|
هێرشی دام و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رژێم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیدان و ئه‌ندامان و لایه‌نگران
سپای
رزگاریی کوردستان
هێزه
ئه‌منییه‌کانی رژێم له ناوچه‌ی هه‌ورامان گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر بنه‌ماڵه شه‌هید و
کۆنه پیشمه‌رگه و ئه‌و هاوسه‌نگه‌رانه‌مان وا له ریزی سپای رزگاریی کوردستاندا
خه‌بات ده‌که‌ن،
بانگهێشتی ئیتلاعات ده‌کرێن و هه‌ره‌شه‌یان لێده‌کرێت.
دوابه‌دوای
ساخکردنه‌وه‌ی سپای رزگاریی کوردستان و خۆڕێکخستنه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه‌ی سپای
رزگاریی، هێزه ئه‌منی و سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رژێم کێچ که‌وتۆته که‌وڵیان و زه‌بر و
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌کانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی رزگارییه‌کان بیر که‌وتۆته‌وه و
که‌وتوونه‌ته خۆ و له ناوچه‌ی هه‌ورامان و ده‌ورووبه‌ری هه‌ر که‌سێک که جێی
گومانی ئه‌وان بێ به بیانووی هاوکاری له گه‌ڵ سپای رزگاریی کوردستان، بانگهێشتی
ئیتلاعاتی ده‌که‌ن و هه‌ره‌شه‌ی کوشتن و ئه‌شکه‌نجه و ئازار و بێسه‌رو شوێن کردنی
لێده‌که‌ن. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند هاوڵاتییه‌ک به ناوه‌کانی "جه‌بار
قادری، حه‌سه‌ن مرادی، ئه‌حمه‌د سۆهرابی" له لایان ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری
مه‌ریوانه‌وه گیراون و زیندانی کراون.
سپای رزگاریی
کوردستان سپای 700 شه‌هید و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی گیان له سه‌رده‌سته و به
هه‌ڕه‌شه و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئه‌ندامانی درێژه‌دان به خه‌باتی سوورتر
ده‌کات.
کۆمیته‌ی
سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاریی کوردستان هێرشی دام و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رژێم بۆ
سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی مه‌حکووم ده‌کات.
کۆمیته‌ی
سه‌رکردایه‌تی
سپای رزگاریی
کوردستان
27 به‌فرانباری
1387
15 ژانوییه‌ی 2009
www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com
E-mail:
spayrzgari@yahoo.com
Kurdistan Mobil:
07507825750
INT: + 964 750 7825750
|
هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه
پارێزراوه.
www.spayrzgari.com
|
|