|
په‌یامی پرسه و
سه‌ره‌خۆشی سکرتێری گشتی سپای رزگاریی کوردستان به بۆنه‌ی باوکی شه‌هیدێکی رزگاریی
به داخ و که‌سه‌ره‌وه، هه‌واڵمان پێ گه‌یشت که کاک "عه‌لی خدری"
پێشمه‌رگه‌ی دێرینی رزگاریی و باوکی شه‌هید "عابید خدری"، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر
کۆچی دوایی کردووه. به‌مبۆنه‌یه‌وه به‌رێز کاک شێخ مه‌سعود سکرتێری سپای رزگاریی
کوردستان بروسکه‌یه‌کی سه‌ر سڵامه‌تی ئاراسته‌ی بنه‌ماله و خاو و خێزانی
کردووه. ئه‌مه
خواره‌وه ده‌قی بروسکه‌که‌یه......
به ناوی خوای گه‌وره‌و و میهره‌بان
بۆ بنه‌ماله و خاو و خێزانی کاک عه‌لی خدری
له لایائن هه‌موو پیشمه‌رگه دێرینه‌کان و ئه‌ندامانی سپای
رزگاریی کوردستانه‌وه به بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک عه‌لی یه‌وه، له هه‌ناوی
دڵمه‌وه پرسه و سه‌ر سڵامه‌تی له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م.
کاک عه‌لی خدری بێجگه له‌وه‌ی
خۆی پێشمه‌رگه‌یه‌کی سپای رزگاریی کوردستان بوو و له هه‌ڵسووڕان و چالاکییه‌کانی
رزگاریی دا، نه‌خشی هه‌بوو، جگه‌ر گۆشه‌یه‌کیشی به ناوی کاک عابید له خه‌بات دژ
به سپای داگیر که‌ری کۆماری ئیسلامی‌دا، شه‌هید بوو.
له خوای گه‌وره داواکارم کاک عه‌لی بخاته به‌ر میهره‌بانی
خۆی و خاو و خێزان و میراتگرانیشی بپارێزێ.
انالله و اناالیه را‌جعون |