راگه‌ێندراوی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی کوردستان له
مه‌ڕ
به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی یه‌که‌می سپاسی رزگاریی کوردستان
هاونیشتمانیه به‌رێزه‌کان
پێشمه‌رگه،ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی سپای رزگاریی کوردستان
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر به‌رزی شه‌هیدانی رزگاری
به سه‌ر و دڵ و خۆشیه‌کی زۆره‌وه، هه‌واڵی پێکهێنانی کۆنفرانسی
یه‌که‌می سپای رزگاریی کوردستان رائه‌گه‌ێنین.
له رۆژه‌کانی هه‌ینی و شه‌ممه
22 - 23 /8/2008 (1-2/6/1387) دا، کۆنفرانسی یه‌که‌می سپای
رزگاریی کوردستان،به به‌شداری کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاری
و ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه و فه‌رمانده دێرینه‌کانی رزگاری و
نوێنه‌رانی ئه‌ندامان له نای خۆی وڵات و له باشوری کوردستان و
ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها له رێکخستنه‌کانی ژنان و لاوان
به‌رێوه چوو.
ئه‌ندامانی کۆنفرانس به پێی پرۆگرامی له پێش دا دیاری کراو،
به‌و په‌ڕی دڵخۆشیه‌وه له کاتی خۆ‌یا له ساڵۆنی تایبه‌ت به
کۆنفرانس که به ئاڵای کوردستان و دروشم و هێماکانی رزگاری
رازابووه‌وه، حازر بوون. سه‌ره‌تای کاره‌کانی کۆنفرانس به
پێشکه‌ش کردنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورعانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان له‌گه‌ڵ سرودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ره‌قیب" دا، بۆ رێز گرتن
له شه‌هیدانی سپای رزگاریی کو
ردستان و شه‌هیدانی جووڵانه‌وه‌ی
رزگاری نیشتمانی کوردستان ئاماده بووان به پاوه وێستان.
پاش سرودی ئه‌ی ره‌قیب و رێزدانان بۆ شه‌هیدان، وته‌ی به‌خێرهێنان
و راپۆرتی سیاسی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی سپای رزگاریی کوردستان
له‌لایان به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاك شێخ مسعود نه‌قشبه‌ندی یه‌وه
پێشکه‌ش کرا. له راپۆرتی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه بۆ کۆنفرانس،
خه‌بات و تێکۆشانی رزگاریی له ده‌وری یه‌که‌می دا (1979 – 1988)
تیشکی خراوه‌ته سه‌ر و باس له مه‌سه‌له‌ی راوه‌ستانی خه‌باتی
رزگاریی و ئاکامه‌کانی کراوه. هه‌ر له‌و به‌شه‌دا باس له بریاری
هه‌ستانه‌وه و بووژانه‌وه‌ی رزگاریی کراوه و داوا له هه‌موو
ریزه‌کانی رزگاریی کراوه، به باوه‌ڕ به خۆ بوونه‌وه، ئه‌م
قۆناخه ببڕن.
بێجگه له‌وه، راپۆرتی سیاسی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه باس له
هه‌لومه‌رجی جهان و گۆڕانکارییه‌کانی ساڵه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی 20
کراوه. باس له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و کێشه گرینه‌کانی
ناوچه‌که و مه‌سه‌له‌ی کورد و باردۆخی ئێران، به‌شه‌که‌کانی تری
راپۆرته که پێکدێنن.
راپۆرتی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه، پاش قسه و باس له‌سه‌ر کردن
په‌سندکرا و بریار درا، بڵاو بکرێته‌وه.
پێشکه‌ش کردنی به‌رنامه و ده‌ستوریی نێو خۆیی سپای رزگاریی
کوردستان، به‌شێکی تر له کاره‌کانی کۆنفرانس بوو که پاش
خوێندنه‌وه و قسه و باس کردن له سه‌ر‌ی، خرانه ده‌نگه‌وه و
به په‌سندگه‌یشتن. له به‌رنامه‌ی سپای رزگاریی کوردستانا، له
به‌شی ئامانجه گشتی یه‌کانا، " سپای رزگاریی کوردستان وه‌ك هێزێكی
رزگاریخوازی دیموکراتی له پێناو به‌ده‌سهێنانی مافی دیاری کردنی
چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
خه‌بات ئه‌کات" ، پێناسه کراوه. هه‌روه‌ها بۆ هه‌لومه‌رجی ئێستای
ئێران، داوای سیسته‌مێکی کۆنفیدراڵی ئه‌کات. له به‌شی "
به‌رقه‌راری دێموکراسی"دا، رزگاریی خوازیاری دامه‌زراندنی په‌رلمان
و کۆماری کوردستان و هه‌ڵبژادنی گشتی و دابین کردنی هه‌موو
ئازادییه‌کانه.
له ده‌ستووره نێوخۆییه‌که‌ی دا، سپای رزگاریی کوردستان به"
هێزێکی رزگاریخوازی دێموکراتی که له رێگای رزگاریی کوردستان و
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رقه‌راری دێموکراسی و
دابین کردنی مه‌فه‌کانی مرۆڤ خه‌بات ئه‌کات"، پێناسه کراوه.
به‌رنامه و ده‌ستوری نێوخۆیی رزگاریی پاش لێکدانه‌وه و رێك و پێك
کردنی زیاتر په‌سندکرا.
دوایین بڕگه‌ی کاری کۆنفرانس، هه‌ڵبژاردنی سکرتێر و کۆمیته‌ی
سه‌رکردایه‌تی بوو. له‌م بڕگه‌یه‌دا که هه‌موو که‌س مافی خۆ
پاڵاوتنی هه‌بوو، به‌رێز کاك شێخ مسعود نه‌قشبه‌ندی به تێکڕای
ده‌نگ، به سکرتێری سپای رزگاریی کوردستان هه‌ڵبژێردرا. هه‌روه‌ها
له ریزی ئه‌ندامانی دێرینی رزگاریی دا، ژماره‌یه‌ك بۆ کۆمیته‌ی
سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێردران. سکرتێر و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی
سه‌رکردایه‌تی له وته‌کانی پاش هه‌ڵبژێرانیاندا، به‌ڵێنیان به
ئه‌ندامانی رزگاریی دا که دڵسۆزانه له پێناو ئامانجه‌کانی
رزگاریی دا تێ‌بکۆشن و بۆ به هێز کردنه‌وه‌ی رزگاریی هه‌وڵ بده‌ن.
شایانی باسه که له‌ماوه‌ی بڕگه‌کانی کاری کۆنفڕ‌انس دا، چه‌پکێك
شێعر و سرود و گورانی و په‌یامی پیرۆزبایی پێشکه‌ش کران.
کۆنفرانسی یه‌که‌می سپای رزگاریی کوردستان، له پاش ته‌واو بوونی،
به شایی و هه‌ڵپه‌رکێی کوردی، به‌سه‌رو دڵخۆشی زۆره‌وه کۆتایی پێ
هات.
پیرۆزبێت له رزگارییه‌کان به‌رێوه‌چوونی کۆنفرانسی یه‌که‌م
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی
سپای رزگاریی کوردستان
5/ 6/ 1387
26/8/2008


























www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com