سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی
کوردستان پێشوازی له شاندی PAK کرد
کاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆی
رۆژی سێشه‌ممه 26 جۆزه‌ردان 1388 به‌رواری
2009/6/16 به‌ڕێز کاک شێخ مه‌سعود
نه‌قشبه‌ندی سکرتێری سپای رزگاریی کوردستان و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی
سه‌رکردایه‌تی له باره‌گای تایبه‌تی خۆیان پێشوازی کرد له
شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز کاک حسێن
یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی PAK .
له دیدارێکی برایانه‌دا باروودۆخی هه‌نووکه‌یی و
راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکی ئێران له ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
خولی ده‌یه‌می سه‌رکۆماریی، به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری
ئیسلامی خرایه به‌ر باس.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که‌دا هه‌ر دوولا
پشتیوانی خۆیان له راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران دژ به
کوده‌تای خامنه‌یی – ئه‌حمه‌دی نژاد
ده‌ڕبری و له سه‌ر به‌شداری گه‌لی کورد له‌و راپه‌ڕینه‌دا به
ره‌نگ و ویست و دروشمی تایبه‌تی خۆیه‌وه، پێیان داگرته‌وه.
له کۆتاییدا سپای رزگاریی کوردستان و پارتی
ئازادیی کوردستان پێیان له سه‌ر به‌رده‌وامی و پته‌و کردنی
پێوه‌ندی نێوانیان داگرته‌وه.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی
سپای رزگاریی کوردستان
30/جۆزه‌ردان/1388

www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com