بۆ چله‌ی مامۆستا سه‌یران
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
بنه‌ماڵه‌ی خوشکی خوالێخۆش بوومان مامۆستا سه‌یران
برای دێرینم کاك محه‌ممه‌د محه‌ممه‌د پوور
خوشك و برایانی سپای رزگاریی کوردستان
به دڵێکی پڕ له خه‌م و که‌سه‌ره‌وه، چله‌ی کۆچی
ناوه‌ختی خوشکی ئازیزمان مامۆستا سه‌یران به‌رێ ئه‌که‌ین.
40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له حالێک‌دا، ئه‌ندامانی سپای
رزگاریی کوردستان له هه‌وای خۆشی و شادیی به‌رێوه چوونی
کۆنفرانسی یه‌که‌می سپای رزگاریی کوردستانا بوون، مه‌رگی ناوه‌ختی
مامۆستا سه‌یران خه‌نده‌ی له‌سه‌ر لێومان تۆراند و خه‌م به باری
کردین. بۆ ئێمه جێی باوه‌ڕ نه‌بوو که هه‌واڵی مه‌رگی که‌سێک
ببیسین که چه‌ند رۆژ پێشتر به سه‌ر و دڵخۆشی له کۆنفرانسی
رزگاری دا له‌گه‌ڵمان بوو.
ئه‌و خه‌مه هی هه‌موومانه و هه‌موومان له خه‌می
کۆچی دوایی ئه‌ودا، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌ی و دایك و
باوك و که‌س و کاری‌دا به‌شدارین.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ چاره نووسی ئیلاهی هیچ ناکرێ و
ئه‌بێ هه‌موومان رازی به ره‌زای خوای گه‌وره بین.
له خوای گه‌وره داواکارین سه‌بوریمان پێ ببه‌خشێ
و جێگای ئه‌ویش له به‌هشتی نه‌مریی دا بکاته‌وه،
مسعود‌نه‌قشبه‌ندی
سکرتێری سپای رزگاریی کوردستان
2008-10-06
www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com