په‌یامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاری کوردستان به بۆنه‌ی
چله‌ی مامۆستا سه‌یران
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له کاتێکدا، ته‌نیا چه‌ند رۆژێ له
به‌رێوه‌چوونی کۆنفرانسی یه‌که‌می سپای رزگاریی کوردستان
تێپه‌رببوو، ره‌شه‌بای مه‌رگ، له کت‌وپڕ دڵی پڕ ئاواتی مامۆستا
سه‌یران ئه‌ندامی سپای رزگاری کوردستان و هاوسه‌ری فه‌رمانده‌ی
دێرین و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی کوردستان، کاك
محه‌ممه‌د محه‌مه‌د پوری له لێدان خست، به‌مجۆره گیانی مامۆستا
سه‌یرانی جوانه مه‌رگ گه‌یشته ئه‌و سه‌دان شه‌هیده‌ی سپای
رزگاریی کوردستان که له قۆناخه جیاجیاکانی خه‌باتماندا، شه‌هید
بوون.
مامۆستا سه‌یران، یه‌کێك له‌و خوشکانه‌ی ریزه‌کانی رزگاریی بوو
که، هیوایه‌کی زۆری به بووژانه‌وه‌ی سپای رزگاریی کوردستان
هه‌بوو. ئه‌و هه‌ر له یه‌که‌م ساته‌کانی پێکهاتنی کۆمیته‌ی
ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاریی کوردستان، شانبه‌شانی هاوسه‌ر و خوشک
و براکانی له رزگارییدا، بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی رزگاری قۆڵی ڵێهه‌ڵماڵی
دواتریش له کاتێکا وه‌زعی له‌شساخی ته‌واو نه‌بوو، به سه‌ر و دڵ
خۆشی به‌شداریی له کۆنفرانسی یه‌که‌م دا کرد.
سه‌رکردایه‌تی سپای رزگایی کوردستان له پاش کۆتایی هاتنی
کۆنفرانسی یه‌که‌م، هیوایه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر مامۆستا سه‌یران
بنیاد نابوو که به قه‌ڵه‌مه‌که‌ی له به‌ریوه‌بردنی رزگاریی دا
ده‌ورێکی چالاك بگێرێ.
بۆیه، به راستی مه‌رگی ناوه‌ختی خوشکی ئازیزمان مامۆستا سه‌یران
نه‌ك هه‌رکۆستێك بوو بۆ برای خۆشه‌ویستمان کاك محه‌ممه‌د
محه‌ممه‌دپور و که‌س و کاره‌که‌تری، به ڵكوو خه‌ساره‌تێک بوو بۆ
سپای رزگاریی کوردستان.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامۆستا سه‌یران به‌وه رازیی نیه که‌س
ئه‌ژنۆی خه‌می تاسه‌ر بۆ له باوه‌ش بگرێ. رۆحی ئه‌و به‌وه شاد
ده‌بێ که ئاوات و خۆزگه و هیواکانی بێته دی که بریتی بوو له
به هێز بوونه‌وه‌ی سپای رزگاریی کوردستان و هاتنه دی
ئامانجه‌کانی.
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی کوردستان، له چله‌ی خوشکی
خوالێخۆشبوومان مامۆستا سه‌یران، هه‌زران سڵاو ئه‌نێرێ بۆ گیانی
پاکی و جارێکی‌تر هاوبه‌شی له‌م خه‌مه‌دا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و که‌س و
کاره‌که‌ی ده‌رئه‌برێته‌وه و له خوای مه‌زن ئه‌پارێینه‌وه
بیخاته به‌ر دلۆڤانی خۆی.
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی
سپای رزگاریی کوردستان
2008-10-05
www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com