|
رێوره‌سمێک به
بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی مامۆستا سه‌یران
له
که‌مپی باریکه به‌ڕێوه چوو
کاتژمێر 5ی
ئێواره‌ی دووشه‌ممه رێکه‌وتی 6/10/2008 له که‌مپی باریکه‌ی سه‌ر به پارێزگای
سلێمانی، له لایان کۆمیته‌ی سپای رزگایی کوردستانه‌وه رێوڕه‌سمی چله‌ی خوا
لێخۆش‌بوو مامۆستا سه‌یران ئه‌ندامی سپای رزگاریی کوردستان و هاوسه‌ری کاک محه‌مه‌د
محه‌مه‌دپوور فه‌رمانده‌ی دێرین و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی
کوردستان به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای
بۆنه‌که به چه‌ند ئایه‌تێک له قوڕعانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان بۆ رێز لێنان
له گیانی مامۆستا سه‌یران و شه‌هیدانی سپای رزگاری و گشت بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی کوردستان له گه‌ڵ سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب ساتێک به سه‌ر
پێوه وه‌ستان.
به دوای
ئه‌وه‌دا په‌یامی رێزدار شێخ مه‌سعودی نه‌قشبه‌ندی سکرتێری سپای رزگاریی کوردستان
له لایه‌ن کاک حامید ئیبراهیمی راوێژکاری کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی
کوردستان خوێنرایه‌وه. دوا به‌دوای ئه‌وه په‌یامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی له
لایان به‌ڕێز محه‌مه‌د مه‌حمودی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی کورستان
پێشکه‌ش کرا. هه‌روه‌ها په‌یامی بنه‌ماڵه و رێز لێنان له ئاماده‌بوان له لایه‌ن
کاک ئامانجه‌وه خوێنرایه‌وه.هه‌ر له‌م مه‌راسیمه‌دا مامۆستا فه‌ره‌یدوون
عه‌بدواللا نوێنه‌ری سه‌رجه‌م مامۆستایانی قوتابخانه‌ی که‌مپی باریکه په‌یامێکی
به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشکه‌ش کرد.
رێوره‌سمه‌که به کۆمه‌ڵێک شێعر و په‌خشان و سرود له لایه‌ن کۆڕی هونه‌ری
رزگاریه‌وه ئاماده کۆتایی هات.



 




 |