|
وته‌ی کاک کاك محه‌ممه‌د محه‌مه‌د پوری هاوسه‌ری
خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌یران
به‌ناوی بنه‌ماڵه
و که‌س و کاری خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌یران سوپاسی گشت دۆست و براده‌ران، رێکخراو
و لایه‌نه‌کان ده‌که‌ین بۆ ئاماده‌بوونیان له چله‌ی ماته‌مینی ئه‌و جوانه
مه‌رگه‌دا.
له هه‌ر شوێن و
كاتێك، ئه‌و ئازیزانه‌ی به به‌شداریی له
مه‌راسیمی
چله‌ی جوانه مه‌رگ خه‌م و
ئازاری، مه‌رگی له ناکاوی مامۆستا سه‌یران یان لێ كه‌م كردینه‌وه ، ئێمه خۆمان
به منه‌تباریان ئه‌زانین
و ئاواته‌خوازین ئێمه هه‌میشه هه‌واڵی شادیی و
كامه‌رانییان ببیستین و
به‌سه‌ریان بكه‌ینه‌وه نه‌ك له كۆست و مه‌ینه‌تییدا. هه‌ر
كه‌سێكیش به هۆی سه‌رقاڵیی
یان هه‌ر هۆیه‌كی تره‌وه نه‌یپه‌رژاوه به‌شداریی له پرسه‌كه‌دا بكات ئێمه
سوپاسی ئه‌وانیش ئه‌كه‌ین.
به ئاماده
بوونی ئیوه به‌ڕیز هه‌ست ده‌که‌ین که له ده‌ست دانی مامۆستا سه‌یران ته‌نیا
خه‌می بنه‌ماڵه و که‌س و کاری نه‌بووه و به‌ڵکوو خه‌می هه‌موو رزگارییه‌ک و
هه‌موو کوردێکی دلسۆز و نیشتمان په‌روه‌ری ئه‌م کوردستانه‌یه.
جێی خۆیه‌تی سوپاسی
بێ پایانی مامۆستایانی قوتابخانه و خه‌ڵکی به ئه‌مه‌گی باریکه و ئاسایشی
عه‌ربه‌ت و ئه‌و که‌سانه‌ی وا له گرتنی ئه‌م کۆڕه‌دا یارمه‌تییان داوین بکه‌ین.
دووباره سوپاس بۆ گشت لایه‌ک.
دڵسۆزیتان مایه‌ی
گه‌وره‌ییتانه.
|