماری ئیسلامی و سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی
گه‌لی کورد و گه‌لانی بنده‌ستی ئێران بێت.
کۆمیته‌ی
سه‌رکردایه‌تی
سپای رزگاری
کوردستان
20 جۆزه‌ردانی 1388
10حوزه‌یرانی2009
www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com
E-mail:
spayrzgari@yahoo.com
Kurdistan Mobil:
07507825750
INT: + 964 750 7825750
|
هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه
پارێزراوه.
www.spayrzgari.com
|
|